ئیبن جەوزی فەرمویەتی:
(هیممەتی ئیماندار
بەستراوەتەوە بە قیامەتەوە، هەرچی شتێك لەم دونیایەدا هەیە بەرەو یادی قیامەت
دەیجوڵێنێت، چونكە هەر كەسێك شتێك سەرقاڵی بكات ئەوە هیممەتەكەی ئەو شتەیە كە
پێوەی سەرقاڵە،
مەگەر نابینیت ئەگەر كۆمەڵێك خاوەن كارو پیشە بچنە ناو خانویەكی ئاوەدانەوە دەبینیت: كوتاڵ فرۆش سەرنجی فەرشەكان دەدات و نرخەكەیان دەخەمڵێنێت، وە دارتاشیش تەماشای سەقفەكەی دەكات و وەستای دیوار تەماشای دیوارەكان و جۆڵا تەماشای چنینەكان دەدات.
ئیمانداریش كاتێك تاریكییەك دەبینێت
یادی گۆڕ دەكاتەوە، وە كاتێ ئازارێكی بینی یادی سزای قیامەت دەكات، وە كاتێ
گوێبیستی دەنگێكی گەورە دەبێت یادی فوكردن بە صور دەكاتەوە، كاتێ خەڵكێكی نوستووی
بینی بیری مردوانی ناو گۆڕی دەكەوێتەوە، لە كاتی بینینی چێژو خۆشیدا یادی بەهەشت
دەكات...)
(همة المؤمن
متعلقة بالآخرة، فكل ما في الدنيا يحركه إلى ذكر الآخرة، و كل من شغله شيء فهمته
شغله.
ألا ترى أنه لو دخل أرباب الصنائع
إلى دار معمورة ، رأيت البزار ينظر إلى الفرش و يحزر قيمة، و النجار إلى السقف، و
البناء إلى الحيطان، و الحائك إلى النسيج المخيط.
و المؤمن إذا رأى ظلمة ذكر ظلمة
القبر، و إن رأى مؤلماً ذكر العقاب، و إن سمع صوتاً فظيعاً ذكر نفخة الصور، و إن
رأى الناس نياماً ذكر الموتى في القبور، و إن رأى لذة الجنة، فهمته متعلقة بمآثم،
و ذلك يشغله عن كل مأتم). صيد الخاطر (ص: 308-309)