حه‌مزه به‌رزنجی حه‌مزه به‌رزنجی
کتێبخانه

کتێبی نوێ

کتێبخانه
گشت بابه‌ته‌کان
چاوەڕوانبە ...
گشت بابه‌ته‌کان

هیممەت بەرزی ئیبن تەیمییە(ڕەحمەتی خوای لێ بێت) لە زینداندا

ئیبن القیم ی قوتابی نزیكی (ڕەحمەتی خوایان لێ بێت) دەفەرموێت:



لە شێخی ئیسلام ئیبن تەیمییەم دەبیست(قدس الله روحه) دەیفەرموو: بە دڵنیاییەوە لەم دونیایەدا بەهەشتێكی تیایە ئەوەی نەچێتە ناوی ناچێتە ناو بەهەشتی دوا ڕۆژەوە.
كە مەبەستی لە بەهەشتەكەی دونیا بریتی بووە لە (خۆشەویستی خواو دڵئارام بوون پێی و شەیدای گەیشتن پێی و ڕوو لەو كردن و پشت كردنە هەموو شتێكی تر جگە لەو)
پاشان دەفەرموێت: جارێكی تریان پێی ووتم: دوژمنەكانم چییان لێم دەوێت؟ من بەهەشت و بێستانەكانی لە سینەمدایە, بۆ هەر جێگایەك بچم لەگەڵمدایەو لێم جیا نابێتەوە, زیندانی كردنم خەڵوەتە, وە كوژرانم شەهادەتە, وە لە شار وەدەرنرانم گەشت و سیاحەتە.
وە لە زیندانەكەیدا لە قەلعە(قەڵای دیمەشق) دەیفەرموو: ئەگەر بە پڕاو پڕی ئەم قەڵایە ئاڵتون ببەخشم هێشتا نەمتوانیوە شوكری ئەم نیعمەتە بكەم كە من تیایدام, یان فەرموی: نەمتوانیوە پاداشتیان بدەمەوە لەسەر ئەوەی بونەتە هۆكاری ئەوەی من توشی ئەم خێرو چاكەیە ببم لە زیندان....
وە لە كاتی زیندانی كرانیدا لە سوجدەدا چەندێك خوای گەورە ویستی لێ بوایە دەیفەرموو: (اللهم أعنی علی ذكرك وشكرك وحسن عبادتك). واتە: خوایە یارمەتیم بدە بۆ ئەنجامدانی زیكرو شوكرو جوان پەرستنت.
جارێكیان پێی ووتم: زیندانی كراو ئەو كەسەیە دڵی زیندان كردبێت لە ناسینی پەروەردگاری, وە ئەسیریش ئەو كەسەیە كە هەواو ئارەزووی ئەسیری كردووە.
وە كاتێ‌ برایە ناو قەڵاو چووە ناو دیوارە بەرزەكانی تەماشای كردوو فەرموی: (فَضُرِبَ بَيْنَهُم بِسُورٍ لَّهُ بَابٌ بَاطِنُهُ فِيهِ الرَّحْمَةُ وَظَاهِرُهُ مِن قِبَلِهِ الْعَذَابُ).
واتە: ده‌ستبه‌جێ دیوارێک دروست ده‌کرێت له ‌نێوان ئیمانداران و دووڕووه‌کاندا ده‌روازه‌یه‌کیشی تێدایه‌، دیوی ناوه‌وەی که ‌رووی له ‌ئیماندارانه ڕووی له ‌ره‌حمه‌ت و به‌هه‌شته‌و دیوی ده‌ره‌وەش‌ که ‌رووی له ‌دووڕووه‌کانه ڕووی له ‌سزاو دۆزه‌خه.
وە خوای گەورە ئاگادارە هەرگیز كەسم نەبینیوە لەو خۆش حاڵتر بوبێت, لەگەڵ ئەو تەنگی و كەم دەرامەتی و دوور لە ڕابواردنەی تیایدا دەژیا, بگرە بە پێچەوانەوە لەگەڵ بوونی حەبس و هەڕەشەو ماندوێتیەكەی, كەچی لەگەڵ ئەوەشدا لە هەموو كەس خۆشتر دەژیاو لە هەمویان سینە گوشادترو دڵ بەهێزترو دڵخۆشتر بوو, دڵخۆشی و زەردەخەنەی نیعمەت لەسەر دەموچاوی دەبینرا.
وە ئێمە ئەگەر ترس و گومانی خراپ زۆری بۆ بهێناینایەو زەویمان لەسەر تەنگ ببوایەتەوە ئەچوینە لای, هەر بەوەندەی ئەومان ببینیایەو گوێبیستی قسەكانی ببوینایە هەموو ئەو ناڕەحەتیانەمان دەرۆیشت و دەگۆڕا بە دڵگوشادی و هێزو دڵنیایی و ئارامی.
پاكو بێ نوقسانی بۆ ئەو خوایەی بەهەشتەكەی خۆی نیشانی بەندەكانی داوە پێش ئەوەی بە لیقای بگەن, وە دەرگانی ئەو بەهەشتەی بۆ كردونەتەوە لە دونیاو خانەی كردارداو لە بۆن و نەسیم و هەناسەی خۆشی ئەو بەهەشتەی بۆ ناردوون ئەوانیش هەموو توانایان یەكلا كردۆتەوە بۆ گەیشتن بەو بەهەشتەو پێشبڕكێ بەرەولای.

(وسمعت شيخ الإسلام أبن تيمية قدس الله روحه يقول : أن في الدنيا جنة من لم يدخلها لا يدخل جنة الآخرة وقال لي مرة : ما يصنع أعدائي بي ؟ أنا جنتي وبستاني في صدري إن رحت فهي معي لا تفارقني إن حبسي خلوة وقتلي شهادة وإخراجي من بلدي سياحة وكان يقول في محبسه في القلعة : لو بذلت ملء هذه القاعة ذهبا ما عدل عندي شكر هذه النعمة أو قال ما جزيتهم على ما تسببوا لي فيه من الخير ونحو هذا
وكان يقول في سجوده وهو محبوس اللهم أعني على ذكرك وشكرك وحسن عبادتك ما شاء الله وقال لي مرة : المحبوس من حبس قلبه عن ربه تعالى والمأسور من أسره هواه ولما دخل إلى القلعة وصار داخل سورها نظر إليه وقال : { فضرب بينهم بسور له باب باطنه فيه الرحمة وظاهره من قبله العذاب }
وعلم الله ما رأيت أحدا أطيب عيشا منه قط مع ما كان فيه من ضيق العيش وخلاف الرفاهية والنعيم بل ضدها ومع ما كان فيه من الحبس والتهديد والإرهاق وهو مع ذلك من أطيب الناس عيشا وأشرحهم صدرا وأقواهم قلبا وأسرهم نفسا تلوح نضرة النعيم على وجهه
وكنا إذا اشتد بنا الخوف وساءت منا الظنون وضاقت بنا الأرض أتيناه فما هو إلا أن نراه ونسمع كلامه فيذهب ذلك كله وينقلب انشراحا وقوة ويقينا وطمأنينة فسبحان من أشهد عباده جنته قبل لقائه وفتح لهم أبوابها في دار العمل فآتاهم من روحها ونسيمها وطيبها ما استفرغ قواهم لطلبها والمسابقة إليها). الوابل الصيب (ص: 67)

التعليقات



جميع الحقوق محفوظة

حه‌مزه به‌رزنجی

2018


تطوير

ahmed shapaan