وَصُهَيْبٍ وَبِلاَلٍ فِى نَفَرٍ، فَقَالُوا: وَاللَّهِ مَا أَخَذَتْ سُيُوفُ اللَّهِ مِنْ عُنُقِ عَدُوِّ اللَّهِ مَأْخَذَهَا. قَالَ: فَقَالَ أَبُو بَكْرٍ: أَتَقُولُونَ هَذَا لِشَيْخِ قُرَيْشٍ وَسَيِّدِهِمْ؟! فَأَتَى النَّبِىَّ -صلى الله عليه وسلم- فَأَخْبَرَهُ فَقَالَ: « يَا أَبَا بَكْرٍ لَعَلَّكَ أَغْضَبْتَهُمْ، لَئِنْ كُنْتَ أَغْضَبْتَهُمْ لَقَدْ أَغْضَبْتَ رَبَّكَ ». فَأَتَاهُمْ أَبُو بَكْرٍ فَقَالَ: يَا إِخْوَتَاهْ أَغْضَبْتُكُمْ؟ قَالُوا: لاَ، يَغْفِرُ اللَّهُ لَكَ يَا أُخَىَّ. صحيح مسلم (2504)واتە: ڕۆژێك ئەبو سوفیان (كە هێشتا ئیمانی نەهێنابوو) لە كاتی هودنەكەی دوای صوڵحی حودەیبیەدا هات بۆ لای كۆمەڵێك لە موسڵمانان كە سەلمان و صوهەیب و بیلالیان تێدا بوو.
ئەوانیش ووتیان: سوێند بە خوا دیارە شمشێرەكانی خوا بە تەواوی كاریان لە گەردنی دوژمنی خوا نەكردووە..!
ئەبوبەكر(ڕەزای خوای لێ بێت) فەرموی: ئەوە ئەو قسەیە بە دەمڕاست و سەرداری قوڕەیش دەڵێن؟!
ئەوەبوو چووە خزمەتی پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) و هەواڵی ئەمەی پێ گەیاند.
پێغەمبەری خواش (صلی الله علیە وسلم) فەرموی: (ئەی ئەبابەكر، لەوانەیە بەو قسەیەت توڕەت كردبن، خۆ ئەگەر توڕەت كردبن ئەوە بەم کارەت خوای پەروەردگارت توڕە كردووە)
خێرا ئەبوبەكریش خۆی گەیاندەوە لایان و فەرموی: ئەی براكانم.. ئایا توڕەم كردوون؟
ووتیان: نەخێر...خوا لێت خۆش بێت ئەی براكەمان.