واتە: ههر بهڵاو نههامهتیهکتان بهسهر هاتبێت، ئهوه دهرئهنجامی ئهو کارو کردهوانهیه که به ئارهزووی خۆتان دهتانکرد، وە له زۆرێک لە گوناهو ههڵهکانتان ئەبورێت و لەسەری سزاتان نادات.
ئیبن
تەیمییە(رحمه الله) دەفەرموێت:
(وَإِذَا
كَانَ فِي الْمُسْلِمِينَ ضَعْفٌ وَكَانَ عَدُوُّهُمْ مُسْتَظْهِرًا عَلَيْهِمْ كَانَ
ذَلِكَ بِسَبَبِ ذُنُوبِهِمْ وَخَطَايَاهُمْ ؛ إمَّا لِتَفْرِيطِهِمْ فِي أَدَاءِ الْوَاجِبَاتِ
بَاطِنًا وَظَاهِرًا وَإِمَّا لِعُدْوَانِهِمْ بِتَعَدِّي الْحُدُودِ بَاطِنًا وَظَاهِرًا).
مجموع الفتاوى (٦٤٥/١١)
واتە:ئەگەر
موسڵمانان لاوازیان تێدا بوو وە دوژمنەکەشیان دەستەڵاتدار بوو بەسەریانەوە؛ ئەوە
بە هۆی گوناهو سەرپێچییەکانیانەوەیە. جا یان ئەوەتا کەمتەرخەمن لە ئەنجامدان و
بەجێ گەیاندنی واجبەکان بە نهێنی و ئاشکرا، یان بە هۆی سەرپێچی و بەزاندنی
سنوورەکان بە نهێنی و ئاشکرا.
کەواتە:
با
نهێنی و ئاشکرای خۆمان چاک بکەین ئەوسا چاوەڕوانی گۆڕانی بارو زروف بین ...چونکە
خوای گەورە خۆی دەفەرموێت
(.....إِنَّ
ٱللَّهَ لَا يُغَيِّرُ مَا بِقَوۡمٍ حَتَّىٰ يُغَيِّرُواْ مَا بِأَنفُسِهِمۡۗ ...).
(الرعد :١١)
واتە: بە دڵنیاییەوە خوای
گەورە بارودۆخی هیچ قهوم و گهلێك ناگۆڕێت ههتا ئهوان حاڵ و باری خۆیان و ئهوهی
به خۆیان دهکرێت نهیگۆڕن و نهیکهن...
وە
هەرکات خەڵکەکە خۆی ستەمکار بێت خوای گەورە ستەمکار دەکاتە کاربەدەست
بەسەریەوە....
خوای
گەورە دەفەرموێت: (وَكَذَلِكَ نُوَلِّي بَعْضَ الظَّالِمِينَ بَعْضًا بِمَا
كَانُوا يَكْسِبُونَ). سورة الأنعام (129)
واتە:
بەم جۆرە هەندێك لە ستەمكاران زاڵ ئەكەین و ئەیانكەینە دەسەڵاتدار بەسەر هەندێك لە
ستەمكارانی هاووێنەی خۆیانەوە (هانیان دەنێن بەرەو خراپەو دووریان ئەخەنەوە لە
چاكە) ئەویش بەهۆی كردەوەی خراپ و تاوانی خۆیانەوە.
حەمزە
بەرزنجی