حه‌مزه به‌رزنجی حه‌مزه به‌رزنجی
کتێبخانه

کتێبی نوێ

کتێبخانه
گشت بابه‌ته‌کان
چاوەڕوانبە ...
گشت بابه‌ته‌کان

چەند فەرمودەیەك لەسەر فەزڵی شام و خەڵكەكەی

چەند فەرمودەیەك لەسەر فەزڵی شام و خەڵكەكەیمەترسن لە شام...بپاڕێنەوە خوای گەورە سەریان بخات و دامەزراویان بكات…خوای گەورە زەمانەتی پاراستنی خەڵكەكەی كردووە…..دڵنیا بن مەلائیكەتەكان باڵیان ڕاخستووە بەسەرییانەوە. لە كاتی ڕوودانی فیتنەكاندا ئیمان لەوێ‌یە..سەرخراون..سەركەوتوون..


پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) دوعای بۆ كردوون....ئەوێ‌ وەك عێراقە پڕ لە فیتنەكەی لای خۆمان نییە كە شاخی شەیتانی لێ‌ بێت…پایتەختی موسڵمانانە لە كۆتایی دونیادا... هەڵبژاردەی زەوی خوایەو چاكترین هەڵبژاردەش لەوێ‌ كۆدەبنەوە...هەر لەوێش پێغەمبەر (عیسا) (علیه السلام) دادەبەزێتە سەر زەوی....هەموو ئەمانە (صادق المصدوق)( صلی الله علیه وسلم) فەرموونی:

1- پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: ((طوبى للشام إن ملائكة الرحمن باسطة أجنحتها عليه)). أخرجه الترمذي2/33 وقال:حديث حسن, وزاد في بعض النسخ: صحيح, والحاكم في المستدرك2/229 وأحمد5/184وقال الحاكم: صحيح على شرط الشيخين ووافقه الذهبي وهو كما قالا وقال المنذري في الترغيب4/63: ورواه ابن حبان في صحيحه والطبراني بإسناد صحيح. وصححه الألباني في السلسلة الصحيحة2/5 برقم(503).

واتە: خۆشی و كامەرانی بۆ شام و خەڵكەكەی, مەلائیكەتەكانی خوای بەبەزەیی باڵەكانیان بەسەریدا ڕاخستووە (تا پارێزراو بن لە شیرك و تیاچوون).

2- عن ابن حوالة وهو عبد الله قال قال رسول الله(صلى الله عليه وسلم): ((سيصير الأمر أن تكونوا أجنادا مجندة جند بالشام وجند باليمن وجند بالعراق)). قال ابن حوالة: خر لي يا رسول الله إن أدركت ذلك. فقال: ((عليك بالشام فإنها خيرة الله من أرضه يجتبي إليها خيرته من عباده فأما إن أبيتم فعليكم بيمنكم واسقوا من غدركم فإن الله توكل, وفي رواية: تكفل لي بالشام وأهله)). رواه أبو داود وابن حبان في صحيحه والحاكم وقال صحيح الإسناد. وصححه الألباني في صحيح الترغيب والترهيب (3/ 107) برقم(3087).

واتە: حاڵ وای لێ‌ دێت موسڵمانان دەبنە چەند لەشكرێك, لەشكرێك لە شام, وە لەشكرێكی تر لە یەمەن و لەشكرێكی تر لە عێراق, ابن حوالە فەرموی: ئەی پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) بۆم دیاری بكە لەگەڵ كامیان بم ئەگەر كەوتمە ئەو كاتەوە؟ فەرموی: بچۆ بۆ شام چونكە لەسەر زەویدا هەڵبژاردەی خوایەو چاكترین هەڵبژاردە لەبەندەكانی دەچنە ئەوی. ئەگەر هەر نەتاندەویست بچن بۆ ئەوێ‌ بچن بۆ یەمەن و هەركەسەو لە چاڵگەی ئاوی خۆی بخواتەوەو ئاژەڵەكانی لێ‌ ئاوبدات, چونكە خوای گەورە خۆی كەفالەت و زەمانەتی پاراستنی شام و خەڵكەكەی داومەتێ‌ (لە دەست بەسەراگرتنی بێ‌ بڕوایان بەسەریاندا بەوەی هەموویان تیا ببات).
3- عن عبد الله بن عمرو رضي الله عنهما عن النبي(صلى الله عليه وسلم) قال: ((إني رأيت كأن عمود الكتاب انتزع من تحت وسادتي فأتبعته بصري فإذا هو نور ساطع عمد به إلى الشام, ألا وإن الإيمان إذا وقعت الفتن بالشام)). رواه الطبراني في الكبير والأوسط والحاكم وقال صحيح على شرطهما. وصححه الألباني في صحيح الترغيب والترهيب3/109برقم(3092).
واتە: لە خەونمدا بینیم پایەی كتێبەكە لە ژێر پێخەفەكەمەوە دەرهێنرا و بە چاو تەماشام دەكرد بینیم نورێكی درەوشاوە بوو برا بەرەو شام. جا لەكاتی ڕوودانی فیتنەكاندا ئیمان لە شامە.

4- پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: ((إذا فسد أهل الشام فلا خير فيكم، لا تزال طائفة من أمتي منصورين لا يضرهم من خذلهم حتى تقوم الساعة)).أخرجه الترمذي2/30 من طريق الطيالسي و هو في المسند ص145 رقم (1076) وكذا أحمد3/436،5/35 وابن حبان (2313) من طريق شعبة عن معاوية بن قرة عن أبيه مرفوعا. وقال الترمذي: حديث حسن صحيح. وصححه الألباني في السلسلة الصحيحة1/688 برقم(403).

واتە: ئەگەر هەركاتێك خەڵكی شام خراپ بوون ئەوا خێرو چاكتان تێدا نییە (بەوەی لەوێ‌ دانیشن یان بۆی بچن), بەردەوام كۆمەڵێك لە ئوممەتەكەم لەسەر هەق سەرخراون بەسەر دوژمنانی دیندا, ئەو كەسانەی پشتیان بەر دەدەن هیچ زیانیان پێ‌ ناگەیەنێت هەتا قیامەت هەڵدەستێت.

5- پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: ((لا يزال أهل الغرب ظاهرين حتى تقوم الساعة)). رواه مسلم6/54 وغيره وصححه الألباني في السلسلة الصحيحة2/690 برقم(965).
واتە: بەردەوام خەڵكی ڕۆژئاوا سەرخراون هەتا قیامەت هەڵدەستێت.(مەبەست بە ئەهلی ڕۆژائاوا بریتییە لە شام چونكە دەكەونە لای رۆژئاوای باكور سەبارەت بە مەدینەوە هەروەك ابن تەیمیەو ئیمامی ئەحمەد و شێخی البانیش(ڕەحمەتی خاویان لێ‌ بێت) فەرمویانە).
6- عن ابن عباس رضي الله عنهما قال: دعا نبي الله(صلى الله عليه وسلم) فقال: ((اللهم بارك لنا في صاعنا ومدنا وبارك لنا في شامنا ويمننا)). فقال رجل من القوم: يا نبي الله وعراقنا. قال: ((إن بها قرن الشيطان وتهيج الفتن وإن الجفاء بالمشرق)). رواه الطبراني في الكبير ورواته ثقات. وصححه الألباني في صحيح الترغيب والترهيب2/28 برقم(1204).
واتە: پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) پاڕایەوەو فەرموی خوایە بەرەكەت بخەرە (صاع) (كە دەفرێكە چوارمشت دەگرێت) وە بەرەكەت بخەرە (مُد) مانەوە (ئەمیان مشتێكە), وە بەرەكەت بخەرە شام و یەمەنمان, پیاوێك ووتی: ئەی پێغەمبەری خوا عێراقیشمان. فەرموی: قۆچ و شاخی شەیتان لەوێ‌یەو فیتنەش مەوج دەدات وە ڕەق و زبری لە ڕۆژهەڵاتدایە.
7- عن سالم بن عبد الله عن أبيه رضي الله عنه قال: قال رسول الله(صلى الله عليه وسلم): ((سيخرج عليكم في آخر الزمان نار من حضر موت تحشر الناس)). قال: قلنا: بما تأمرنا يا رسول الله؟ قال: ((عليكم بالشام)). رواه أحمد والترمذي وابن حبان في صحيحه وقال الترمذي حديث حسن صحيح. وصححه الألباني في صحيح الترغيب والترهيب (3/ 109) برقم(3096).
واتە: لە ئاخیر زەماندا ئاگرێك دەردەكەوێت لە (حضر موت) خەڵكی كۆدەكاتەوە. وتیان: ئەی پێغەمبەری خوا فەرمانی چیمان پێ‌ دەكەیت؟ فەرموی: بچن بەرەو شام.
8- عن أبي الدرداء (رضي الله عنه) أن رسول الله(صلى الله عليه وسلم) قال: ((فسطاط المسلمين يوم الملحمة بالغوطة إلى جانب مدينة يقال لها دمشق من خير مدائن الشام)). أخرجه أبوداود واللفظ له وصححه الألباني في صحيح الجامع برقم(2116). وفي رواية: في الملحمة الكبرى فسطاط المسلمين بأرض يقال لها الغوطة فيها مدينة يقال لها دمشق خير منازل المسلمين يومئذ. رواه الحاكم وقال صحيح الإسناد. وانظر صحيح الترغيب والترهيب3/110 برقم(3097).
واتە: بارگەو مۆڵگەی موسڵمانان لە ڕۆژی كوشتارەكەدا لە (غوطة)یە لە تەنیشت شارێكەوەیە پێی دەوترێت (دیمەشق) لە چاكترین شارەكانی شامە.
لەریوایەتەكەی تردا: لە ڕۆژی كوشتارەكەدا بارگەو مۆڵگەی موسڵمانان لە زەویو شوێنێكە پێی دەڵێن (الغوطة), شارێكی تیایە پێی دەوترێت (دیمەشق) لە چاكترین جێگای موسبڵمانانە لەو ڕۆژەدا.(ئەمەش وەك لە فەرمودەی تردا هاتووە داوی ئەو هودنەیەیە كە لە ئاخیر زەماندا موسڵمانان لەگەڵ ڕۆمەكاندا دەیبەستن و ڕۆمەكان دەیشكێنن و لە ژێر هەشتا ئاڵاو پۆلدا هێرش دەكەنە سەر موسڵمانان كە هەر ئاڵایەكیان هەشتا هەزار سەربازی شەڕكەری لەگەڵە, ئەو كات موسڵمانان لەوێ‌ كۆدەبنەوە بۆ كوشتاری ڕۆم).

9- عن أبي هريرة رضي الله عنه قال : سمعت رسول الله(صلى الله عليه وسلم) يقول: ((إذا وقعت الملاحم بعث الله بعثا من الموالي [ من دمشق ] هم أكرم العرب فرسا وأجوده سلاحا، يؤيد الله بهم الدين)). أخرجه ابن ماجه(4090) والحاكم4/548 وابن عساكر, وحسنه الألباني في السلسلة الصحيحة6/646 برقم(2777).
واتە: كاتێ‌ جەنگوكوشتار ڕوودەدات خوای گەورە لەدیمەشقەوە كۆمەڵێك دەنێرێت لە مەوالین(لەوانەی عەرەب ئازادی كردون) لە چاكترین سوارچاكانی عەرەب و شارەزاترینیانن بە چەك, خوای گەورە دینیان پێ‌ پاڵپشت دەكات. (ئەمە ئەو كاتەیە كە موسڵمانان لەگەڵ ڕۆمەكاندا بە جەنگ دێن..)

10- عن أوس بن أوس الثقفي رضي الله عنه أنه سمع رسول الله(صلى الله عليه وسلم) يقول : ((ينزل عيسى بن مريم عليهما السلام عند المنارة البيضاء شرقي دمشق)). أخرجه الطبراني وصححه الألباني في صحيح الجامع (8169).
واتە: لە ئاخیر زەماندا عیسای كوڕی مەریەم(سەلامی خوایان لێ‌ بێت) لە لای منارە سپییەكەی رۆژهەڵاتی دیمەشق دادەبەزێت

مامۆستا حه‌مزه به‌رزنجی

التعليقات



جميع الحقوق محفوظة

حه‌مزه به‌رزنجی

2018


تطوير

ahmed shapaan