دەیخوێند..ڕۆژێک خاوەنەکەی ووتی: ئەی کەڵەشێر جارێکی تر نەخوێنیت...ئەگەرنا بە زیندویی هەموو پەڕەکانت هەڵدەکێشم!! کەڵەشێرەکەش ترساو لە دڵی خۆیدا ووتی: سیاسەت ئەوەیە لە کاتی زریاندا خۆت بچەمێنیتەوە هەتا تێدەپەڕێت و دەڕوات..!!
ئیتر کەڵەشێر وەستاو
چیتر نەیخوێند!!
پاش هەفتەیەک
خاوەنەکەی هاتەوەو وتی: ئەی کەڵەشێر ئەگەر وەک مریشک گارە گار نەکەیت سەرت دەبڕم!!!
کەڵەشێرەکە لە دڵی خۆیدا هەمان پاساوی هێنایەوە کە لە یەکەم جاردا ووتی.. وە خۆی چەماندەوە
بۆ زریانەکە!!
پاش مانگێک خاوەنەکەی
هاتەوەو ووتی: ئەی کەڵەشێر ئێستا یان ئەوەتا وەک مریشک هێلکەم بۆ دەکەیت یان هەر ئێستا
سەرت دەبڕم!!
لەم کاتەدا کەڵەشێر
گریاو ووتی: خۆزگە بمردمایەو وازم لە خوێندن و بانگ دانەکەی یەکەم جارم نەهێنایە!!
ئا بەم جۆرە زنجیرەی
تەنازول کردن لە بنەماو بەهاکان گرانبەهاو قورس و کوشندەیە...
وەرگێڕانی:
حەمزە بەرزنجی