عن جُنْدَبَ بْنَ عَبْدِ اللَّهِ يَقُولُ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) : (( مَنْ صَلَّى الصُّبْحَ فَهُوَ فِى ذِمَّةِ اللَّهِ, فَلاَ يَطْلُبَنَّكُمُ اللَّهُ مِنْ ذِمَّتِهِ بِشَىْءٍ فَيُدْرِكَهُ فَيَكُبَّهُ فِى نَارِ جَهَنَّمَ )). روى مسلم (657) وغيره.
واتە: هەركەسێك نوێژی بەیانی بكات ئەوە لە ژێر ئەمان و پاراستنی خوادایە......
لە مانای بڕگەی دووەمی فەرمودەكەدا: (فَلاَ يَطْلُبَنَّكُمُ اللَّهُ مِنْ ذِمَّتِهِ بِشَىْءٍ) زانایان دوو بۆچونیان هەیە:
یەكەم: فەرموودەكە نەهی تێدایە لە ئازاردانی هەر موسڵمانێك نوێژی بەیانی كردبێت, چونكە هەركەسێك نوێژی بەیانی ئەنجام دابێت لە ئەمان و زەمانەتی خوادایەو بۆ هیچ كەسێك دروست نییە ئازاری كەسێك بدات خوای گەورە ئەمینی كردبێت, خۆ هەر كەسێك ئەو كارە بكات ئەوا زەمانەتی خوای هەڵوەشاندۆتەوەو شایستەیە تۆڵەی خواییە). انظر فيض القدير للمناوي (6/164).
كەواتە بەلای ئەم بۆ چوونەوە ماناكەی: واتە: (نەكەن ئازاری موسڵمانێك بدەن كە لە ژێر ئەمانی خوادا بێت, هەركەس وا بكات خوای گەورە بە دەموچاودا دەیخاتە ناو دۆزەخەوە).
بەڵگەشیان بۆ ئەم بۆچوونە:
عن الأعمش قال : كان سالم بن عبد الله بن عمر قاعدا عند الحجاج، فقال له الحجاج: قم فاضرب عنق هذا، فأخذ سالم السيف، وأخذ الرجل، وتوجه باب القصر، فنظر إليه أبوه وهو يتوجه بالرجل، فقال: أتراه فاعلا؟! فردَّه مرتين أو ثلاثا، فلما خرج به قال له سالم: صليت الغداة؟ قال: نعم. قال: فخذ أي الطريق شئت، ثم جاء فطرح السيف، فقال له الحجاج: أضربت عنقه؟ قال: لا، قال: ولِمَ ذاك؟ قال: إني سمعت أبي هذا يقول: قال رسول الله(صلى الله عليه وسلم): ( مَن صَلَّى الغَدَاةَ فَهُوَ فِي ذِمَّةِ اللَّهِ حَتَّى يُمسِيَ). رواه الطبراني في (المعجم الأوسط) (4/5) بسنده، وقال الألباني عنه في (صحيح الترغيب) (1/110): صحيح لغيره .
واتە: ئەعمەش دەفەرموێت: سالمی كوڕی عبدالله كوڕی عومەر لە لای حەججاج دانیشتبوو, حەججاج پێی ووت: هەستە بدە لە گەردنی ئەو كابرایە, سالم شمشێرەكەی هەڵگرت و پیاوەكەی گرت و بەرەو دەرگای قەسرەكەی برد, باوكی تەماشای ئەكرد كابرای ڕاپێچ كردووە, پێی ووت: پێت وایە (نوێژی بەیانی) بكات؟! دوو یان سێ جار لێی دوور خستەوە, كاتێ كابرای بردە دەرەوە سالم پێی ووت: ئایا نوێژی بەیانیت كردووە؟ ووتی: بەڵێ. ووتی: دە سا كام ڕێگایەت پێ خۆشە بیگرەو بڕۆ, پاشان گەڕایەوەو شمشێرەكەی فڕێدا, حەججاج پێی ووت: ئایا لە گەردنیت دا؟ ووتی: نەخێر, ووتی: بۆچی؟ وتی: من لە باوكمم بیستووە فەرمویەتی: پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرمویەتی: (هەركەسێك نوێژی بەیانی بكات لە ئەمانی خوادایە هەتا ئێوارە).!
بۆچوونی دووەم: ئەڵێن مەبەست لە فەرمودەكە ئاگادار كردنەوەیە لە واز هێنان لە نوێژی بەیانی و كەمتەرخەمی كردن تیایدا, چونكە وازهێنان لێی هەڵوەشاندنەوەی ئەو پەیمانەیە كە لە نێوان بەندەدایە لەگەڵ خوای خۆی, ئەو پەیمانەش ئەنجامدانی نوێژو پارێزگاری كردنە لێی. بڕوانە (فیض القدیر) (6/164).
كەواتە ماناكەی بەم جۆرەیە: (ئەگەر خوای گەورە داوای ئەنجامدانی كارێكتان لێ بكات كە پاراستنی ئێوەی تیایە, یەكێك لە ئێوە بیشكێنێت وكەم تەرخەمی تێدا بكات ئەوا بە دەموچاودا دەیخاتە دۆزەخەوە).
وە هەندێك لە زانایان پێیان وایە ئەو فەزڵەی لە فەرموودەكەدایە تایبەتە بە كەسێكەوە كە نوێژی بەیانی بە جەماعەت ئەنجام دابێت, هەر بۆیە ئەم فەرمودەیەیان لە ژێر بابی (فەزڵی نوێژی بەیانی بە جەماعەت) داناوە.
وە وتراویشە ئەم فەزڵە بۆ هەموو كەسێكە كە نوێژی بەیانی لە كاتی خۆیدا ئەنجام بدات, ئەگەر چی نەشگات بە جەماعەتدا, چونكە ئەم مەرجە لە ڕیوایەتەكەی ئیمامی موسلیم و غەیری ئەویشدا نەهاتووە.
والله أعلم