الحساب على ذوي الأموال والسلطان ) قالوا: فأين المؤمنون يومئذ؟ قال
: ( يوضع لهم كراسي من نور وتظلل عليهم الغمام يكون ذلك اليوم أقصر على المؤمنين من ساعة من نهار ). أخرجه ابن حبان في صحيحه(7419) وقال شعيب الأرنؤوط: إسناده حَسَن، وأخرجه ابن أبي شيبة في مصنّفه (34028).
واتە: لە ڕۆژی دواییدا كۆدەكرێنەوەو
بانگ دەكرێت و دەوترێت: كوا هەژارو كەم دەستەكانی ئەم ئوممەتە؟ ئەوانیش ڕاست
دەبنەوە، پێیان دەوترێت: چیتان ئەنجامداوە؟ ئەوانیش دەڵێن: پەروەردگارا توشی بەڵاو
تاقی كردنەوەت كردین و ئێمەش ئاراممان گرت، سەروەت و سامان و دەستەڵات و
كاربەدەستیشت دا بە غەیری ئێمە. خوای پەروەردگار دەفەرموێت: ڕاستتان كرد. ئیتر پێش
هەموو خەڵكی دەخرێنە ناو بەهەشتەوەو لێپرسینەوەی توندو قورس ڕوو بە ڕووی خاوەن
سامان و دەستەڵاتداران دەكرێتەوە. ووتیان: ئەی لەو ڕۆژەدا ئیمانداران لە كوێن؟
فەرموی: كورسی نورینیان بۆ دادەنرێت و هەورەكان سێبەریان بۆ دەكەن و ئەو ڕۆژە پڕ
لە ناڕەحەتی و سامناكە لەسەر ئیمانداران هێندە كورت دەكرێتەوە تا كورت تر دەبێتەوە
لە سەعاتێك لە ڕۆژ.