صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَأَطْعَمْتُهُمْ، فَدَعَوْا، فَقُلْتُ: إِنَّكُمْ قَدْ دَعَوْتُمْ فَبَارَكَ اللَّهُ لَكُمْ فِيمَا دَعَوْتُمْ، وَإِنِّي إِنْ أَدْعُو بِدُعَاءٍ فَأَمِّنُوا، قَالَ: فَدَعَوْتُ لَهُ بِدُعَاءٍ كَثِيرٍ فِي دِينِهِ، وَعَقْلِهِ، وَكَذَا، قَالَ: فَإِنِّي لَأَتَعَرَّفُ فِيهِ دُعَاءَ يَوْمِئِذٍ). رواه البخاري في "الأدب المفرد" (1255)، أنظر صحيح الأدب المفرد2/12، باب الدعاء في الولادة.
واتە: معاویەی كوڕی قوڕەی تابیعی بەرێز دەفەرموێت: كاتێ (إیاس)ی كوڕم لە دایك بوو كۆمەڵێك لە هاوەڵانی پێغەمبەری خوام(صَلَّی اللهُ عَڵیْهِ ۆسَلَّمَ) بانگهێشت كردو خواردنم دانێ و ئەوانیش پاڕانەوە، منیش ووتم: ئێوە پاڕانەوە، الله بەرەكەت بخاتە ناوتان لەو دوعایانەی كردتان، ئێستا منیش دەپاڕێمەوە بە پاڕانەوەیەك، دە سا ئێوەش ئامین بكەن، دەفەرموێت: ئیتر دوعایەكی زۆرم بۆ مناڵەكەم كرد لە دین و عەقڵیدا، دەفەرموێت: ئێستا شوێنەواری گیرا بوونی ئەو دوعایانە بە كوڕەكەمەوە دەبینم.
تێبنی: موعاویەی كوڕی قوڕە كوڕی ایاس كوڕی هیلال ناسراو بە ئەبو إیاسی موزەنی بەصری تابیعی و زانایەكی خواناس و جێ متمانە بووە. بڕوانە الكاشف 2/277 للذهبي, والتقريب ص538.
زانای فەرمودەناس شێخ عبدالله السعد دەڵێت:
إیاسی كوڕی موعاویەی كوڕی قوڕە: جێ متمانەیەكی بەڕێز بووە، قازی شاری بەصرە بوو، چەندان فەرمودەی گێڕاوەتەوە و شارەزاو ژیرو ووریاو نمونە بووە، ژیاننامەیەكی جوانی هەبووە لە ناو كتێبی ژیاننامەكاندا، ئەگونجێت ئەمەش بە بۆنەی بەرەكەتی دوعا بۆ كردنی باوك بێت بۆ نەوەكان تا چاكەكار و پڕ بەرەكەت بن، وە لە سوننەتی پێغەمبەری خوا بووە صَلَّی اللهُ عَڵیْهِ ۆسَلَّمَ كە دوعای بەرەكەتی كردووە! دە با موسڵمان سوور بێت لەسەر دوعا كردنی بەرەكەت بۆ خۆی و كەسوكارو نەوەكانی و ئەوەی هەیەتی. .. ( التعليق على الأدب المفرد)(834).
حەمزە بەرزنجی