دامەزراوی واتە چەسپان و بەردە وام بوون لەسەر ڕێبازی ئیسلام و كۆڵنەدان و پاشەكشەنەكردن وپشوو درێژی و ساردنەبوونەوە وخۆگری. كەئەمیش ڕەنگدانەوەی ئیمانی ڕاست و دروستە. بەبێ بوونی ئەم خاڵە مرۆڤ دووچاری سەرگەردانی گەورە و گومڕابوون دەبێت. كە ئەو كات سزای زۆر سەخت تر دەبێت لای خوای گەورە لە كەسێكی نەفامی نەشارەزا.