حه‌مزه به‌رزنجی حه‌مزه به‌رزنجی
کتێبخانه

کتێبی نوێ

کتێبخانه
گشت بابه‌ته‌کان
چاوەڕوانبە ...
گشت بابه‌ته‌کان

هەر كوڕێكی لەو سامانە جێماوە هەزار هەزار(ملیۆنێك)ی بەركەوت.

 ئیبن جەوزی دەڵێت: ئەبو جەعفەری مەنصور(خەلیفەی عەباسی) بە عبدالرحمنی كوڕی قاسمی كوڕی محمدی كوڕی ئەبو بەكری صدیقی(ڕەزای خوای لێ بێت) ووت: ئامۆژگاریم بكە, ئەویش فەرمووی: بەوەی بینیومە یان بەوەی بیستوومە؟ فەرمووی: بەوەی بینیوتە, فەرمووی: عومەری كوری عبدالعزیز(رحمه الله) وەفاتی كردو یانزە كوڕی لە پاش بەجێما, میراتەكەی حەڤدە دینار بوو, بە پێنج دیناری كفن كرا, وە جێگای گۆڕەكەیان بە دوو دینار بۆ كڕی, پاشماوەی پارەكەش دابەش كرا بەسەر كوڕەكانیدا.

هیشامی كوڕی عبدالملكیش وەفاتی كردو یانزە كوڕی لە پاش بەجێما, میراتیەكەیان دابەش كرد, هەر كوڕێكی لەو سامانە جێماوە هەزار هەزار(ملیۆنێك)ی بەركەوت.
كوڕێك لە مناڵەكانی عومەری كوڕی عبدالعزیزم بینی لە یەك ڕۆژدا سەد ماینی ئامادە كرد بە بارەوە لە پێناوی خوادا, وە كوڕێك لە كوڕەكانی هیشامم بینی خەڵكی خێریان پێ دەكرد. أنظر كتاب (سیرة ومناقب عمر بن عبد العزیز الخلیفە الزاهد) لإبن الجوزي, ضبط وتعلیق: نعیم زرزور، ص 338 طبعة دار الكتب العلمیة.

التعليقات



جميع الحقوق محفوظة

حه‌مزه به‌رزنجی

2018


تطوير

ahmed shapaan