ساردبونەوە لە دین لە دیارترین ئەو دەردە كوشندانەیە كە ئەمڕۆ كۆمەڵگەی موسڵمانانی گرتۆتەوەو ترسناكترین نەخۆشییە كە توشی تاكی موسڵمان دەبێت. لەوەش ترسناكتر ئەوەیە زۆر كەس هەستی پێناكات تا كار لە كار دەترازێو جڵەوی خۆی لە دەست دەدات كە ئەو كات هیچ دەرمانێك تیماری دەردی ناكات.