واتە: گەیشتووم بە سی دانە لە هاوەڵانی پێغەمبەری
خوا(صلى الله عليه وسلم) هەر هەموویان لە خۆیان دەترسان تووشی نیفاقی عەمەلی ببن،
کەسیان نەبووە بڵێت: ئیمانی وەک ئیمانی جبریل و میکائیلە.
عن أُمِّ سَلَمةَ قالتْ: قال النبي صلى الله
عليه وسلم: ((مِن أصحابي مَن لا أراه ولا يَراني بعد أن أموتَ أبدًا))، فبَلغ ذلك
عمر، فأتاها يشتدُّ أو يُسرع، فقال لها: أنشدك بالله أنا منهم؟ قالت: لا، ولن
أُبَرِّئ أحدًا بعدك أبدًا. أخرَجه الإمام أحمد في مسنده (26549)، وصحَّحه مُحقِّق
المسند شعيب الأرناؤوط ؛ انظر: طبعة الرسالة (44/ 172).
واتە: پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرمووی:
لە ناو هاواڵانمدا کەسی وای تیایە دوای ئەوەی من ئەمرم ئیتر هەرگیزاو هەرگیز نە من
ئەو دەبینمەوەو نە ئەویش من دەبینێتەوە(لەبەر ئەوەی سەرەنجام حاڵی دەگۆڕێت و
دەکەوێتە ناو خراپەوەو عاقیبەتی خراپ دەبێت)، ئەم هەواڵە گەیشت بە عومەر(ڕەزای
خوای گەورەی لێ بێت) ئەویش بە هەڵەداوان و بە خێرایی هات و بە ئوم سەلەمەی فەرموو(کە
فەرمودەکەی ڕیوایەت کردووە): سوێندت دەدەم بە خوای گەورە من لەوانم؟ فەرموی: نەخێر،
بەڵام هەرگیز وەڵامی کەسی تر نادەمە پاس تۆو هەواڵی ئەوەی پێ نادەم کە ئەوی تیا نییە.
وعن زيد بن وهب قال: "مات رجلٌ من
المنافقين، فلم يُصَلِّ عليه حذيفة، فقال له عمر: أمِن القوم هو؟ قال: نعم، فقال
له عمر: بالله منهم أنا؟ قال: لا، ولن أُخبر به أحدًا بعدك. أخرَجه ابن أبي شيبة
في مُصنفه (38545).
واتە: پیاوێک لە مونافیقەکان مرد و حوزەیفە(ڕەزای
خوای گەورەی لێ بێت) نوێژی لەسەر نەکرد، عومەر(ڕەزای خوای گەورەی لێ بێت) پێی ووت:
ئەو کابرایە لە مونافیقەکان بوو؟ فەرمووی: بەڵێ. عومەر پێی فەرموو: سوێندت دەدەم بە
خوای گەورە ئایا من لە ناو مونافیقەکاندام؟ فەرموی: نا، بەڵام هەواڵ بە کەسی تر
نادەم پاش تۆ.
ئەم ترسە لە کاتێکدایە عومەر یەکێک بووە لە مژدە
پێدراوەکان بە بەهەشت..لەو فەرموودانەش:
عن سعيد بن زيد قال: سَمِعت رسول صلى الله عليه
وسلم يقول: ((عشرة في الجنة: النبي في الجنة، وأبو بكر في الجنة، وعمر في الجنة،
وعثمان في الجنة، وعلي في الجنة، وطلحة في الجنة، والزبير بن العوَّام في الجنة،
وسعد بن مالك في الجنة، وعبدالرحمن بن عوف في الجنة، ولو شِئْتُ لسمَّيت العاشر))،
قال: فقالوا: مَن هو؟ فسَكَت، قال: فقالوا: مَن هو؟ فقال: هو سعيد بن زيد. أخرَجه
أبو داود في سُننه (4651)، وصحَّحه الألباني.
واتە: دە کەس لە بەهەشتدان: پێغەمبەر(صلى الله
عليه وسلم) لە بەهەشتدایە، وە ئەبو بەکر لە بەهەشتدایە،عومەر لە بەهەشتدایە، عثمان
لە بەهەشتدایە، عەلی لە بەهەشتدایە، طەلحە(ی کوڕی عبیدالله) لە بەهەشتدایە،
زوبەیری کوڕی العوام لە بەهەشتدایە، وە سەعدی کوڕی مالک لە بەهەشتدایە، وە
عبدالرحمن ی کوڕی عەوف لە بەهەشتدایە، وە سەعد فەرموی: ئەگەر بمەوێت دەیەمین
کەسیشتان پێ دەڵێم) دەفەرموێت: لێیان پرسی ئەو کەسە کێیە؟ بێ دەنگ بوو. دەفەرموێت:
لێیان پرسی ئەو کێیە؟ فەرمووی: بریتییە لە سەعیدی کوڕی زەید.
حەمزە بەرزنجی