لە پێغەمبەری خوام(صَلَّى اللَّهُ عليه وسلَّمَ) بیستووە کە فەرموویەتی: (کاتێ قیامەت هەڵدەستێت کە ڕۆم لە ناو تیرەو دینەکاندا زۆرترین کەسن).
عەمریش فەرمووی: بزانە چی دەڵێیت –واتە دڵنیابە
لەوەی کە دەیڵێیت - ؟
موستەورەدیش فەرمووی: ئەوەم وتووە کە لە پێغەمبەری
خواوە(صَلَّى اللَّهُ عليه وسلَّمَ) بیستوومە.
عەمریش فەرمووی: ئەگەر تۆ ئەمە دەڵێیت با هۆکاری
ئەمەت پێ بڵێم.
ئەوان (واتە ڕۆمەکان) چوار سیفاتیان تێدایە:
- لە کاتی ئاشوبەو فیتنەدا
لە هەموو کەسێک ئارامترو بە حیلمترن.
- لە هەموو کەسێک زووتر دڵیان
ئارام دەبێتەوە دوای موسیبەت.
- وە لە کاتی شکانیان لە
جەنگ و دوای هەڵهاتن زوو دەگەڕێنەوەو هێرش دەبەنەوە.
- وە لە هەموو کەسێک
باشترن بۆ هەژارو بێ باوک و لاوازەکانیان.
وە پێنجەم سیفەتیشیان لەمانە چاکترو و جوانترە
کە ئەمەیە: ڕێگری دەکەن لە ستەمی پاشاکانیان.
تێبینی: ئەم وەسفانەی وەک پێناسەی ڕاستەقینەو ئیصافیانەی
ڕۆمەکانی سەردەمی خۆی فەرمووە نەک وەک مەدح کردن، تا هانی موسڵمانان بدات خۆیان بەمانە
بڕازێننەوە کە ئەمان لەپێشترن پێی.
عن موسى بن علي عن أبيه قال: قال المستورد
القرشي عند عمرو بن العاص: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول:
(تَقُومُ السَّاعَةُ
والرُّومُ أكْثَرُ النَّاسِ. فَقالَ له عَمْرٌو: أبْصِرْ ما تَقُولُ، قالَ: أقُولُ
ما سَمِعْتُ مِن رَسولِ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عليه وسلَّمَ، قالَ: لَئِنْ قُلْتَ
ذلكَ، إنَّ فيهم لَخِصالًا أرْبَعًا: إنَّهُمْ لأَحْلَمُ النَّاسِ عِنْدَ فِتْنَةٍ،
وأَسْرَعُهُمْ إفاقَةً بَعْدَ مُصِيبَةٍ، وأَوْشَكُهُمْ كَرَّةً بَعْدَ فَرَّةٍ
وخَيْرُهُمْ لِمِسْكِينٍ ويَتِيمٍ وضَعِيفٍ، وخامِسَةٌ حَسَنَةٌ جَمِيلَةٌ:
وأَمْنَعُهُمْ مِن ظُلْمِ المُلُوكِ). صحيح مسلم(٢٨٩٨).
حەمزە بەرزنجی