حه‌مزه به‌رزنجی حه‌مزه به‌رزنجی
کتێبخانه

کتێبی نوێ

کتێبخانه
گشت بابه‌ته‌کان
چاوەڕوانبە ...
گشت بابه‌ته‌کان

تۆ خۆت لە ستەمكارانیت......!

 بەرگ درویەك هاتە خزمەت سوفیانی ثەوری(رحمه الله) و لێی پرسی: من پۆشاكی كاربەدەست دەدوورم، ئایا پێت وایە من لە پشتیوانانی ستەمكارانم؟ سوفیان پێی فەرموو: (بل أنت من الظلمة أنفسهم، ولكن أعوان الظلمة من يبيع منك الإبرة والخيوط). واتە: تۆ لە خودی ستەمكارەكانیت، پشتیوانانی ستەمكاران ئەو كەسانەن كە دەرزی و دەزووەكانت پێ دەفرۆشن!

انظر كتاب الكبائر للذهبي ص104 . والزواجر عن اقتراف الكبائر لإبن حجر الهيثمي2/753.

هەمان پرسیار و وەڵام لە ئیمامی ئەحمەدەوە ریوایەت كراوە. انظر إيضاح طرق الاستقامة في بيان أحكام الولاية والإمامة (ص: 253).

أَبُو بَكْرٍ المَرُّوْذِيُّ (رحمه الله) فەرموویەتی: كاتێ‌ ئیمامی ئەحمەدیان زیندانی كرد پاسەوانی زیندانەكە هات و ووتی: ئەی باوكی عبدالله، ئەو فەرمودەیەی دەربارەی ستەمكاران و پشتیوانەكانیان هاتووە صەحیحە؟ فەرمووی: بەڵێ، زیندانەوانەكە ووتی: ئایا من لە پشتیوانانی ستەمكارانم؟ ئیمام پێی فەرموو: (أعوان الظلمة من يأخذ شعرك، ويغسل ثوبك، ويصلح طعامك، ويبيع ويشتري منك، فأما أنت فمن أنفسهم).

واتە: پشتیوانانی ستەمكاران ئەو كەسەیە كە قژت بۆ چاك دەكات و پۆشاكت دەشوات و خواردنت بۆ ئامادە دەكات و كڕین و فرۆشتنت لەگەڵ دەكات، بەڵام تۆ خۆت لە ستەمكارەكانیت!

انظر سير السلف الصالحين لإسماعيل بن محمد الأصبهاني (ص: 1059). و صيد الخاطر (ص: 435). و مناقب الإمام أحمد (ص٤٣١) لإبن الجوزي. و كتاب الفروع لإبن مفلح(11/145).

ابن تیمیە (رحمه الله) فەرموویەتی: (وَقَدْ قَالَ غَيْرُ وَاحِدٍ مِنْ السَّلَفِ: أَعْوَانُ الظَّلَمَةِ مَنْ أَعَانَهُمْ، وَلَوْ أَنَّهُ لَاقَ لَهُمْ دَوَاةً، أَوْ بَرَى لَهُمْ قَلَمًا، وَمِنْهُمْ مَنْ كَانَ يَقُولُ : بَلْ مَنْ يَغْسِلُ ثِيَابَهُمْ مِنْ أَعْوَانِهِم. وَأَعْوَانُهُمْ: هُمْ مِنْ أَزْوَاجِهِمْ الْمَذْكُورِينَ فِي الْآيَةِ. فَإِنَّ الْمُعِينَ عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى مِنْ أَهْلِ ذَلِكَ، وَالْمُعِينَ عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ مِنْ أَهْلِ ذَلِكَ. قَالَ تَعَالَى: { مَنْ يَشْفَعْ شَفَاعَةً حَسَنَةً يَكُنْ لَهُ نَصِيبٌ مِنْهَا وَمَنْ يَشْفَعْ شَفَاعَةً سَيِّئَةً يَكُنْ لَهُ كِفْلٌ مِنْهَا }[النساء: 85] ). كتاب الإيمان (ص: 55-56).

واتە: زیاد لە یەك كەس لە سەلەف فەرمویانە: پشتیوانانی ستەمكاران ئەو كەسانەن كە پشتیوانییان لێ ئەكەن و هاوكارییان ئەكەن، ئەگەرچی بە ئامادەكردنی مرەكەبی نوسینیان یان دادانی قەڵەم بۆیان، وە لەسەلەف هەبووە فەرمویەتی: بگرە هەركەسێك جلوبەرگیان بۆ بشوات لە پشتیوانانی ئەوانە، وە پشتیوانانیشیان ئەوانەن كە لە ئایەتەكەدا باس كراون، چونكە بە دڵنیاییەوە هەركەسێك هاوكاری چاكەو تەقوا بێت لە ئەهلی چاكە حساب دەكرێت و ئەوەشی پشتیوانی بێت لە تاوان و خراپەدا لە ئەهلی خراپە ئەژمار دەكرێت..

ابن حجر الهیتمی فەرموویەتی: (من جابي المكس، وكاتبه، وشاهده، ووازنه، وكائله، وغيرهم من أكبر أعوان الظلمة، بل هم من الظلمة بأنفسهم، فإنهم يأخذون ما لا يستحقونه، ويدفعونه لمن لا يستحقه، ولهذا لا يدخل صاحب مكس الجنة، لأن لحمه ينبت من حرام). الزواجر عن اقتراف الكبائر (1/ 299).

واتە: هەركەسێك باج و سەرانە كۆبكاتەوە، یان نوسەری بێت، یان بیكێشێت، یان وەكیل بێت تیایدا، وە بە هەر جۆرێك لە جۆرەكان تیایدا بەشدار بێت لە گەورەترین پشتیوانانی ستەمكاران دەژمێردرێت، بگرە ئەم كەسانە خۆیان لە ستەمكارانن، چونكە شتێك لە خەڵك وەردەگرن كە شایستە نین بە وەرگرتنی، وە دەیبەخشن بە كەسانێك كە موستەحەقی نین، هەر بۆیە ئەو كەسەی باج و گومرگ و سەرانە لە خەڵكی وەردەگرێت ناچێتە بەهەشتەوە، چونكە گۆشتی لاشەی بە حەرام دروست بووە.

#حەمزە_بەرزنجی

التعليقات



جميع الحقوق محفوظة

حه‌مزه به‌رزنجی

2018


تطوير

ahmed shapaan