)
واتە: ئهگهر ئێوه پشتگیری ئهو پێغهمبهره(صلی الله علیه وسلم) نهکهن و سەری نەخەن ئهوه بێگومان خوا سەری خست کاتێك بێ بڕوایان دهریان کرد له مهککه، پێغهمبهر(صلی الله علیه وسلم) یهکێك بوو لهو دوو کهسه کاتێك ئهو دووانه (پێغهمبهر و ئهبوبهکر) له ئهشکهوتی (ثور) دا بوون ئهو کاته به هاوهڵهکهی دهووت خهم مهخۆ بێگومان خوا له گهڵمانه.
كۆچ وەرچەرخانێكی گەورە بوو لە
كاروانی ئیسلامی و بانگەوازی خواییدا, بە جۆرێك گەورەترین گۆڕانكاری لە چۆنیەتی و
چەندێتی موسڵماناندا روویدا.
كۆچ موسڵمانانی لە قۆناغی
ژێردەستەیی و چەوساندنەوەوە گواستەوە بۆ قۆناغی دەوڵەت و بنیاتنانی كۆمەڵگایەكی
موسڵمانانە. وە ئەم كۆچكردنەش لە پێناوی خوادا لە هەموو كات و شوێنێكدا بەردەوام
دەمێنێتەوە بۆ شوێنپێ هەڵگرانی پەیامی خوایی؛ پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم)
دەفەرموێت: (لا تنقطع الهجرة حتی تنقطع التوبة, ولا تنقطع التوبة حتی تطلع الشمس
من مغربها). أخرجه أبوداود وأحمد. صحیح الجامع(7469)
واتە: كۆچكردن ناپچرێت و كۆتایی پێ
نایەت تا تەوبە نەپچڕێت و كاتی تەواو نەبێت, وە تەوبەش راناوەستێ هەتا خۆر لە
خۆرئاواوە هەڵدێت.
لە بەرئەوە لە كتێبەكانی سیرەدا
گرنگییەكی زۆر بەم باسە دراوەو زۆری لەسەر نوسراوەو ووردەكاری رووداوەكانی گەشتووە
بە ئێمە. بەڵام ئەوەی جێی مەبەستە لەم بابەتەدا ئەو وانانەیە كە پێویستە
موسڵمانان لەبەرچاوی بگرن لە میانەی كاری رێكخستنداو بزانن كە پێشەوای
مرۆڤایەتی(صلى الله عليه وسلم) چەندێك گرنگی داوە بە (كاركردن بە ووردیو حیكمەت)و
(نهێنی پارێزی)و (بەرنامەرێژی)و (رێكخستن)... ئەویش تا ببێتە بەڵگە بۆ
شوێكەوتووانی و بانگخوازانی رێگاكەی تا و زۆر ووریایانەو بە بەرنامە كارەكانیان
ئەنجام بدەن.. لەو وانانەش:
1-ئامادەكردنی
بنكەیەكی رێكخستن و پاشتر جەماوەری لە یەثریب(مەدینە)دا پێش كۆچكردن بۆی. ئەویش لە
رێگای بەیعەی عەقەبەی یەكەم و دووەم و ناردنی (موصعەبی كوڕی عومەیر)(رەزای خوای لێ
بێت) بۆ ئەو ئامانجە.
2-فەرمان كردن بە
هاوەڵانی بە كۆچكردن پێش خۆی, تا دڵنیا بێت لە گەیشتنیان بە سەلامەتی.
3-دانان و جێ
هێشتنی (عەلی كوری ئەبی تالیب)(رەزای خوای لێ بێت) لە جیگای نووستنی خۆیدا.ئەویش
بە مەبەستی گەیاندنی ئەو ئەمانەتانەی كە قورەیش لای دانابوو. هەروەها تا قورەیش وا
بزانن پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) هێشتا دەرنەچووە.
4-چوون بۆ ماڵی
ئەبوبەكر(رەزای خوای لێ بێت) لە كاتێكدا كە بە عادەتی نەچووەتە دەرەوە تیایدا,
ئەویش لە كاتی نیوەرۆدا. كە دەگمەن خەڵكی لەو كاتەدا لە دەرەوەیە لەبەر گەرما. وە
هر لەو كاتەشدا لە ماڵ دەرچوون.
5-دەرچوونیان لە
دەرگای دوواوەی ماڵی ئەبوبەكر(رەزای خوای لێ بێت), بۆ خۆپاراستن لە گریمانی
چاودێری كردنیان لای دەرگاوە.
6-كاتێ رۆیشتن
راستەوخۆ روویان نەكردە شاری مەدینە, بەڵكو چوونە ئەشكەوتی (ثور) كە لەسەر
رێگایەكی تری غەیری مەدینەدا بوو.
7-دانانی هەواڵگرێك
لە مەككە, ئەویش عبدالله ی كوری ئەبوبەكرە(رەزای خوای لێ بێت), ئەویش كلتێ باوكی
فەرمانی پێكرد كە بە رۆژ گوێبگرێت و بزانێت خەڵكی چی دەڵێن و پاشان ئێوارە
هەواڵەكەیان پێ بگەیەنێت.
8-ئامادەكردنی
توێشوو خواردن لە رێی ئەسمائی كچی ئەبوبەكرەوە (رەزای خوای لێ بێت) لە كاتێكدا
كە دووگیان بوو. وە خەڵكی گومانی ئەوەیان پێ نەدەبرد كە بەو حاڵەیەوە بتوانێت
سەربكەوێت بەسەر ئەو شاخەدا, كە پیاوی ئاسایی بەلایەوە قورس بووە.
9-سرینەوەی
شوێنەواری جێ قاچی عبدالله و ئەسماء لە رێی عامری كوری فەهیرە (رەزای خوای لێ
بێت) كە شوانی ئەبوبەكربوو رۆژانە مەڕەكانی ئەبردە نزیك ئەشكەوتەكەو دەیلەوەڕاندن
وە هەروەها لە شیری مەڕەكانیشی دەدانێ.
10-مانەوەی
پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم ) و ئەبوبەكر بۆ ماوەی سێ رۆژ لە ئەشكەوتەكەدا,
چونكە لەو سێ رۆژەدا بەهۆی گەرمی بەدوا گەڕانیان گریمانی ئەوە هەبوو بكەونە دەستی
دوژمنان. وە ئەگەر لەو سێ رۆژە زیاتر بمانایەتەوە دەگونجا خەڵكی شوێنی عبدالله و
ئەسماء بكەون و كەشف ببن.
11-بە كرێ گرتنی
چاوساغێك بۆ نیشاندانی رێگا, كە ئەویش بریتی بوو لە عبدالله ی كوری ئەریقطی اللیثی
كە هێشتا لەسەر دینی كافرانیش بوو. لە كاتی دانراودا دوای سێ رۆژەكەو لە
بەرەبەیاندا دوو ووڵاغەكەی بۆ هێنانە لای ئەشكەوتەكە كە ئەبوبەكر پێشتر ئامادەی
كردبوو.
12-بەردەوام
ئاگاداربوون لە كاتی رۆیشتندا, بە جۆرێك كابرایەك لە رێگادا گەیشت پێیان و
پرسیاری لە ئەبوبەكر كرد دەربارەی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) ئەویش فەرمووی:
(هذا الرجل یهدیني السبيل) واتە: ئەم پیاوە رێگام نیشان دەدات. كابراش وا تێگەیشت
كە مەبەستی رێگای ئاسایییە, بەڵام ئەبوبەكر مەبەستی رێگار ئیسلامەتی و چاكە بوو.
13-لە سەرەتای
دەرچونیان لە ئەشكەوتەكە روویان كردە یەمەن بە پێچەوانەی رێگای مەدینە, پاشان
روویانكردە كەناری دەریای سوورو دواتر كشان بەرەو مەدینە. بەڵام لە رێگایەكیشە كە
عادەتی نەبوو بەڵكو بە دەگمەن خەڵكی پیادا دەرۆیشت.
14-بۆ پارێزگاری لە
پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) لە هەر هێرشێكی چاوەڕوان كراو. ئەبوبەكر دەمێ لە
پێشییەوەو دەمێ لە دووایەوە دەرۆیشت تا گەیشتنە مەدینە.
ئەمانەو چەندان وردەکاری و وانەی تر......
بە هەزاران رەزاو رەحمەتی خوایی لە
گیانی پاكی هاوەڵانی گیانفیدای پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) و بە تایبەتی
ئەبوبەكرو خانەوادەكەی كە بوونە سوپەرو قەڵغان بۆ پارێگاری لە ئیسلام و
پەیامبەرەكەی.
سەری ساڵی 1433ی کۆچی بەرامبەر
2012میلادی
حەمزە بەرزنجی
سوودم لەم سەرچاوەیە وەرگرتووە:
* صحیح البخاری
حدیث رقم(3905)