ڕۆژێک پیاوێک لە هاوەڵانی پێغەمبەری خوا(صلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ) هاتە خزمەتی و لەبەردەمیدا دانیشت و ووتی: ئەی پێغەمبەری خوا، من چەند خزمەتکارێکم هەیە، ئەوان درۆم لەگەڵ دەکەن و خیانەت و دزیم لێ دەکەن و سەرپێچیم دەکەن، منیش لەسەر ئەمە قسەیان پێ دەڵێم و لێیان دەدەم، ئایا حاڵی من لەگەڵ ئەوان چۆنە لە لای خوای گەورە بە هۆی ئەمەوە؟
فەرمووی: خیانەت و سەرپێچی و درۆی ئەوان حساب
دەکرێت لەگەڵ سزاکەی تۆ بۆ ئەوان، خۆ ئەگەر سزای تۆ بۆ ئەوان بە ئەندازەی تاوانی
ئەوان بێت ئەوە یەکسانن و بێ خەتا دەردەچیت، نە تاوانباریت و نە تاوانت بەرامبەر کراوە.
وە ئەگەر سزای تۆ بۆ ئەوان کەمتر بێت لە
تاوانەکانیان ئەوە ئەوان قەرزاری تۆن.
خۆ ئەگەر سزای تۆ بۆیان لە تاوانەکانیان زیاتر
بوو هەقی ئەوان لە تۆ وەردەگیرێتەوە.
دەفەرموێت: ئیتر پیاوەکە سەری داخست و دەستی
کرد بە گریان و هاوار.
پێغەمبەری خوا(صلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ)
فەرمووی: مەگەر تۆ قورئانی خوای گەورەت نەخوێندۆتەوە کە دەفەرموێت:
(وَنَضَعُ ٱلۡمَوَٰزِينَ ٱلۡقِسۡطَ لِيَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ
فَلَا تُظۡلَمُ نَفۡسٞ شَيۡٔٗاۖ وَإِن كَانَ مِثۡقَالَ حَبَّةٖ مِّنۡ خَرۡدَلٍ
أَتَيۡنَا بِهَاۗ وَكَفَىٰ بِنَا حَٰسِبِينَ) (الأنبياء :٤٧)
واتە: بە دڵنیاییەوە لە رۆژی قیامهتدا تهرازووی
دادپهروهریی دائهنێن و كردهوهكانیانی پێ ئهكێشین، ئهوسا هیچ كهسێك كهمترین
ستهمی لێناكرێ، تهنانهت ئهگهر كردهوهكانیان بهئهندازهی سهنگی دهنكه
خهرتهلهیهكیش بێت ئێمه ئهیهێنین و ئامادهی ئهكهین، وه ئهوهنده بهسه
بۆ ئێمه كه به وردی ژمێریاری كردهوهكانیان بین.
پیاوەکە ووتی: سوێند بە خوای گەورە ئەی
پێغەمبەری خوا هیچ شتێک شک نابەم بۆ خۆم و ئەوان باشتر لەوەی لێیان جیاببمەوە، تۆ
دەکەمە شایەت ئەوە هەموویان ئازاد بن.
عن عائشة(رضي الله عنها) قالت :(أنَّ رجُلًا قعدَ بينَ
يدَيِ رسولِ اللَّهِ صلَّى اللَّهُ علَيهِ وسلَّمَ فقالَ: يا رسولَ اللَّهِ، إنَّ
لي مَملوكينَ يُكَذِّبونَني ويخونونَني ويعصونَني، وأشتُمُهُم وأضربُهُم فَكَيفَ
أَنا منهُم؟ قالَ: يحسَبُ ما خانوكَ وعصوكَ وَكَذَّبوكَ وعقابُكَ إيَّاهم، فإن
كانَ عقابُكَ إيَّاهم بقدرِ ذنوبِهِم كانَ كفافًا، لا لَكَ ولا عليكَ، وإن كانَ
عقابُكَ إيَّاهم دونَ ذنوبِهِم كانَ فضلًا لَكَ، وإن كانَ عقابُكَ إيَّاهم فوقَ
ذنوبِهِم اقتُصَّ لَهُم منكَ الفضلُ. قالَ: فتَنحَّى الرَّجلُ فجعلَ يبكي
ويَهْتفُ، فقالَ رسولُ اللَّهِ صلَّى اللَّهُ علَيهِ وسلَّمَ: أما تقرأُ كتابَ
اللَّهِ وَنَضَعُ الْمَوَازِينَ الْقِسْطَ لِيَوْمِ الْقِيَامَةِ فَلَا تُظْلَمُ
نَفْسٌ شَيْئًا الآيةَ. فقالَ الرَّجلُ: واللَّهِ يا رسولَ اللَّهِ ما أجدُ لي
ولَهُم شيئًا خيرًا من مفارقتِهِم، أشهدُكَ أنَّهم أحرارٌ كلُّهم). أخرجه الترمذي
(3165)، وأحمد (6/280)، والبزار (107) باختلاف يسير. وصححه الالبانی.
حەمزە بەرزنجی