حه‌مزه به‌رزنجی حه‌مزه به‌رزنجی
کتێبخانه

کتێبی نوێ

کتێبخانه
گشت بابه‌ته‌کان
چاوەڕوانبە ...
گشت بابه‌ته‌کان

هیچ زاناو بانگخوازێک مەکە بە قودوەی ڕەها بۆ خۆت..!

 یەکێک لە هۆکارەکانی سارد بوونەوە لە دینداری ئیسلامەتی بریتییە لە بە پێشەنگ دانانی کەسانێک لە بانگخوازان و بە مەعصوم و بێ هەڵە دانانیان...بە
جۆرێک هەر کات پێچەوانەکەی بینی خێرا ئومێدی دەکوژێتەوەو سارد بوونەوەو بێ هیوا بوون ڕووی تێ دەکات..

بۆ ئەوەی تووشی ئەم قۆناغە نەبین..ئەبێت زۆر چاک بزانین کە جگە لە پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) هیچ کەسێک پێشەنگ و ڕابەر نییە...

چونکە خوای گەورە دەفەرموێت: (لَّقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِّمَن كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا). (الأحزاب : ٢١).

واتە: سوێند به‌خوای گەورە به‌ دڵنیاییەوە له‌پێغه‌مبه‌ری خوادا چاکترین نموونه‌ی ته‌واو و ڕێك پێك هه‌یه هە‌تا چاوی لێ بکه‌ن و شوێنی بکه‌ون، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوایان مه‌به‌سته‌، سه‌رفرازی قیامه‌ت ئاواتیانه‌، هه‌میشه‌ و به‌رده‌وام یادی ‌خوا به‌ زۆری ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زمانیان پاراوه ‌به‌یادی ئه‌و.

 

پاشان هاوەڵانی ئازیزیش (ڕەزای خوایان لێ بێت) نزیکترین کەس و ئەنجامدەری توندی ڕێباز و سوننەتەکانی ئەو بوون...پاشتر تابعین و تابعی تابعین..

عبدالله ی کوڕی مەسعود (ڕەزای خوای گەورەی لێ بێت) فەرمویەتی:

 ( مَن كانَ مُسْتَنًّا ، فَلْيَسْتَنَّ بمن قد ماتَ ، فإنَّ الحيَّ لا تُؤمَنُ عليه الفِتْنَةُ ، أولئك أصحابُ محمد (صلى الله عليه وسلم) ، كانوا أفضلَ هذه الأمة : أبرَّها قلوبًا ، وأعمقَها علمًا ، وأقلَّها تكلُّفًا ، اختارهم الله لصحبة نبيِّه، ولإقامة دِينه ، فاعرِفوا لهم فضلَهم ، واتبعُوهم على أثرهم، وتمسَّكوا بما استَطَعْتُم من أخلاقِهم وسيَرِهم ، فإنهم كانوا على الهُدَى المستقيم). رواه ابن عبد البر في "جامع بيان العلم وفضله" (2/947ـ رقم 1810).

واتە: هەرکەسێک ئەیەوێت ڕێگایەک بگرێت با شوێن ڕێگای ئەوانە بکەوێت کە مردون چونکە  لە هیچ زیندوویەک ئەمین نین لەوەی توشی فیتنەو وەرگەڕان ببێت، ئەوانەش کە مردوون هاوەڵانی پێغەمبەرن(صلى الله عليه وسلم) کە چاکترینی ئەم ئوممەتە بوون، دڵیان لە هەموو کەس پاکترو لە هەمووان شارەزا ترو کەمترین کەس بوون لە زۆر لە خۆکردن، خوای گەورە هەڵی بژاردن و کردنی بە هاوڕێی پێغەمبەرەکەی و چەسپاندنی دینەکەی، دە سا فەزڵیان بزانن و شوێن پێیان هەڵگرن و چەندێک دەتوانن دەست بگرن بە ڕەوشت و هەڵسوکەوتەکانیانەوە، چونکە بە دڵنیای ئەوان لەسەر ڕێنومایی ڕاست و دروست بوون.


وە ئیمامی شاطبي ڕەحمەتی خوای گەورەی لێ بێت فەرمویەتی:

(وَالْآثَارُ فِي هَذَا الْمَعْنَى كَثِيرَةٌ جَمِيعُهَا يَدُلُّ عَلَى الِاقْتِدَاءِ بِهِمْ وَالِاتِّبَاعِ لِطَرِيقِهِمْ عَلَى كُلِّ حَالٍ، وَهُوَ طَرِيقُ النَّجَاةِ حَسْبَمَا نَبَّهَ عَلَيْهِ حَدِيثُ الْفِرَقِ فِي قَوْلِهِ: "مَا أَنَا عليه وأصحابي" ). (الاعتصام) (3/307) .

واتە: وە چەندان ئەثەری زۆر هەیە لەسەر ئەم بابەتە هەموویان بەڵگەن لەسەر ئەوەی دەبێت ئیقتیدا بە هاوەڵانەوە بکەین و شوێن ڕێگایان بکەوین لە هەموو حاڵێکدا، کە ئەویش ڕێگای ڕزگارییە هەروەک لە فەرموودەی فیرەقەکاندا ئاگادار کراوینەتەوەو پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) پێێ فەرمووین: ئەو ڕێگا ڕاستەی ڕێگای ڕزگارییە ئەوەیە کە من و هاوەڵەکانمی لەسەرین.

 

بەڵام هەموو ئەو زاناو بانگخوازانەی ئەمڕۆ کە لەسەر جادەی ڕاست و ڕەوانن  و گومانی باشیان پێ دەبرێن تەنها کەسانێکن هەقەکانیان لێ وەردەگرین و هەڵەکانیشیان بۆ خۆیان...نەک بەڕەهایی بە پێشەنگیان بزانین و هەرچی ئەوان بە چاکیان زانی پێمان چاک بێت و ئەوەی ئەوان لەگەڵی نەبوون پێمان وا بیت هەڵەو بەتاڵە..چونکە وەک عبدالله ی کوری مەسعود(ڕەزای خوای لێ بێت) فەرمووی: هیچ زیندویەک ئەمین نین لابدات و توشی خزان و دۆڕان و گۆڕان ببێت.

 

بەڵکو کێشان و تەرازوو بریتییە لەوەی حەق بناسین..نەک کەسەکان...

ئیمامی عەلی ڕەزای خوای گەورەی لێ بێت بنەمایەکی زۆر ووردی دیاری کردووە و فەرمویەتی: (إِنَّ الحقَّ لاَ يُعْرَفُ بِالرِّجَالِ، إعْرِف الحق تَعرف أهله). تلبيس إبليس (ص: 101) و صيد الخاطر (ص: 14) و الدرر السنية في الأجوبة النجدية(10/ 396) وفيض القدير (4/ 17).

واتە: حەق بە کەسەکاندا ناناسرێتەوە، حەق بناسە ئەو کات هەڵگرانی حەق دەدۆزیتەوە.

 

 

حەمزە بەرزنجی

التعليقات



جميع الحقوق محفوظة

حه‌مزه به‌رزنجی

2018


تطوير

ahmed shapaan