ئیبن عومەر(ڕەزای خوای لێ بێت) پیاوێكی یەمانی بینی بە دەوری كەعبەدا تەوافی ئەكرد و دایكیشی كردبووە كۆڵ و تەوافی پێ ئەكرد, بە دەم تەوافەوە دەیوت:
من ووشتی دەستەمۆی ئەوم, ئەگەر ئەو لە ووشترەكەی بێزار ببێت من بێزان نابم لەو.
پاشان فەرموی: ئەی ئیبن عومەر ئایا پێت وایە من پاداشتی دایكمم داوەتەوە؟فەرموی: نەخێر, پاداشتی یەك هەناسەی قوڵی كاتی ژانی لە دایك بوونت نەداوەتەوە پێی..!
پاشان ئیبن عومەر دەستی كرد بە تەواف كردن و گەیشتە مەقام و دوو ڕكات نوێژی كرد, پاشان فەرموی: ئەی كوڕی ابن موسی! هەموو دوو ڕكات نوێژێك دەبێتە كەفارەتی تاونی پێش خۆی.
عن أبى بردة؛ قال سمعت أبي يحدث: أنه شهد ابن عمر، ورجلٌ يمانيٌ يطوف بالبيت - حمل أمه وراء ظهره - يقول:
إني لها بعيرها المذلل……إن أذعرت ركابها لم أذعر
ثم قال: يا ابن عمر! أترانى جزيتها؟ قال: لا. ولا بزفرة واحدة، واحدة ثم
طاف ابن عمر، فأتى المقام، فصلى ركعتين. ثم قال: يا ابن أبى موسى! إن كل ركعتين تكفران ما أمامهما. أخرجه البخارى في الأدب المفرد(11) باب جزاء الوالدين. وصحَّحه الألباني صحيح الأدب المفرد (1/6).