حه‌مزه به‌رزنجی حه‌مزه به‌رزنجی
کتێبخانه

کتێبی نوێ

کتێبخانه
گشت بابه‌ته‌کان
چاوەڕوانبە ...
گشت بابه‌ته‌کان

پاڕانەوەی تابعینێك لە زیندانا.....

تەوبەی عەنبەری (تابعی فەرمودەناس) دەڵێت: یوسفی كوڕی عومەری (فەرمانڕەوا) زۆری لێ كردم تا ببمە سەرپەرشتیاری شوێنێك, كاتێ‌ گەڕامەوە حەبسی كردم لە زیندان و كۆتی كردم, بەو شێوەیە لە زیندان مامەوە هەتا یەك تاڵە موی ڕەش لە سەرمدا نەمایەوە, شەوێك كەسێك هاتە خەونم پۆشاكێكی سپی لەبەردا بوو ووتی: ئەی تەوبە ئایا ماوەی حەبسەكەت درێژەی كێشاوە؟ ووتم: بەڵێ, ووتی: ئەی تەوبە بڵێ (أسال الله العفو والعافیة والمعافاة في الدنیا واڵاخرة) داوای لێخۆشبوون و پارێزراوی و سەلامەتی لە خوای گەورە دەكەم لە دونیاو قیامەتدا
منیش سێ جار ئەمەم ووت و بەخەبەر هاتم.
ئیتر ئەم دوعایەم نوسییەوە, پاشان چەندە خوای گەورە ویستی لێ بوو شەونوێژم كرد, بەردەوامیش ئەم دوعایەم دەكرد هەتا نوێژی بەیانیم ئەنجامدا, كاتێ نوێژەكەم كرد حەرەسەكەم هات و لە دەرگای زیندانەكەی داو دەرگایان لێ كردەوە, ووتی: كوا تەوبە العنبری؟ ووتیان: ئەوەتا, ئیتر بە كۆتەكانمەوە هەڵیان گرتم هەتا لە بەردەستی یوسف دایاننام, منیش هەر ئەو دوعایەم دەكردو دوبارەم دەكردەوە.
یوسف ووتی: ئەی تەوبە ئایا ماوەیەكی زۆرە زیندانمان كردویت؟ وتم: بەڵێ, ووتی: كۆتەكانی بكەنەوەو ئازادی بكەن.
منیش ئەو دوعایەم فێری پیاوێك كرد لە زیندان, هاوڕێكەم ئەیوت: هەرگیز بانگ نەكراوم بۆ ئەشكەنجەو ئەو دوعایەم كردبێت ئیلا وازیان لێ هێناوم, تۆش تاقی بكەرەوە.
لە ریوایەتێكی تریدا: ڕۆژێك بردیان بۆ ئەشكەنجە منیش ئەمویست بیری خۆممی بهێنمەوە بە بیرم نەدەهاتەوە هەتا سەد قامچیم لێدرا, پاشان بیرم هاتەوەو ووتم, ئیتر وازیان لێ هێنام. تاریخ دمشق (11/100)
🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼
تەوبەی عەنبەری كێیە؟
كیسان بن راشد ناسراو بە توبة العنبری، تابعی و فەرمودەناسێكی ثیقەیە, والی نیسابورو ئەهواز بووە, لە یەمامە لە دایك بووە, ساڵی 131ك وەفاتی كردووە, ئیمامی بوخاری و موسلیم و أبو داود و نەسائی فەرمودەیان لێوە گێڕاوەتەوە، تهذیب الكمال4/336.
........................
یوسفی كوڕی عومەر كێیە؟
یوسفی كوڕی عومەری كوڕی محمد كوڕی الحكم كوڕی أبی عقیل الثقفي, ئەمیری عێراق و خوراسان بووە لە سەردەمی هیشامی كوڕی عبدالملك و پاشان وەلیدی كوڕی زەیدی كوڕی عبدالملك ی كوڕی مەروان, كەسێكی زۆر ستەمكارو یاخی بووە,
أبو الصَّیدا‌ء دەڵێت: من بینیم ئەو یوسفە پیسە لە وەهبی كوڕی مونەبیهی دا هەتا كوشتی.
سەرەنجام خۆشی خراپە زیندان و كوژرا, مناڵان پەتێكیان خستە قاچی و بەناو كۆڵانەكانی دیمەشقدا ڕایاندەكێشا. سیر أعلام النبلا‌ء10/46

التعليقات



جميع الحقوق محفوظة

حه‌مزه به‌رزنجی

2018


تطوير

ahmed shapaan