تاوان و خراپە سیمایەكی زەقی ئەمڕۆی تاكەكانی ناو كۆمەڵگایە، لەجیاتی بەندایەتی نواندن و سوپاس گوزاری و توێشوو خستن بۆ ڕۆژی ژیانی ڕاستەقینەی قیامەت خەڵكی پێشبڕكێ دەكات لەتاوان ئەنجامداندا.بەهەرسێ جۆرەكانی تاوان :-
1. تاوانی دڵ:- لەڕق لێ بوون و گومانی خراپ و نیەتی خراپ و .........
2. تاوانی زمان:- لەكوفرو شیرك و غەیبەت و درۆو دوو زمانی ...........
3. تاوانی لاشە:- كوشتن و دزی و ئەزیەتدانی خەڵك و خواردنی حەرام و نەزەر ...........
دیارە هۆكاری بڵاوبونەوەی ئەم دیاردەیە و ئولفەت پێوەگرتنی زۆرە كەبووەتە زەمینەیەكی لەبار بۆی لەوانە:-
1. هۆكارەكانی ڕاگەیاندن بەهەر سێ بواری خوێنراوو بینراو بیستراو كەشەوو ڕۆژ لەهەوڵی چاندن و شیرینكردنی تاوان و سەرپێچی و ڕاكێشكردنی كۆمەڵگادان بەرەو زەلكاوی ئاژەڵی ......
2. سستی ئیمان و لاوازی ترسان لەخوا.
3. كەم شارەزایی لەگەورەیی تاوان و جۆرەكانی و شێوازی خۆپاراستن لێی كەجاری واهەیە والە مرۆڤ دەكات لەجیاتی هەست كردن بەگوناهباری خەتاكە دەداتە پاڵ قەدەر . والعیاژ بالله / تەماشای بچوكی تاوان مەكە بیر لەگەورەیی ئەو خوایە بكەرەوە كەسەرپێچیت كردووە .
4. هاوڕێی خراپ:- هاوڕێی خراپ وەك ئاسنگەرە سەیركردنی بۆ چاو زەرەرە.
5. زۆربوونی جێگاكانی گوناه تیایدا ئەنجامدان.
6. كەم بونەوەی ئەو كەسانەی فەرمان دەكەن بەچاكەو بەرگری دەكەن لەخراپە و فەرامۆش كردنی ئەم واجبە شەرعیە.
بنچینەی هەموو گوناهێكیش دوو شتە :-
1. تەرك كردن و ئەنجام نەدانی فەرمانێك / وەك تاوانە گەورەكەی ئیبلیس
2. ئەنجام دانی قەدەغەكراوێك / . وەك گوناهەكەی ئادەم – علیە السلام.
ابن قیم (رحمە الله) لەكتێبی (الجواب الكافی) زۆر لەسەر تاوان و شوێنەواری خراپی لەسەردڵ و لاشە لەدنیاو قیامەتدا باس دەكات لەو شوێنەوارانە دەفەرموێت:-
1. مەحروم بوون لەزانست و بۆ لەبەر نەكرانی / وەك نمونەكەی ئیمامی شافیعی/ بۆ لەبیر چونەوەی عیلم.
2. مەحروم بوون لەرزق:- حدیث ( ان الرجل لیحرم الرزق بالذنب یصیبه) حدیث حسن رواه أحمد 5/ 277 فی المسند .وابن ماجە 4022 فی سننە.
3. بێ تاقەتی و خەفەت چونكە لەسەر ئەنجامەكەی چاك شارەزایە.
4. دروست بوونی ساردوو سڕی و لێ بێزران لەنێوان ئەم و خەڵك دا لەوانە كەس و كاری خۆی.
5. قورس بوونی كارەكان لەسەری:- وەك كاری خوێندن و كاسپی و ..........
6. ڕەش بوونی دڵ و تاریك بوونی.... تاوای لێدێت لەدەم و چاویدا دەردەكەوێت.
7. لاوازبوون و بێ هێزبوونی دڵ و لاشە.
8. لەدەست دەرچون و لەكیس چونی عیبادەت و نەتوانینی ئەنجام دانی.
9. تەمەن كورت دەكات و بەرەكەتی ناهێڵێ . وەك چۆن چاكە زیادی دەكات.
10. تاوانی تر بەدوای خۆیدا دەهێنێ تاوای لێدێت واز لێ هێنانی دەبێتە ئەستەم.
11. ویستی تاوانكردن بەهێزدەكات و ویستی تەوبە لاواز دەكات.
12. هەستی قێزەونی و ڕق لێ بونەوە و بەخراپ زانینی لەلا ناهێڵێ تاوای لێ دێت دەبێتە عادەت و گوێ ناداتە بینینی خەڵك و قسەو لۆمەیان و بەئاشكرا دەیكات.
13. كەسی تاوانبار و گوناهبار پۆشەری تاوانی ئومەتانی پێشووەو هەڵگری میراتیانە وەك قەومی عادو .......
14. هۆكاری بێنرخبونی مرۆڤە لەلای پەروەردگاری (ومن یهن الله فما له من مكرم).
15. خۆی و چواردەوری بەهۆی خراپی تاوانەكانیەوە ئەسوتێن وەك باران نەبارین .......
16. زەلیلی دەچێنێ (من كان یرید العزة فلله العزة جمیعاً.....).
17. ژیری تێك دەدات و نورو ڕوناكیەكەی دەكوژێنێتەوە.
18. مۆر دەدرێ لەدڵی دوای زۆر ئەنجام دان و بەردەوام بونی لەسەری.
19. دەیباتە ژێر نەفرەتی پێغەمبەری خواوە (صلی الله علیە وسلم).
20. بێ بەش دەبێت لەپاڕانەوەی پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) و ملائكە (الذین یحملون العرش ومن حوله...
21. دەبێتە هۆی تێك چونی ئاوو هەواو بەروبوم و وڵات و بومەلەرزەو..... (ظهر الفساد فی البر والبحر............)
ڕێگاكانی خۆپاراستن لەمەتر سیەكانی تاوان
1. هەستكردن بەوەی كەخوای گەورە ئاگادارە بەنهێنی و پەنهانەكانی دڵ و دەرون .
2. شەرم كردن و حەیاو لەخوا ترسان.
3. بیركردنەوە لەسەرەنجامەكانی تاوان لەدنیاو قیامەتدا.
4. تەوبەكردن و زۆر وتنی (اسغفر الله) و لۆمەی نەفس لەخۆكردن. پیاوچاكێك ووتی (إن العبد لیعمل الذنب یدخل به الجنة، ویعمل الحسنة یدخل بها النار) وتیان:- چۆن ؟ فەرمووی: كەتاوانەكە دەكات هێندە دەپاڕێتەوە و پەشیمانی دەردەبڕێ خوای گەورە بۆی دەگۆڕێت بەچاكە كەچاكەكەش دەكات هێندە بەخۆی سەرسام دەبێت دەچێتە ئاگر.
5. دوركەوتنەوە لەو كەس و شوێن و جێگایانەی تاوانت بیر دەخەنەوە/ حدیپی كابرای 99 كەسی كوشت.
6. زۆر ئەنجامدانی ئەو شتانەی دەبنە هۆی كەفارەت و سڕانەوەی تاوان لەوانە:-
ا. استغفرالله زۆركردن ب. كاروكردەوەی چاك و جۆراوجۆر ج. نزاو پاڕانەوە موسڵمان بۆ موسڵمانانی تر
د. وتنی ئەو ویردانەی لەڕۆژانەدا هاتووەو باس لەپاداشتی زۆر دەكات لەسەری وەك (بەیانیان و ئێواران، دوای
نان خواردن، چونە بازار.......... هتد ).
7. موحاسەبەی خۆكردن و چاودێری دانان بەسەر خۆتەوە لەهەموو (كاتەكان و خەتەرەی دڵ و وتەو هەنگاوەكان) دا.
و بەرنامەدانان بۆ سبەینێ و پەشیمانی دەڕبڕین لەتاوانی ئەو ڕۆژەی ڕابوردوو.
مامۆستا حهمزه بهرزنجی