کاتێ کۆچمان کردوو گەیشتینە شاری مەدینە پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) لەگەڵ سەعدی کوڕی ڕەبیعدا کردمییە برا، سەعد فەرمووی: من لە هەموو ئەنصارییەکان سامانم زۆرترە، وەرە با ماڵەکەمت لەگەڵدا بکەمە دوو بەش و نیوەیت بدەمێ، وە دوو هاوسەرم هەیە کامیانت ویست من دەستبەرداری دەبم و هەر کات عیددەی بەسەرچوو مارەی بکە.
دەفەرموێت: عبدالرحمنیش پێی ووت: پێویستم بەوە
نییە، (لە ڕیوایەتەکەی ئەنەسدا دەفەرموێت: پێی ووت: خوای گەورە بەرەکەت بڕژێ بەسەرتا
لە هاوسەرو سامانتدا، تەنها ڕێگای بازاڕم نیشان بدەن)، ئایا لێرە بازاڕێکی لێیە
کاسپی و بازرگانی تێدا بکرێت؟
فەرموی: بازاڕی قەینوقاعی لێیە (کە تیرەیەکی
جولەکە بوون).
دەفەرموێت: عبدالرحمنیش بەیانی زوو دەرچوو بەرەو
بازاڕو ئێوارە لەگەڵ خۆی کەشک و ڕۆنی هێنایەوە.
دەفەرموێت: ئیتر هەموو ڕۆژێک زوو دەچووە بازاڕ،
تا هێندەی نەبرد کاتێ عبدالرحمن هات و شوێنەواری زەردی عەترو بۆنی خۆش لەسەر پۆشاکەکەی
بوو، پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) فەرمووی: خێزانت هێناوە؟ فەرموی: بەڵێ، فەرموی:
کێیە؟ فەرموی: ئافرەتێکی ئەنصارییە( کە کچی ئەنەسی کوڕی ڕافیع بوو لە نەوەی عَبدِ
الأَشْهَلِ)، فەرموی: چەندت بۆ کردوۆتە مارەیی؟ فەرموی: کێشی ناوکە خورمایەک زێڕ(واتە
کێشی سێ درهەم و سێیەکی درهەمێک)، فەرموی: دەی وەلیمەو خواردنی شادی ساز بکە ئەگەرچی
بە مەڕێکیش بێت.
وانەیەک بۆ ئێمە:
هاوەڵانی ئازیزی پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه
وسلم) ئاوا پەروەردە کرابوون!.. لەبەرامبەر براکانیاندا ئامادە بوون سەراپای سامانیان
دوو بەش بکەن...وە بەرامبەرەکەشیان هەرگیز چاوی لە سامانی ئەوی تر نەبوو، حەزی نەدەکرد
ببێتە بار بەسەر شانی براکانییەوە..تەنها داوای نیشاندانی ڕێگای بازاڕی دەکرد!
ئەوان بە مانای کەلیمە لە برایەتی ئیمانی تێ گەیشتبوون
و جێبەجێیان دەکرد..کۆمەڵگایەکی ئارام...کامەران..سەربەرز بە ئیسلامەکەیان....
وەچەیەکی قورئانی بێ وێنە بوون...ڕەزای خوای گەورەیان
لێ بێت.
لە پەروەردگاری
جیهانیان داواکارم لە قیامەتدا لەگەڵ ئەواندا کۆمانبکاتەوە..
عن عبدالرحمن بن عوف: (لَمَّا قَدِمْنا
المَدِينَةَ آخَى رَسولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ بَيْنِي وبيْنَ سَعْدِ
بنِ الرَّبِيعِ، فقالَ سَعْدُ بنُ الرَّبِيعِ: إنِّي أكْثَرُ الأنْصارِ مالًا،
فأَقْسِمُ لكَ نِصْفَ مالِي، وانْظُرْ أيَّ زَوْجَتَيَّ هَوِيتَ نَزَلْتُ لكَ
عَنْها، فإذا حَلَّتْ تَزَوَّجْتَها. قالَ: فقالَ له عبدُ الرَّحْمَنِ: لا حاجَةَ
لي في ذلكَ، هلْ مِن سُوقٍ فيه تِجارَةٌ؟ قالَ: سُوقُ قَيْنُقاعٍ. قالَ: فَغَدا
إلَيْهِ عبدُ الرَّحْمَنِ، فأتَى بأَقِطٍ وسَمْنٍ، قالَ: ثُمَّ تابَعَ الغُدُوَّ،
فَما لَبِثَ أنْ جاءَ عبدُ الرَّحْمَنِ عليه أثَرُ صُفْرَةٍ، فقالَ رَسولُ اللَّهِ
صَلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ: تَزَوَّجْتَ؟ قالَ: نَعَمْ، قالَ: ومَنْ؟ قالَ:
امْرَأَةً مِنَ الأنْصارِ، قالَ: كَمْ سُقْتَ؟ قالَ: زِنَةَ نَواةٍ مِن ذَهَبٍ
-أوْ نَواةً مِن ذَهَبٍ-، فقالَ له النَّبيُّ صَلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ: أوْلِمْ
ولو بِشاةٍ). صحيح البخاري(٢٩٤٨).