حه‌مزه به‌رزنجی حه‌مزه به‌رزنجی
کتێبخانه

کتێبی نوێ

کتێبخانه
گشت بابه‌ته‌کان
چاوەڕوانبە ...
گشت بابه‌ته‌کان

ڕۆشنایی ناو ڕەشایی شەو

 عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله():
(ينزل ربنا تبارك و تعالى كل ليلة إلى لاسماء الدنيا حين يبقى ثلث الليل الآخر، فيقول: من يدعوني فأستجيب له، من يسألني فأعطيه، من يستغفرني فأغفر له). متفق عليه

وفي رواية مسلم: (....أنا الملك أنا الملك، من ذا الذي يدعوني فأستجيب له، من ذا الذي يسألني فأعطيه، من ذا الذي يستغفرني فأغفر له، فلا يزال كذلك حتى يضيء الفجر). رواه مسلم – صلاة المسافرين- برقم (758)

واتە: خوای پەروەردگارمان هەموو شەوێك لە سێیەم بەشی كۆتایی شەودا دادەبەزێتە ئاسمانی دونیا-بە دابەزینێك كە شایستەی خۆی بێت- دەفەرموێت: كێ‌ هەیە لێم بپاڕێتەوە تا وەڵامی بدەمەوە، كێ‌ هەیە داوام لێ‌ بكات تا پێی ببەخشم، كێ‌ هەیە داوای لێبوردنم لێ‌ بكات تا لێی خۆش ببم، ئیتر بەردەوام ئاوا دەفەرموێت هەتا دونیا ڕووناك دەبێتەوە.

چ نیعمەتێكە ئەم عافواتە خودایە، چەندە فورسەتێكی گەورەمان لەبەردەمدایەوكاری پێ ناكەین، لە هەموو دەرگایەك دەدەین، داوا لە هەموو كەسێك دەكەین، دەست بە هەموو چڵە پوشێكەوە دەگرین، تەكلیف لە هەركەسێك ئەكەین كە تروسكاییەكی ئومێدی تیا شك بەرین، چاوەڕوانی هەموو هەواڵێكی خۆش دەكەین لە بەشەرە بێ بەزەییەكانەوە، كەچی بەداخەوە....لە وەقتی سەحەردا بیر لەوە ناكەینەوە وا خالقی بەشەرییەت، بگرە خالقی كەون و كائینات بانگ لە من و تۆی لاواز و نوقم بوو لە دونیاو خەیاڵاتی دونیا دەكات و دەفەرموێت: ئەی عەبد.. تەنها جوڵەیەك بكە، بەس داوا بكە، بەس داوایەك، وەعدت دەدەمێ‌ وەڵامت بدەمەوە.
لەسەر عەرشەوە دابەزیوە بۆ ئاسمان، دەسا تۆش چیت هەیە تەقدیمی بكە، ئەو هیچی لا قورس و گران نییە، كاری دونیا بێت یان قیامەت زۆر بە ئاسانی دەیخاتە بەر دەستت.
ئەو یوسفی گەڕاندەوە بۆ لای یەعقوبی باوكی، موسای گەڕاندەوە بۆ لای دایكی، ئیبراهیمی لە ئاگرەكە بە سەلامەتی دەرهێناو ڕزگاری كرد، یونسی لە سكی حوتەكە دەرهێناو لە كەناری ڕووبارەكە یەقی كردەوە، محمدی سەرداری نێردراوانی لەو ئەشكەوتەدا پاراست كە سەرانی قوڕەیش بە قەستی كوشتن بە وایدا دەگەڕان، یوسفی نەبی لە زیندان و دوای نۆ ساڵ زەحمەت دەرهێنا (صلی الله علیهم وسلم تسلیما).
عەبدەكە.. چەندە شتت بیر دەچێتەوە، چەندە لاوازو كەم حەوسەڵەیت، بیر بكرەوە، چەندە خۆشیت بینیوە، چەندە قاقات كردو پێكەنیت، دە با كەمێكیش فرمێسك هەڵوەرێنیت خۆ نامریت، ئەی نەفس قازانجی خۆتی تیایە ئەم زەحمەت و میحنەتە، ئەم كوورەی ئاگرەی تێی كەوتویت ژەنگت لێ‌ ئەكاتەوە ئارامت بێت، پەروەردەت ئەكات.
ئەی نەتبینیوە دوای تارمایی و ڕەشایی شەو بەرەبەیانی ڕووناك بەڕێوەیە؟ ئەی نەتبینیوە لە شەودا چەندە ئەستێرەكان جوانتر دەردەكەون...الله....وەك ئەو شەوەی لەو ئاسمانە فراوانەی مانگی حەوتا ئەستێرەكان قسەیان ئەكردو ئەمبیستن!
ئەی نەتبیستووە هەتا یوسف نەچووە زیندان بە عەزیزی میصر دیاری نەكرا! زۆر دەمێكە ووتراوە: (التمحیص قبل التمكین), هەڵبژاردن و لە بێژنگدانی ناو تاقیكردنەوەو میحنەت چەسپان و دەستەڵات گرتنەدەستی دوادا دێت.
بیرت نەچێت تۆ پشتیوانێكت هەیە لە كەس نەبووەو كەسی لێ‌ نابێت، خەو و وەنەوز دایناگرێت، مردن و فەوتانی بەسەردا نایەت، خوایەكی كاربەجێ‌ و بەتواناو بەبەزەیی...
بمبەخشە خوایە گیان ئەگەر داواكردن و زەلیلی دەرخستن لەبەردەم بەشەرەكاندا عەیبەو ناشیرینی بێت، كوڕوزانەوەو سەركزی و پاڕانەوەی بەكوڵ لەبەر دەستی تۆ ئەوپەڕی سەربەرزی و جوانییە، دەخوایە گیان تەوفیقم بدە كوڕنوشێكی پڕ بە دڵ بەرم و بەكوڵ داواكانت پێشكەش بكەم.

لێم ئەپرسن بۆ ناخەویت
بۆ شەیدای تاریكی شەویت
ئەوەی شەوان ڕێ‌ تەی ناكات
لە مانای ئەوین تێ‌ ناگات
منی لاواز بەندەی ئەوم
چیم داوە لە خەوی شەوم

بەرواری نوسین
23/ڕەمەزان/1438
18/6/2017

التعليقات



جميع الحقوق محفوظة

حه‌مزه به‌رزنجی

2018


تطوير

ahmed shapaan