حه‌مزه به‌رزنجی حه‌مزه به‌رزنجی
کتێبخانه

کتێبی نوێ

کتێبخانه
گشت بابه‌ته‌کان
چاوەڕوانبە ...
گشت بابه‌ته‌کان

بەسەرهاتی موسڵمان بوونی دایكی ئەبو هورەیرە(ڕەزای خوای گەورەیان لێ بێت)

ئەبو هورەیرە(ڕەزای خوای گەورەی لێ بێت) فەرمویەتی: من زۆر جار بانگەوازی دایكم ئەكرد بۆ ئیسلام لە كاتێكدا ئەو هاوبەش دانەر بوو، ڕۆژێكیان بانگم دەكرد تا موسڵمان ببێت، كەچی ئەو ووتەیەكی ناخۆشی بە پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم)
ووت كە زۆرم پێ ناخۆش بوو، منیش بە گریانەوە ڕۆیشتم تا گەیشتمە لای پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) و ووتم: ئەی پێغەمبەری خوا من بانگەوازی دایكم ئەكرد تا موسڵمان ببێت و ئەویش ملی نەدەدا، ئەمڕۆش قسەم بۆ كرد هەتا موسڵمان ببێت، كەچی ئەو قسەیەكی ناخۆشی بە تۆ ووت كە من زۆرم پێ ناخۆش بوو، دە سا بپاڕێرەوە تا خوای گەورە هیدایەتی دایكم بدات بەرەو ئیسلام
.

پێغەمبەری خواش(صلی الله علیە وسلم) فەرمووی: (خوایە هیدایەتی دایكی ئەبو هورەیرە بدە).

ئیتر منیش زۆر دڵ خۆش بووم بە دوعاكەی پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) و گەڕامەوە، كاتێ‌ گەیشتمە بەر دەرگای ماڵەوە بینیم دەرگا داخراوە، دایكم لە ژوورەوە گوێی لە دەنگی خشەی قاچم بوو ووتی: (لە جێگای خۆت بوەستە ئەی ئەبو هورەیرە، مەیەرە ژوورەوە)، من گوێم لە دەنگی خوڕەی ئاو بوو.

دەفەرموێت: دایكم خۆی شت و پۆشاكەكەی لەبەر كردو بە پەلە لەچكەكەی پۆشی و دەرگاكەی كردەوە، پاشان فەرموی: ئەی ئەبو هورەیرە باش گوێ بگرە: (أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ).

دەفەرموێت: منیش ئەمجارە بە پەلە گەڕامەوە بۆ لای پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) و لە خۆشیانا ئەگریام، ووتم: ئەی پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) مژدە بێت، خوای گەور ە وەڵامی پاڕانەوەكەتی دایەوەو هیدایەتی دایكمی دا، ئەویش سوپاس و ستایشی خوای گەورەی كردو چەند ووتەیەكی جوانی فەرموو.

منیش ووتم: ئەی پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) لە خوای گەورە بپاڕێرەوە تا من و دایكم خۆشەویست بكات لە دڵی بەندە ئیماندارەكانیدا و ئەوانیش خۆشەویست بكات لە دڵی ئێمەدا.

پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) فەرموی: (خوایە ئەم دوو بەندەیەت-ئەبو هورەیرەو دایكی-خۆشەویست بكە لە دڵی ئیماندارانداو خۆشەویستی ئیماندارانیش بخەرە دڵی ئەمانەوە).

ئەبو هورەیرە(ڕەزای خوای گەورەی لێ بێت) دەفەرموێت: هیچ ئیماندارێك نییە كە ناوی من دەبیستێت و نەشی بینیبێتم ئیلا منی خۆش دەوێت.

#حەمزە_بەرزنجی

عَنْ أَبِى كَثِيرٍ يَزِيدَ بْنِ عَبْدِ الرَّحْمَنِ: حَدَّثَنِى أَبُو هُرَيْرَةَ قَالَ: (كُنْتُ أَدْعُو أُمِّى إِلَى الإِسْلاَمِ وَهِىَ مُشْرِكَةٌ، فَدَعَوْتُهَا يَوْمًا فَأَسْمَعَتْنِى فِى رَسُولِ اللَّهِ(صلى الله عليه وسلم) مَا أَكْرَهُ، فَأَتَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ(صلى الله عليه وسلم) وَأَنَا أَبْكِى، قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنِّى كُنْتُ أَدْعُو أُمِّى إِلَى الإِسْلاَمِ فَتَأْبَى عَلَىَّ، فَدَعَوْتُهَا الْيَوْمَ فَأَسْمَعَتْنِى فِيكَ مَا أَكْرَهُ، فَادْعُ اللَّهَ أَنْ يَهْدِىَ أُمَّ أَبِى هُرَيْرَةَ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ(صلى الله عليه وسلم): « اللَّهُمَّ اهْدِ أُمَّ أَبِى هُرَيْرَةَ ». فَخَرَجْتُ مُسْتَبْشِرًا بِدَعْوَةِ نَبِىِّ اللَّهِ(صلى الله عليه وسلم)، فَلَمَّا جِئْتُ فَصِرْتُ إِلَى الْبَابِ فَإِذَا هُوَ مُجَافٌ، فَسَمِعَتْ أُمِّى خَشْفَ قَدَمَىَّ فَقَالَتْ: مَكَانَكَ يَا أَبَا هُرَيْرَةَ. وَسَمِعْتُ خَضْخَضَةَ الْمَاءِ، قَالَ: - فَاغْتَسَلَتْ وَلَبِسَتْ دِرْعَهَا وَعَجِلَتْ عَنْ خِمَارِهَا فَفَتَحَتِ الْبَابَ، ثُمَّ قَالَتْ: يَا أَبَا هُرَيْرَةَ أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ. - قَالَ - فَرَجَعْتُ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ(صلى الله عليه وسلم) فَأَتَيْتُهُ وَأَنَا أَبْكِى مِنَ الْفَرَحِ. – قَالَ: - قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ أَبْشِرْ، قَدِ اسْتَجَابَ اللَّهُ دَعْوَتَكَ، وَهَدَى أُمَّ أَبِى هُرَيْرَةَ. فَحَمِدَ اللَّهَ وَأَثْنَى عَلَيْهِ وَقَالَ خَيْرًا – قَالَ: - قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ ادْعُ اللَّهَ أَنْ يُحَبِّبَنِى أَنَا وَأُمِّى إِلَى عِبَادِهِ الْمُؤْمِنِينَ، وَيُحَبِّبَهُمْ إِلَيْنَا. – قَالَ: - فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ(صلى الله عليه وسلم): « اللَّهُمَّ حَبِّبْ عُبَيْدَكَ هَذَا - يَعْنِى أَبَا هُرَيْرَةَ وَأُمَّهُ - إِلَى عِبَادِكَ الْمُؤْمِنِينَ، وَحَبِّبْ إِلَيْهِمُ الْمُؤْمِنِينَ ». فَمَا خُلِقَ مُؤْمِنٌ يَسْمَعُ بِى وَلاَ يَرَانِى إِلاَّ أَحَبَّنِى).

أخرجه مسلم في صحيحه(2491) وأخرجه أحمد في مسنده(8242) وقال شعيب الأرنؤوط: إسناده حَسَن، وابن حبان في صحيحه(7154) وقال شعيب الأرنؤوط: إسناده حَسَن على شرط مسلم، والحاكم في المستدرك(4240) وقال: هذا حديث صحيح الإسناد و لم يخرجاه، وقال الذهبي قي التلخيص: صحيح.

التعليقات



جميع الحقوق محفوظة

حه‌مزه به‌رزنجی

2018


تطوير

ahmed shapaan