شه‌وی قه‌در ئه‌و شه‌وه پڕ فه‌ڕو پیرۆزییه‌یه كه خوای گه‌وره قورئانی پیرۆزی تیادا له (لوح المحفوظ)ه‌وه نارده خواره‌وه بۆ ئاسمانی دونیا وه‌ك ده‌فه‌رموێت: (انا أنزلناه في ليلة القدر...).
فه‌زڵی ئه‌م شه‌وه له لای خوای په‌روه‌ردگار له هه‌زار مانگ زیاتره هه‌ركه‌س خوای گه‌وره بۆی رێك بخات و له‌و شه‌وه‌دا بمێنێته‌وه‌و خه‌ریكی خواپهرستیو نوێژ‌و پاڕانه‌وه‌و قورئان خوێندن بێت خوای گه‌وره له گوناهه‌كانی پێشووی خۆش ده‌بێت چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (من قام ليلة القدر{ثم وفقت له} ايمانا واحتساباً غفر له ما تقدم من ذنبه ). أخرجه الشيخان وأحمد5/318 والزيادة له.
ئه‌م شه‌وه له مانگی ره‌مه‌زان و له (10) شه‌وی كۆتاییدایه. به‌ڵام به ته‌حدید دیاری نه‌كراوه چ شهوێكهو زانایانیش له‌م باره‌یه‌وه ڕایان جیایه كه ئاخۆ شه‌وی چه‌نده‌می ره‌مه‌زانه. له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته موسڵمانان به گورج و گۆڵی و رۆح سوكییهوه هه‌وڵ بده‌ن ئه‌م هه‌له زێڕین و فورسه‌ته گه‌وره‌یه له ده‌ست خۆ نه‌ده‌ن و ئه‌و (ده) شه‌وه‌ی كۆتایی زیندوو بكه‌نه‌وه چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) له‌و ده شه‌وه‌دا له مزگه‌وتدا ده‌مایه‌وه.
ئه‌گه‌رنا لانی كه‌م شه‌وه تاكه‌كان له ده‌ست خۆ نه‌ده‌ن چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (تحروا ليلة القدر في الوتر من العشر الأواخر من رمضان) البخاري 4/225
واته: به دوای شه‌وی قه‌دردا بگه‌ڕێن له شه‌وه تاكه‌كانی ده شه‌وی كۆتایی ره‌مه‌زان.
به‌ڵام به تایبه‌تی تر شه‌وانی (27) ی هه‌موو ره‌مه‌زانێك موسڵمانێكی زۆر به گه‌رم و گوڕییه‌كی زۆره‌وه له مزگه‌وته‌كاندا كۆده‌بنه‌وه‌و تا نزیك بانگی به‌یانی داده‌نیشن و خۆ خه‌ریك ده‌كه‌ن به نوێژ‌و قورئان خوێندن و گوێگرتن له ئامۆژگاری خێر‌و چاكه. كه زۆریان له‌و نه‌و موسڵمانانه‌ن كه تازه بڕیاری پابه‌ند بوونیان داوه به ئیسلامه‌وه.
ئومێد ده‌كرێت كه ئه‌مانه به‌ر ئه‌و خێره گه‌وره‌یه بكه‌ون چونكه زۆرێك له زانایان پێیان وایه شه‌وی (27)ی ره‌مه‌زان نزیكترین شه‌وه كه شه‌وی قه‌در بێت ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ند فه‌رموده‌یه‌ك له‌وانه:
(زری كوری حوبه‌یش ده‌فه‌رموێت: له ئوبه‌ی كوری كهعبم بیستووه كاتێ پێیان ووت: عبدالله‌ی كوری مسعود فه‌رمویه‌تی: هه‌ركه‌سێك هه‌موو ساڵه‌كه هه‌ستێت ئه‌وه به‌ر شه‌وی قه‌در ده‌كه‌وێت! جا ئوبه‌ی فه‌رموی:
(رحمه الله, أراد أن لا يتكل الناس, والذي لا اله الا هو انها في رمضان-يحلف ما يستثنى-ووالله اني لأعلم أي ليلة هي؟ هي ليلة التي امرنا رسول الله (صلى الله عليه وسلم) بقيامها, هي ليلة صبيحة سبع وعشرين, وأمارتها أن تطلع الشمس في صبيحة يومها بيضاء لا شعاع لها) ورفع ذلك في رواية الى النبي(صلى الله عليه وسلم) ). أخرجه مسلم وغيره وهو مخرج في صحيح أبي داود (1247).
واته: ره‌حمه‌تی خوا له عبدالله بێت ئه‌و مه‌به‌ستی ئهوهه بووه كه خه‌ڵكی ته‌مبه‌ڵی نه‌كه‌ن, سوێند به‌و خوایه‌ی كه هیچ په‌رستراوێك نییه به هه‌ق جگه له‌و شه‌وی قه‌در له مانگی ره‌مه‌زاندایه, وه سوێند به خوا من ده‌زانم له چ شهوێكیدایه؟ له‌و شه‌وه‌دایه كه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمانی پێ كردوین كه تیایدا هه‌ستین و شه‌ونوێژ بكه‌ین كه ئه‌و شه‌وه‌یه بۆ به‌یانییه‌كه‌ی (27)ی ره‌مه‌زانه. وه نیشانه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه بۆ به‌یانییه‌كه‌ی كاتێ خۆر هه‌ڵدێت ره‌نگی سپییه‌و تیشكی نییه.
چه‌ند رێنمایییهك
1-خوشك و برای خۆم ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌وانه مایته‌وه له مزگه‌وتدا نیه‌تی ئیعتیكاف بهێنه‌و مه‌به‌ستت پاك بكه‌ره‌وه كه ته‌نها بۆ خوای گه‌وره تۆ ئه‌مشه‌و خه‌و له چاوه‌كانت ده‌تۆرێنیت.
2- پێویسته له مزگه‌وتدا بمێنیته‌وه‌و تا ئه‌توانی له‌و مزگه‌وتانه‌دا بمێنه‌ره‌وه كه جومعه‌ی تێدا ده‌كرێت.
3-دوور بكه‌وه‌ره‌وه له قسه‌ی دونیایی‌و یاری‌و گاڵته‌و گه‌پ و گۆرانی ووتن و ده‌ف لێدان و شتی بێ سوود, به‌ڵكو زیاتر خۆ خه‌ریك بكه به نوێژ‌و پاڕانه‌وه‌و قورئان خوێندن و ئیستیغفار.
4-تا ده‌توانیت زۆر بپاڕێره‌وه به تایبه‌تی به‌م دوعایه:[ اللهم انك عفو {كريم} تحب العفو فاعف عني].
5-بیرت نه‌چێت مانه‌وه بۆ شه‌وی قه‌در سوننه‌ته نه‌كه‌ی له‌به‌ر به‌جێ هێنانی سوننه‌تێك خۆت گوناهبار بكه‌یت و نوێژی به‌یانی بفه‌وتێنیت و بخه‌ویته‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر له‌و شه‌وه‌دا نه‌تتوانی هه‌مووی به‌خه‌به‌ر بیت و هه‌ندێك خه‌وتی بۆ ئه‌وه‌ی بۆ نوێژی به‌یانی خه‌وت پیا نه‌كه‌وێته‌وه ئاسایییه, چونكه خوای گه‌وره زیاد له توانا داوات لێ ناكات.
والله أعلم
به ئومێدی ئه‌وه‌ی هه‌موومان سه‌ربازێكی رۆح سوك بین بۆ به‌جێ هێنانی شهعائیرهكانی ئه‌م دینه.
مامۆستا حه‌مزه به‌رزنجی