وقد أخرجه الإمام أ حمد في مسنده( 9388 ) من حديث أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللهُ عَنْهُ عَنِ النَّبِيِّ (صلى الله عليه وسلم) قَالَ :«إِنَّ للِمَسَاجِد أَوْتَاداً، الْمَلاَئِكَة جُلَساؤهُمْ ، إِنْ غَابُوا يَفْتَقِدُونَهُمْ ، وَإِنْ مَرِضُوا عَادُوهُمْ ، وَإِنْ كَانُوا فِي حَاجَهٍ أَعَانُوهُمْ».، وقال محققه شعيب الأرنؤوط: إسناده ضعيف، ابن لهيعة سيئ الحفظ. وقال الألباني: حسن صحيح، انظر الترغيب والترهيب ( 329 ) ، الصحيحة ( 3401 ) .
واتە: مزگەوتەكان پایەیان هەیە، ئەوانەن كە بەردەوام هاودەمی مزگەوتن و بەردەوام لە هامشۆكردنیدان، وەك پایەكانی مزگەوتیان لێ هاتووە، مەلائیكەتەكان هاودەمیانن لە مەجلیسەكانیاندا، ئەگەر دیار نەمێنن هەواڵیان ئەپرسن، ئەگەر نەخۆش بكەون سەردانیان ئەكەن، خۆ ئەگەر كارێكیان هەبێت هاوكارییان ئەكەن.