ڕۆژێکیان لە خزمەت میقدادی کوڕی ئەسوەد دانیشتبووین، پیاوێک بەوێدا تێپەڕی و ووتی: (خۆشبەحاڵی ئەو دوو چاوەی کە پێغەمبەری خوای(صلى الله عليه وسلم) پێ بینیوە، خۆزگە ئێمەش ئەوەمان ببینیایە کە تۆ بینیوتەو بەشداری ئەوە ببوینایە کە تۆ بەشداریت تێدا کردووە).
میقداد تووڕە بوو، منیش سەرم سووڕما، چونکە ئەو
پیاوە جگە لە خێر هیچی نەووت.
میقداد ڕووی تێ کرد و فەرمووی: چی وا لە پیاوێک
دەکات ئاوات بە شتێک بخوازێت کە خوای گەورە ویستی وا بووە ئەو کەسە بەشداری تێدا نەکات؟!
خۆ ئەم کەسە نازانیت ئەگەر بەشدار ببوایە لەو کاتەدا حاڵی چۆن دەبوو، سوێند بە خوای
گەورە کۆمەڵە کەسانێک لە سەردەمی پێغەمبەری خوادا(صلى الله عليه وسلم) بوون و بە
خزمەتی گەیشتن و بینیان، بەڵام خوای گەورە بە لوتدا خستنیە دۆزەخەوە، چونکە نە وەڵامی
پەیامەکەیان دایەوەو نە بە ڕاستیان زانی.
ئەوە بۆ سوپاسی خوای گەورە ناکەن لەسەر ئەوەی ئێوە
لە سکی دایکتانەوە هاتنە دونیاو تەنها پەروەردگارتان نەبێت کەستان نەناسی و ئەو پەیامەی
پێغەمبەرەکەتان هێنای ئێوە بە ڕاستان زانی و خوای گەورە بە دووری گرتن لە گرفتار
بوون بە غەیری خۆتانەوە.
خوای گەورە پێغەمبەری(صلى الله عليه وسلم) ڕەوانە
کرد لە قورسترین حاڵدا کە هیچ پێغەمبەرێکی لە پێغەمبەران بە وێنەی ئەو کاتە سەختە ڕەوانە
نەکردووە، لە سەردەمێکدا ماوەیەکی زۆر بوو پێغەمبەریان بۆ ڕەوانە نەکرابوو، وە خەڵکەکە
لە نەفامیدا بوون، ئەوان پێیان وا بوو هیچ ئاینێک ڕاسترو باشتر نییە لە بت پەرستی.
لەو کاتەدا پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بە
قورئانێکەوە هات حەق و ناحەقی پێ جیاکردەوە، باوک و کوڕەکەی لەیەک جیا کردەوە، پیاو
پێی وا بوو باوک و کوڕەکەی یان براکەی کافرو بێ باوەڕە، بەوەی خوای گەورە قفڵی دڵی
کردبویەوە بۆ ئیمان و ئەیزانی ئەگەر ئەو کەسوکارەی لەسەر ئەو کوفرە بمرن دەچنە
ئاگرەوە. هەر بۆیە شادومان نەبوو بەوەی سوور ئەیزانی خۆشەویستەکەی دەچێتە ئاگرەوەو.
ئەمەش ئەوەیە کە خوای گەورە فەرمویەتی: (وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنا هَبْ لَنا
مِنْ أَزْواجِنا وَذُرِّيَّاتِنا قُرَّةَ أَعْيُنٍ..).
عن عبدالرحمن بن جُبير بن نُفير عن أبيه، قال:
جلَسنا إلى المقداد بن الأسود يومًا، فمرَّ به رجل، فقال: طوبى لهاتين العينين
اللَّتين رأَتا رسول الله صلى الله عليه وسلم والله لوَدِدْنا أنَّا رأينا ما
رأيتَ، وشَهِدنا ما شَهِدتَ، فاسْتُغْضِب، فجعَلتُ أعجب! ما قال إلاَّ خيرًا، ثم
أقبَل إليه، فقال: ما يَحمل الرجل على أن يتمنَّى محضرًا غيَّبه الله عنه، لا يدري
لو شَهِده، كيف كان يكون فيه؟ والله لقد حضَر رسولَ الله صلى الله عليه وسلم
أقوامٌ أكبَّهم الله على مناخرهم في جهنَّم، لَم يُجيبوه ولَم يُصدِّقوه، أوَلا
تَحمدون الله إذ أخرَجكم لا تَعرفون إلاَّ ربَّكم، مُصدِّقين لما جاء به نبيُّكم،
قد كُفيتُم البلاء بغيركم؟ والله لقد بعَث الله النبي صلى الله عليه وسلم على أشد
حالٍ بُعِث عليها نبيٌّ من الأنبياء في فترة وجاهليَّة، ما يرون أنَّ دينًا أفضل
من عبادة الأوثان، فجاء بفرقان فرَّق به بين الحق والباطل، وفرَّق بين الوالد
وولده، حتى إن كان الرجل ليرى والدَه وولده، أو أخاه كافرًا، وقد فتَح الله قُفلَ
قلبه للإيمان، يعلم أنه إنْ هَلَك، دخَل النار، فلا تَقَرُّ عينُه وهو يعلم أنَّ
حبيبه في النار، وأنها للتي قال - عز وجل -: ﴿ وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا
هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُن ﴾ [الفرقان: 74. أخرَجه الإمام أحمد في مسنده (23810)، قال ابن
كثير: وَهَذَا إِسْنَادٌ صَحِيحٌ، وَلَمْ يخرجوه. وصحَّحه الألباني في السلسلة
الصحيحة (2823).
حەمزە بەرزنجی