حه‌مزه به‌رزنجی حه‌مزه به‌رزنجی
کتێبخانه

کتێبی نوێ

کتێبخانه
گشت بابه‌ته‌کان
چاوەڕوانبە ...
گشت بابه‌ته‌کان

شەرمی كرد، خوای گەورە شەرمی لێ كرد!

 عَنْ أَبِي وَاقِدٍ اللَّيْثِيِّ: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) بَيْنَمَا هُوَ جَالِسٌ فِي الْمَسْجِدِ وَالنَّاسُ مَعَهُ، إِذْ أَقْبَلَ ثَلَاثَةُ نَفَرٍ، فَأَقْبَلَ اثْنَانِ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ)، وَذَهَبَ وَاحِدٌ، قَالَ: فَوَقَفَا عَلَى رَسُولِ اللَّهِ (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ)، فَأَمَّا أَحَدُهُمَا فَرَأَى فُرْجَةً فِي الْحَلْقَةِ فَجَلَسَ فِيهَا، وَأَمَّا الْآخَرُ فَجَلَسَ خَلْفَهُمْ، وَأَمَّا الثَّالِثُ فَأَدْبَرَ ذَاهِبًا، فَلَمَّا فَرَغَ رَسُولُ اللَّهِ (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) قَالَ: (أَلَا أُخْبِرُكُمْ عَنْ النَّفَرِ الثَّلَاثَةِ: أَمَّا أَحَدُهُمْ فَأَوَى إِلَى اللَّهِ فَآوَاهُ اللَّهُ، وَأَمَّا الْآخَرُ فَاسْتَحْيَا فَاسْتَحْيَا اللَّهُ مِنْهُ، وَأَمَّا الْآخَرُ فَأَعْرَضَ فَأَعْرَضَ اللَّهُ عَنْهُ). أخرجه البخاري(462) ومسلم(2176) والترمذي(2724) والنسائي(5900) وأحمد(21957)

واتە: پێغەمبەری خوا(صَلَّی اللَّهُ عَڵیْهِ ۆسَلَّمَ) لە مزگەوت دانیشتبوو خەڵكەكەش لە خزمەتیدا دانیشتبوون، لە ناكاو سێ كەس هاتنە ناو مزگەوت، دووانیان بەرەو لای پێغەمبەری خوا(صَلَّی اللَّهُ عَڵیْهِ ۆسَلَّمَ) هاتن و یەكێكیان ڕۆیشت، ئەو دووانەی كە هاتن بە پێوە وەستا بوون، یەكێكیان كەلێنێكی لە ئەڵقەی مەجلیسەكەدا بینی و دانیشت، ئەوەی دووەمیش لە پشت مەجلیسەكەوە دانیشت، بەڵام كەسی سێهەم پشتی هەڵكرد و ڕۆیشت.
كاتێ‌ پێغەمبەری خوا(صَلَّی اللَّهُ عَڵیْهِ ۆسَلَّمَ) لە ووتەكانی تەواو بوو فەرمووی:
ئایا هەواڵتان بدەمێ بە حاڵی ئەو سێ كەسە:
یەكێكیان هانای بۆ لای خوای گەورە هێناو خوای گەورەش هانای دا.
دووەمیشیان شەرمی كرد(بێتە ناو بازنەكەو ببێتە ناڕەحەتی بۆ خەڵكەكە)، خوای گەورە شەرمی لێ كرد!
سێیەمیشیان پشتی هەڵكردو ڕووی وەرگێڕا(بەبێ هیچ عوزرێك ڕۆیشت و خۆبەگەورەزانین گرتی)، خوای گەورەش ڕووی لێ وەرگێڕاو لێی توڕە بوو.

حەمزە بەرزنجی

التعليقات



جميع الحقوق محفوظة

حه‌مزه به‌رزنجی

2018


تطوير

ahmed shapaan