وَيُؤْتَى بِأَشَدِّ النَّاسِ بُؤْسًا فِى الدُّنْيَا مِنْ أَهْلِ الْجَنَّةِ فَيُصْبَغُ صَبْغَةً فِى الْجَنَّةِ فَيُقَالُ لَهُ يَا ابْنَ آدَمَ هَلْ رَأَيْتَ بُؤْسًا قَطُّ هَلْ مَرَّ بِكَ شِدَّةٌ قَطُّ فَيَقُولُ لاَ وَاللَّهِ يَا رَبِّ مَا مَرَّ بِى بُؤُسٌ قَطُّ وَلاَ رَأَيْتُ شِدَّةً قَطُّ )).
صحيح مسلم (2807)
واتە: لە ڕۆژی دواییدا كەسێكی ئەهلی دۆزەخ دێنن كە لە دونیادا لە هەموو خەڵكی زیاتر لە ناو نازو نیعمەت و خۆشیدا ژیاوە، یەك جار هەڵی دەكێشن لە دۆزەخ، ئەوجا پێی دوترێت: ئەی نەوەی ئادەم ئایا لە ژیانتدا هەرگیز خۆشی و نیعمەتێكت بینیوە؟
ئەویش دەڵێت: نا، سوێند بێت بە الله ئەی پەروەردگارم هیچ خۆشییەكم نەبینیوە!
وە كەسێكی تر دێنن لە ئەهلی بەهەشت كە لە دونیادا لە هەمووان زیاتر لە ناڕەحەتی و قورسی و تاقی كردنەوەدا ژیاوە، یەك جار هەڵی دەكێشن لە بەهەشت و پاشان پێی دەوترێت: ئەی نەوەی ئادەم ئایا هیچ كاتێك ناڕەحەتی و قورسیت لە ژیانتدا بینیوە؟
ئەویش دەڵێت: نا، سوێند بێت بە الله ئەی پەروەردگارم هیچ كاتێك ناڕەحەتی و قورسی و زەحمەتم نەبینیوە.