حه‌مزه به‌رزنجی حه‌مزه به‌رزنجی
کتێبخانه

کتێبی نوێ

کتێبخانه
گشت بابه‌ته‌کان
چاوەڕوانبە ...
گشت بابه‌ته‌کان

فێربوونی ئەدەبی بێ دەنگ بوون هیچی کەمتر نییە لە فێر بوونی ئادابەکانی قسە کردن..!!

 زمان نیعمەت و بەخششێکی خوای گەورەیە، کە بە هۆیەوە ژیانی ئاسایی پێ بەڕێ دەکرێت و موسڵمان توێشووی چاکەکانی خۆی پێ زۆر دەکات لە زیکر و قورئان خوێندن و دوعاو بانگەوازو ..هتد

بەڵام پێویستە زۆر بە ووریاییەوە بخرێتە گۆ و بزانرێت چی پێ دەڵێین و بۆچی دەیڵێین! ئەگەرنا لەگەڵ ووشەکان لە زار هاتنە دەر: ئیتر لەسەرمان حسابە، یان بە چاکەو خێر بۆمان دەنوسرێت، یان -پەنا بە خوا- بە گوناه و تاوان.

هەر بۆیە پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت:

(إنَّ اللَّهَ تَجَاوَزَ لي عن أُمَّتي ما وسْوَسَتْ به صُدُورُهَا، ما لَمْ تَعْمَلْ أَوْ تَكَلَّمْ). البخاري فی صحيحە برقم٢٥٢٨. ومسلم  فی صحیحە باختلاف یسیر برقم١٢٧.

واتە: خوای گەورە لەسەر ئوممەتەکەمی لابردووە کە لەسەر وەسوەسەی سینەو دڵیان گوناهیان بۆ بنوسێت، تا ئەو کاتەی بە کردار ئەنجامی ئەدەن یان بە ووتە دەیڵێن.

 

وە بێ دەنگ بوون لە هەر قسەیەک دەبێتە هۆی گوناهبار بوونمان گەورەترین ڕزگار بوون و بردنەوەیە، وەک لە فەرمودەدا هاتووە:

عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: ( مَنْ صَمَتَ نَجَا). رواه الترمذي (2501) ، وأحمد (6481) ، والطبراني في "الكبير" (113) ، وابن المبارك في "الزهد" (385) ، والبيهقي في "الشعب" (4629) وقال العراقي في "تخريج الإحياء" (ص996) : " إسناده جيد " ، وقال الحافظ في "الفتح" (11/309) : "رواته ثقات" ، وقال السخاوي في " المقاصد الحسنة " (ص: 653) " شواهده كثيرة " ، وقال المنذري في "الترغيب والترهيب" (3/343) : " رواته ثقات " وحسنه محققو المسند ، وصححه الألباني في "صحيح الترمذي" ، وكذا صححه أحمد شاكر في تعليقه على المسند .

واتە: هەرکەسێک بێ دەنگ بێت لە ووتنی هەر شتێک ببێتە هۆی گوناه و دوور کەوتنەوە لە چاکە، ئەوە ڕزگاری بووە لە هەردوو دونیادا.

عَنْ عُقْبةَ بنِ عامِرٍ رضی الله عنه قَالَ: قُلْتُ يَا رَسول اللَّهِ مَا النَّجاةُ؟ قَال:  (أمْسِكْ عَلَيْكَ لِسانَكَ، وَلْيَسَعْكَ بيْتُكَ، وابْكِ عَلَى خَطِيئَتِكَ ). رواه الترمذي(٢٤٠٦) وقالَ: حديثٌ حسنٌ. واخرجە أحمد فی مسندە(١٧٤٥٢).

واتە: عوقبەی کوڕی عامیر ڕەزای خوای لێ بێت دەفەرموێت: پرسیارم کرد لە پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) هۆکاری ڕزگار بوون چییە لە دونیاو قیامەتدا؟ ئەویش فەرمووی: زمانت بگرەو بیپارێزە لە ووتنی هەموو خراپەیەک، وە لە ماڵی خۆتدا بمێنەرەوەو بەشداری فیتنەو خراپە مەبە، وە سەرقاڵبە بە گوناهەکانتەوەو بگری بەسەریدا و پەشیمان ببەرەوە.

 

خوای گەورە زمانمان پارێزراو بکات لە هەر ووتەو ووشەیەک ببێتە هۆکاری خەشم و تووڕەیی خۆی، وە هەرگیز نەمانداتە دەست نەفسی خۆمان..امین

 

حەمزە بەرزنجی

التعليقات



جميع الحقوق محفوظة

حه‌مزه به‌رزنجی

2018


تطوير

ahmed shapaan