حه‌مزه به‌رزنجی حه‌مزه به‌رزنجی
کتێبخانه

کتێبی نوێ

کتێبخانه
گشت بابه‌ته‌کان
چاوەڕوانبە ...
گشت بابه‌ته‌کان

پێنج تاوان و پێنج سزای دونیایی

 پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەفەرموێت: 


(يا مَعْشَرَ المهاجرينَ ! خِصالٌ خَمْسٌ إذا ابتُلِيتُمْ بهِنَّ ، وأعوذُ باللهِ أن تُدْرِكُوهُنَّ : 

لم تَظْهَرِ الفاحشةُ في قومٍ قَطُّ ؛ حتى يُعْلِنُوا بها ؛ إلا فَشَا فيهِمُ الطاعونُ والأوجاعُ التي لم تَكُنْ مَضَتْ في أسلافِهِم الذين مَضَوْا ، 

ولم يَنْقُصُوا المِكْيالَ والميزانَ إِلَّا أُخِذُوا بالسِّنِينَ وشِدَّةِ المُؤْنَةِ ، وجَوْرِ السلطانِ عليهم ، 

ولم يَمْنَعُوا زكاةَ أموالِهم إلا مُنِعُوا القَطْرَ من السماءِ ، ولولا البهائمُ لم يُمْطَرُوا ، 

ولم يَنْقُضُوا عهدَ اللهِ وعهدَ رسولِه إلا سَلَّطَ اللهُ عليهم عَدُوَّهم من غيرِهم ، فأَخَذوا بعضَ ما كان في أَيْدِيهِم ، 

وما لم تَحْكُمْ أئمتُهم بكتابِ اللهِ عَزَّ وجَلَّ ويَتَخَيَّرُوا فيما أَنْزَلَ اللهُ إلا جعل اللهُ بأسَهم بينَهم).

أخرجه ابن ماجه (4019) عن عبدالله بن عمر ، والطبراني في ((المعجم الأوسط)) (4671)، والحاكم (8623) باختلاف يسير. صحيح الجامع(٧٩٧٨)


واتە: ئەی  گرۆی کۆچکاران (و موسڵمانان).. پێنج تاوان هەن ئەگەر لەناوتاندا بڵاوببێتەوە، وە پەنا ئەگرم بە خوای گەورە لەوەی توشی ببن:

هەرگیز داوێنپیسی و زینا لە ناو هیچ گەلێکدا دەرنەکەوتووە تا وای لێ هاتبێت بە ئاشکرا ئەنجامیان دابێت ئیلا نەخۆشی و تاعون و ئازاری وایان لەناودا بڵاوبۆتەوە کە لە پێشینەکانی ڕابوردوویاندا نەبووە.

وە هەر کاتێک لە کێشانەو پێوانەیاندا فێڵ و گزی بکەن ئیلا تووشی ووشکە ساڵی و گرانی و قورسی گوزەران و ستەمی کاربەدەست بوونەتەوە.

وە هەر کاتێک زەکاتی ماڵەکەیان گرتبێتەوەو نەیاندابێت ئیلا خوای گەورە بارانی ئاسمانیان لێ دەگرێتەوەو ئەگەر لەبەر گیانلەبەران نەبووایە نەدەباری.

وە هەر کاتێک ئەو پەیمانانەیان شکاندبێت کە بە خواو پێغەمبەریان داوە ئیلا خوای گەورە دوژمنێکی بێگانەیان بەسەردا زاڵ دەکات و هەندێک لەوەی لە دەستیاندایە لە ماڵ و وڵات و سامان داگیری دەکەن و دەیبەن.

وە ئەگەر پێشەواو کاربەدەستانیان بە قورئانەکەی خوا حوکمیان نەکەن، یان کار بە هەندێکی بکەن کە لە بەرژەوەندیاندا بێت و واز لە هەندێکی بهێنن.. ئیلا خوای گەورە کێشەو دوژمنایەتی دەخاتە نێوانیانەوەو دەکەونە جەنگی ناوخۆ لەگەڵ یەکتری.

التعليقات



جميع الحقوق محفوظة

حه‌مزه به‌رزنجی

2018


تطوير

ahmed shapaan