ئەو فلیمانەی ئەمرۆ لەناو بازاردا بە بێ هیچ
چاودێرییەك دەفرۆشرێت و مێشك و هۆشی گەنج و لاوەكانمان بارگاوی دەكات؛ بە راستەوخۆ
پیلانێكی نەخشە بۆ كێشراوی لە پشتەوەیەو هەركەسێك ئاگای لە پرۆتۆكۆلەكانی جولەكە بێت
لە دەرئەنجامە سامناكەكانی ئەم پیلانە تێ دەگات و دەزانێت ئەو لافاوە بێ سانسۆرەی
فلیم كە لە ئەوروپاوە بەرەو ئێرەی دەنێرن بۆچی و بە چ مەبەستێكە!!.
جا ئەو فلیمانەش
خۆ دەبیننەوە لە فلیمە سێكسیو هەست بزوێنەكان و فلیمە شەڕەنگێزیو پڕ لە تاوان و
توندو تیژییەكان و ئەو فلیمانەی پڕن لە بەرنامەی وورد بۆ لە خشتە بردنی موسڵمانان
و ناشیرین كردنی كلتورو بیرو چەمكە ئیسلامییەكان و هەڵتەكاندنی پەروەردەی دروستی نەوەكانی
ئوممەتی ئیسلامی. جا ئێستا با پێكەوە لەو كاریگەرییانە وورد بینەوە كە ئەو فلیمانە
بەجێی دەهێڵن لەسەر تاك و كۆمەڵگا:
یەكەم: بانگەوازكردن بۆ هاوبەش پەیدا كردن بۆ خوا:
ئەمەش ترسناكترینیانە. كە چەند جۆرێكە:
١-بانگەوازكردن بۆ
بت پەرستی.
٢-فێركردنی پەرستشە
شیركییەكان.
٣-بانگەوازكردن بۆ
گۆر پەرستیو بار پێچانەوە بەرەو ئەو نەزرگایانەو دڵ پەیوەستكردن پێوەی.
٤-ناشیرینكردنی ژیاننامەی
پیاوچاكان.
دووەم: لاوازكردنی بیروباوەری دۆستایەتیو خۆبەری كردن: ئەویش بە خۆشەویستكردنی
كەسانێك كە دوورو نزیك هیچ ئیمان و بەهایەكیان پێوە نییەو بە پێچەوانەشەوە ناشیرینكردنی
موسڵمانان و كۆڕو كۆمەڵە دیندارەكان لە دڵی تەماشاكارانیداو ناساندنیان بە چەند كەسێكی
توندوتیژو پیاوكوژو گەمژەو.......هتد
سێیەم: ناشیرین كردنی ئەحكامە شەرعییەكان: وەك تەلاق و فرە ژنیو حوكمەكانی ئیسلام لە دەست
بڕینی دزو حەددی زیناكارو.....هتد
چوارەم: ناشیرین كردنی ژیاننامەی پیاوچاكان و زانایان. و رەش كردنی رووی
جوانی بانگخوازان
پێنجەم: دواخستنی نوێژەكان و وازهێنان لێی: ئەویش بە سەرقاڵكردنی گەنجان بە
بابەتە سیحراویو بە ووردی بەرنامە بۆ دانراوەكانی ئەو فلیمە.
شەشەم: بەرەو هەڵدێربردنی گەنجان و تێكدانیان: و خستنیانە ناو داوی ئارەزوو
بازیو دونیا پەرستیو لە بیربردنەوەی یادی خواو هەوڵدان بۆ كارە بەسوودەكان و
شكاندنی شەرم و شكۆو رێزو بەهاو ئاكارە گەوهەر ئاساكانی ئیسلام.
حەوتەم: تێكدانی لایەنی رەوشت: بە دانانی رێگای ناشەرعی بۆ تێركردن و بەتاڵكردنەوەی
ئارەزووە سێكسییەكان.
هەشتەم: رووشاندنی نامووس: كە هەندێ جار لە
دەرئەنجامی بینینی ئەو فلیمە خەللاعییانەوە
باوك زینای لەگەڵ كچی خۆیدا كردووە-پەنا بە خوای پەروەردگار-.
نۆیەم: هەڵتەكاندنی چەمكی (تاوان و خراپە): بەوەی زۆر بینینەوە ئولفەت دەگرێت
بە تاوان و سیما ەفامییەكانی وەك: رووتی, مۆسیقا, جگەرە كێشان, مەی, زینا ...و خۆی
بە مافخوراو دەزانێ كە نەیتوانیوە ئەنجامی بدات و كۆمەڵگا بە رێگر دەزانێ لە گەیشتن
بەو ئامانجە شەیتانییانەیدا.
دەیەم: هەڵتەكاندنی ئادابە شەرعییەكان: ئەو ئادابانەی كۆمەڵگا ئەوروپییەكانی
لێ بێ بەشە. وەك رێزی میوان و بە تەنها نەمانەوە لەگەڵ ئافرەتێكی نامەحرەمداو ئیزن
خواستنی منداڵ لە كاتی چوونەوە بۆ ماڵ و ئادابە جوانەكانی تر.
یانزە: كەڵەكە بوونی تاوان: بە هۆی ئەو هەموو
نەزەڕەی دەكرێت لەكاتی بینینی ئەو فلیمانەداو بیستنی ئەو هەموو ووشە شیركیو
نادروستانەی تیایەتی.
دوانزە: تێكچوونی پەیوەندی نێوان هاوسەر:
ئەویش لە چەند روویەكەوە:
یەكەم: پیاوەكە یان ئافرەتەكە كەسێكی یجوانتر دەبینێ
لەو فلیمەداو بەمەش رێزو هەیبەتی هاوسەرەكەی خۆی لەلا كەم دەبێتەوەو لێی دەبێزرێت,
بە تایبەتی كە هەموو دەزانین لەو فلیمانەدا چەندان جۆر میكیاج بەكاردەهێنرێت بۆ سەرنج
راكێشانی بینەران بەلای ئەو ئەكتەرەدا.
دووەم: بە فیرۆدانی كات بەوەی كاتێ بەلای ئەو
فلیمانەوە دادەنیشن نایانپەرژێتە سەر گفتوگۆكردن و قسە گۆڕینەوەو چارەسەردانان بۆ
كێشەو بەرنامە دانان بۆ خۆیان و بەمەش ساردییەك دەكەوێتە نێوانیانەوە.
سێیەم: ئەو پیاوەی لەو جۆرە فلیمانە دەبینێت غیرەت
لە دڵیدا دەمرێت و توانای نامێنێ بەسەر خێزانەكەیدا..وە رێزو بەهای ناو ئەو خێزانە
باردەكات و خێزان بەرەو لێكهەڵوەشان دەچێت.
سیانزە: هاتنە ناوەوەی هەندێ ئاكارو رەوەشتی دوور لە قیەم و بەهای ئینسانیو
ئیسلامی: چونكە زۆربەی ئەو فلیمانە لە ووڵاتانی بیانی ئەوروپیدا دەركراون و هاوردەی
ئێرە كراون.
چواردە: چاولێكەری و خۆشوبهاندن و هەنگاونان بەدوایاندا: بەوەی هەركات جۆرە
مۆدێلێكی قژ برین و جلوبەرگ دەبینرێت خێرا لێرەش هەمان جۆر دووبارە بڵاو دەكرێتەوە.
لە دیراسەیەكدا كە لە كوێت ئەنجامدرا لەژێر
ناونیشانی (كاریگەری دەرونیو پەروەردەیی تەلەفزیۆن و فیدیۆ لەسەر منداڵ) روون بووەوە
كە 84%ی منداڵان حەزیان بە تەقلیدكردنەوەی پاڵەوانانی فلیمە, كە 75%یان لە قۆناغی
هەرزەكاریدان. جا بزانە پاڵەوانانی فلیمەكانیش لە چ جۆر كەسانێكن؟؟؟ كە بەمەش چاولێكردنی
پیاوچاكان و شوێن پێ هەڵگرتنی ئاكارەكانیان وون دەبێت.
پانزە: تێكچوونی گرنگیدان: چونكە ئەوانەی
كاتەكانیان بە فیلمی رەوشت روشێنەرو غەرام و دڵدارییەوە بەسەردەبەن بواری گرنگیدانیان
تێدا دەمرێت بە لایەنە سوودبەخشەكانی وەك زانیاری قورئان و فەرموودەو زانستی دینی
ودنیایی .
ترسناكی ئەمەش لەوەدایە زانیاری گەنجان لەسەر
ناوی ئەكتەری فلیمەكان زۆر زیاترە لە ناوی
سورەتەكانی قورئان بەمەش جیلێك پەروەردە دەبێت دوور لە بنەما بەرزەكانی ئیسلام و
غافڵ لە بانگەوازو جیهادكردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ستەمكاران.
شانزە: دواكەوتن لە بواری خوێندندا:
كە ئەم خاڵە لای هەمووان روون و دیارە كە ئەو
فلیمانە چ زیانێكیان داوە لە داهاتووی منداڵ و نەوەكانی دوا رۆَژو چۆ دوایانخستوون
لە كاروانی پێشكەوتن و زانیاریدا.........
حەڤدە: بانگەشەكردن بۆ سەفەركردن بۆ دەرەوەی ووڵات: ئەویش بە نیشاندانی قاڵبی
هەڵخەڵەتێنەری بۆیە كراوی ئەو وڵاتانەو شاردنەوەی ناواخنی بۆگەنی پڕ لە دەردو
ئافاتی وەك ئایدزو زوهری و سەیەلان و نەخۆشییە دەرونییەكانی وەك شێتیو خەمۆكیو دڵەراوكێو
خۆكوشتن و ئاڵودەیی بە ماددە سڕكەرو بێ هۆشكەرەكانەوەو.......هتد.
هەژدە: خەفەت و بیركردنەوە: ئەویش
بە هۆی لێكدانەوەی ئەو مەشهەدانە لە بیرو هۆشدا.
نۆزدە:كات بە فیرۆدان.
بیست: پشتكردنە خوێندنەوەو موتاڵاكردن.
بیست و یەك: خوگرتن بە درەنگ خەوتنەوە: لە دەرئەنجامی ئەمەش دروست بوونی كەسایەتییەكی
نەخۆش و هەردەم خەمۆك و لاشە بێ هێزو لە هەمان كاتیشدا فەوتاندنی نوێژی بەیانی.
بیست و دوو: كاریگەری ئابوری. بەوەی ساڵانە چەندان ملیۆن دۆلار بە خەرج
دەدرێت بۆ كرین و هاوردەكردنی ئەو ئامێرو فلیمانە. لە ئامارێكی گشتیدا تەنها ساڵی
1982 لە سعودیە كە ووڵاتێكی پڕ لە موسڵمانە بڕی پارەی بەخەرجدراو بۆ هێنان و كڕینی
فیدیۆ لە دەرەوە گەیشتە (475,362,000) ریال!!!! وە هەر ئەو ساڵە بایی
(102,505,000) ریال شریتی فلیم كڕدراوە. كە كۆی هەمووی دەكاتە (577.867.000)ریال ,
واتە نزیكەی نیو ملیار!!!! ئەمە تەنها لە ساڵێكداو لە یەك ووڵاتداو تەنها بۆ فیدیۆو
كاسێتی فلیم جگە لە شریتی تۆماركراوی گۆرانیو تەلەفزیۆن و شتی تر...... لە كاتێكیشدا
بە سەدان و هەزاران موسڵمانی رەش و رووت لە برساندا ئەتلێنەوەو چەندان ووڵات پێویستی
بە كۆمەكی ماددی وڵاتانی ترە..!!
بیست و سێ: فێربوونی هونەری تاوانكردن:
لە ساڵی 1984مەجلیسی بەریتانی دانیشتنێكی سازدا
بۆ موناقەشەكردنی چۆنیەتی فرۆشتن و رێكخستنی فلیمەكان, ئەویش لەبەر ئەوەی ئامارەكانی
بەریتانیا دەریخستبوو كە ئاستی توندوتیژیو تاوان بە شێوەیەكی بەچاو بەرز بووەتەوە دەرئەنجامی ئەو فلیمانەی هەیە...
لە كوردستانیش لە سایەی ئەو بێ چاودێرییەی كە
دەبوایە لەسەر ئەو هەموو فلیمە پڕ لە تاوان و داوێن پیسییانەی لە بازارەكاندا بە
(ئازادی!!!!) دەفرۆشرێت و لە مەزاتخانەكاندا بە ئاشكرا هەڕاج دەكرێت بزانە چ دەرئەنجامێكی
خراپی لێكەوتووەتەوەو رێژەی تاوان لە چاو ساڵانی پێشوودا چەند زیادی كردووەیو بگرە
شێوازی تاوانەكانیش چۆن گۆڕانیان بە سەردا هاتووە!!
بیست و چوار: كاریگەری لەسەر بواری ئەمنیو رامیاری وڵات: ئەویش بە زۆر بوونی كەسانی
تاوانبارو پیاوكوژو تلیاك كێش و داوێن پیس و گرفتار بوونی كۆمەڵگا بە دەست ئەمین نەبوون
لە ماڵ و ناموس و كەرامەت و خوێنی. كە ئەمانەش كات و بەرنامەیەكی زۆریان دەوێت تا
چاك دەكرێن.
چارەسەر چییە؟؟
یەكەم: بیركردنەوی جیدی لەسەر ئەوەی فێر ببین كە دەتوانرێت خۆمان لە تەلەفزێۆن
بپارێزین و خۆمانی لێ دوور بخەینەوە, یان سەتەلایت لە ماڵەكانماندا لابەرین یان
لانی كەم كەناڵە خراپەكانی بسرینەوەو ماڵو منداڵ و نەوەكانمانی لێ بپارێزین و فێریان
بكەین چۆن بەكاری بهێنن.
دووەم: پێویستە كاربكەین لەسەر پەروەردەكردنی گەنج ولاوەكانمان بە پەروەردەیەكی
ئیمانی بەهێز تا بتوانێت فێر ببێت چۆن وەك قەڵا روو بەو هۆكارانە بوەستێت كە زیان
دەدەن لە بیروباوەری و بشزانێت هێنانی ئەو فلیمانەش دەستی راستەوخۆی جولەكەو ئاڵقە
لەگوێكانیانی لە پشتەوەیەو فێر ببێت بەرامبەر بە هەموو ئەو هێرشە ئارەزوو جوڵێنانە
بڵێت: انی أخاف الله.
سێیەم: دانانی بەدیلێكی بەسوود بۆیان وەك دانانی كتێبخانەیەكی كاسێتی ئیسلامی
لە ووتارو موحازەراتی ئیمانیو پەروەردەیی لە ماڵەكانماندا. وە پەیداكردنی كۆمپیوتەرو
سەرقاڵكردنیان پێوەیو سەرفكردنی كاتە فەراغەكانیان بە فێربوونی بەرنامە بەسوودەكانییەوە...وە
سازدانی گەشت و سەیران لە لایەن باوكانەوە بۆ منداڵەكانیان تا پەنا نەبەنەبەر بەكارهێنانی
ئەو شتە خراپانە.
چوارەم: وە تێگەیاندنی گەنجان و بیرخستنەوەیان بە ئەنجامدانی كارە پێویستیو
گرنگەكانی وەك قورئان خوێندن و فێربوون و لەبەركردنی فەرموودەو شارەزا بوون لە فیقه
و خوێندنەوەی ژیاننامەی پیاوچاكان و ئەنجامدانی فەرمانكردن بە چاكەو رێگرتن لە
خراپەو بانگەوازكردن و بێداركردنەوەی خەڵكی لە پیلانی پیلانگێڕان دژی ئوممەتی ئیسلامی.
پێنجەم: سەرقاڵكردنی ئافرەتان بە كاروباری ناو ماڵەوە تا كاتە فەراغەكانیان
پڕبكرێتەوە. چونكە ئەوان زۆرترین قوربانی دەستی ئەم ئافاتەن.
شەشەم: گرنگیدان بە هۆشیاركردنەوەی خەڵكی لەم مەسەلانە لە بۆنە گشتیو تایبەتەكان
و لە ووتارو نوسین و لە بەرنامە تەلەفزیۆنییەكانداو تێگەیاندنی خەڵكی لە شێوازەكانی
بەرەنگاربوونەوەی ئەم خاڵە.
حەوتەم: دانانی بەرنامەیەكی بەهێزو وورد لە لایەن خەڵكی گەڕەك و دڵسۆزان بۆ
دابەشكردنی كتێب و كاسێتی موحازەرەو ووتاری پەروەردەیی و كۆمەڵایەتی بەسەر خەڵكیداو
بەشداری پێكردنی زۆرترین كەس لەم كارەدا بۆ تەوعیە كردنی خەڵك.
لە كۆتاییدا بەرەنگاربوونەوەی ئەم كارە تەنها بە
ووتەی دەم نابێت و پێویستی بە بەشداری راستەوخۆو كاریگەرانەی هەموو دڵسۆزان هەیە,
چونكە بێگومان ئەم بەڵایە زیانەكەی تەنها بۆ یەك كەس نییەو هەمووان گرفتار دەبین بە
دەست دەرئەنجامەكانییەوە.
ئامادەكردن و وەرگیرانی/ حەمزە بەرزنجی
واخر دعوانا ان الحمدلله رب العالمین
سەرچاوە: حصاد اڵافلام