واتە: پەنجا ساڵ خواپەرستیم كرد, شیرینی عیبادەتم نەدۆزییەوە هەتا وازم لە سێ شت هێنا:
وازم لە ڕازی كردنی خەڵك هێنا هەتا توانیم حەق بڵێم.
وازم لە هاوڕێیەتی فاسقەكان هێنا هەتا هاوڕێیەتی پیاوچاكانم دۆزییەوە.
وازم لە شیرینی دونیا هێنا هەتا شیرینی دواڕۆژم دۆزییەوە.
أحمد بن حرب بن محمد بن علی بن حیان بن مازن بن الغضوبة الطائی الموصلی ، ناسراو بە أبو علی, وە وتراوە أبو بكر، ساڵی 173 كۆچی لە دایك بووەو ساڵی 263 وەفاتی كردووە, لە كەسە بەتەمەنەكانە كە فەرمودەی لە تابعی تابعینەوە گێڕاوەتەوە, ئیمامی النسائی فەرمودەی لێوە ڕیوایەت كردووە, لای ابن حجرو الذهبی پلەی (صدوق)ی هەیە.