سوفیانی ثەوری(ڕەحمەتی خوای گەورەی
لێ بێت) لە نامەیەكیدا بۆ (عباد بن عباد) كۆمەڵێك ئامۆژگاری زێڕینی ئەكات، تیایدا
هاتووە پێی ئەڵێت:
(....وإياك والأمراء والدنو منهم وأن تخالطهم في شيء من الأشياء؛ وإياك أن تُخدَع فيقال لك: تشفع تشفع وتدرأ عن مظلوم أو ترد مظلمة؛ فإن تلك خدعة إبليس، وإنما اتخذها فجار القراء سلماً؛ .....). أخرجه ابن أبي حاتم في (الجرح والتعديل) (1/86-89) وأبو بكر المروزي في "أخبار الشيوخ" (337) ورواه باختصار أبو نعيم في (حلية الأولياء) (6/376-377
).واتە: ئاممان دەخیلە ووریای
كاربەدەستان و دەستەڵاتداران و نزیك بووەنەوە بێت لێیان و هەرگیز لە هیچ شتێكدا
تێكەڵیان نەبیت، نەكەیت بخەڵەتێیت و پێت بڵێن: خۆ تۆ دەچیت لای ئەوان تكایەك
دەكەیت بۆ كەسێك و ستەم لەسەر ستەم لێكراوێك لادەبەیت یان مافێك دەگەڕێنیتەوە،
چونكە ئەم بەهانەیە فێڵی شەیتانە، ئەم پاساوە خراپەكارەكانی ناو قورئانخوێنەكان
كردویانەتە پەیژەیەك بۆ گەیشتن بە مەرامەكانیان...).
تێبینی: كورتەیەك لە ژیانی سوفیانی
ثەوری(ڕەحمەتی خوای لێ بێت)
سفیان الثوري (٩٧ - ١٦١ هـ)
سفیان بن سعید بن مسروق الثوري، من
بنی ثور بن عبد مناة، من مضر
نازناوی: أبو عبد الله
لە زانست و تەقواو زوهددا پێشەوای
زەمانی خۆی بووە، ئەمیری ئیمانداران بووە لە فەرموودەدا،
لە شاری كوفە لە دایك بووەو گەورە
بووە، مەنصوری عەباسی زۆری لێ كردووە تا ببێتە كاربەدەست و والی بەڵام ئەو ڕەتی
كردۆتەوە، تا سەرەنجام ساڵی (144هـ) كوفە بەجێ دەهێڵێت و دەچێتە مەككەو مەدینە،
لەوێش مەهدی وازی لێ ناهێنێت ناچار خۆی دەشارێتەوەو دەگەڕێتەوە عێراق و دەچێتە
بەصرە، بە خۆ حەشاردراوی دەمێنێتەوە تا وەفات دەكات. چەند كتێبێكی هەیە لەوانە
(الجامع الكبیر) و (الجامع الصغیر) لە بواری فەرموودەدا، لە لەبەر كردندا نمونە
بووە.
الأعلام للزركلي 3/140