حه‌مزه به‌رزنجی حه‌مزه به‌رزنجی
کتێبخانه

کتێبی نوێ

کتێبخانه
گشت بابه‌ته‌کان
چاوەڕوانبە ...
گشت بابه‌ته‌کان

حوکم لەسەر کردەوەی ڕواڵەتی کەسەکان و ئەوەی دەبینرێت دەدرێت...

 عومەری کوڕی خەطاب (ڕەزای خوای گەورەی لێ بێت) فەرمویەتی:

(إنَّ أُنَاسًا كَانُوا يُؤْخَذُونَ بالوَحْيِ في عَهْدِ رَسولِ اللَّهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ، وإنَّ الوَحْيَ قَدِ انْقَطَعَ، وإنَّما نَأْخُذُكُمُ الآنَ بما ظَهَرَ لَنَا مِن أعْمَالِكُمْ، فمَن أظْهَرَ لَنَا خَيْرًا، أمِنَّاهُ وقَرَّبْنَاهُ، وليسَ إلَيْنَا مِن سَرِيرَتِهِ شَيءٌ، اللَّهُ يُحَاسِبُهُ في سَرِيرَتِهِ، ومَن أظْهَرَ لَنَا سُوءًا، لَمْ نَأْمَنْهُ ولَمْ نُصَدِّقْهُ، وإنْ قالَ: إنَّ سَرِيرَتَهُ حَسَنَةٌ). صحيح البخاري (٢٦٤١).

واتە: کۆمەڵێک کەس لە سەردەمی پێغەمبەری خوادا(صلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ) بە وەحی نهێنی و حاڵیان ئاشکرا دەکرا چاکن یان خراپ، وە ئێستا وەحی وەستاوە، بەڵام ئێمە حوکمتان بەسەردا دەدەین مامەڵەتان لەگەڵ دەکەین بەو کردەوانەی لێتان دەبینین، هەرکەسێک خێری لێ دەرکەوێت ئەمانی دەدەینێ و ڕێزی لێ دەگرین و هیچ کارێکمان بە نهێنیەکەیەوە نییە، خوای گەورە موحاسەبەی ئەو نهێنییەی دەکات، وە هەرکەسێک خراپەی لێ ببینین ئەمانی نادەینێ و بە ڕاستی نازانین ئەگەر بشڵێت نهێنییەکەی چاکە.

 

حەمزە بەرزنجی

التعليقات



جميع الحقوق محفوظة

حه‌مزه به‌رزنجی

2018


تطوير

ahmed shapaan