حه‌مزه به‌رزنجی حه‌مزه به‌رزنجی
کتێبخانه

کتێبی نوێ

کتێبخانه
گشت بابه‌ته‌کان
چاوەڕوانبە ...
گشت بابه‌ته‌کان

تاوانی كەسێك شانازی بە بانگەوازی نەفامێتی بكات...

حه‌مزه به‌رزنجیعن عُتي بن ضمرة قال: رأيت عند أبي رجلاً، تعزى بعزاء الجاهلية، فأعضه أبي - ولم يكنه - فنظر إليه أصحابه قال: كأنكم أنكرتموه؟! فقال: إني لا أهاب في هذا أحداً أبداً؛ إني سمعت النبي(ﷺ) يقول: " من تعزى بعزاء الجاهلية، فأعضوه ولا تكنوه"./ابن حبان والنسائي والطبراني وزاد أحمد وغيره في رواية: (بهن أبيه). وصححه الألباني أنظر صحيح الجامع(619) و (567) و صحيح الأدب المفرد(745/963).

واتە: پیاوێكم بینی لای ئوبەی كوڕی كەعبدا(ڕەزای خوای لێ‌ بێت) دانیشتبوو, دەستی كرد بە شانازی كردن بە شانازی سەردەمی نەفامێتی, ئوبەیش فەرموی: قەپ بكە بە عەورەتی باوكتدا(بەڵام بە كونیە نەیوت و ناوی عەورەتەكەی وەك خۆی ووت), هاوەڵەكانی تەماشایان كرد بە سەرسوڕمانەوە,!, (لە ڕیوایەتێكیدا فەرمویان: خۆ تۆ پیاوێكی ووشەی خراپ بەكارهێنەر نیت!!!),

ئەویش فەرموی: چییە ئەڵێی پێتان ناخۆش بوو,؟! ئینجا فەرموی: من هەرگیز لەسەر ئەوە لە كەس سڵ ناكەمەوەو شەرم لەكەس ناكەم, من بیستومە لە پێغەمبەری خوا(ﷺ) دەیفەرموو: هەركەسێك بە بانگەوازی نەفامێتی بانگەشەو پیاهەڵدانی كرد ئەوا بڵێن: بڕۆ قەپ بكە بە عەورەتی باوكتداو بە كونییەش پێی مەڵێن..

ابن الأثير(ڕەحمەتی خوا لێ‌ بێت) فەرمویەتی: "أي: قولوا له : اعضض بأير أبيك، ولا تكنوا عن الأير بالهن، تنكيلاً له وتأديباً". صحيح الأدب المفرد(745/963)
واتە: پێی بڵێن: قەپ بكە بە كێری باوكتدا, وە لە جیاتی (كێر) مەڵێن (هین)ی باوكتدا, ئەمەش وەك سزا دان و ئەدەب دادانێك.
هەر بۆیە ئیمامی عومەری كوڕی خەطاب(ڕەزای خوای لێ‌ بێت) كاری بەم فەرمودەیە دەكرد و دەفەرموو: " من اعتز بالقبائل فأعضوه، أو فأمصوه ".رواه ابن أبي شيبة كما في (الجامع الكبير) (3/235/2) . أنظر سلسلة الأحاديث الصحيحة تحت حديث رقم(269).
واتە: هەركەسێك شانازی كرد بە تیرەو هۆزەكانەوە پێی بڵێن قەپ بكە بە عەورەتی باوكتدا...

ئەمەش بەو مانایەی شانازی بكات شانازی كردنی خەڵكی سەردەمی نەفامێتی بە تیرەو هۆزو كۆمەڵ و باوك و باپیرانییەوە جا لە شەڕو جەنگدا بێت یان كاتی تر, وە خۆی هەڵبكێشێت بەوەی سەر بە فڵان تیرەو تاقمە, یان بڵێت: ئای لە ئازایەتی و قارەمانێتی و دلێری و جوامێری فڵانە دەستەو تاقم...هەموو ئەمانە شانازی كردنێكی نەفامانەیەو ئەو پەڕی قێزەونی ئەو كردەوەیە دەر ئەخات بۆیە شایستەی ئەو سزاو ڕەدعە قورسەیە.. چونكە ئەوە بانگەوازێكە پێغەمبەری خوا(ﷺ) دەربارەی دەیفەرموو:..وازی لێ‌ بێنن بۆگەنە...!

بەڵكو پێویستە موسڵمان تەنها شانازی بە ئیسلامەتی خۆیەوە بكات, چونكە تەنها هەر ئەوەیە مایەی سەربەرزی و عیززەت لە دونیاو قیامەتدا:
پێغەمبەری خوا(ﷺ) دەفەرموێت: (.... ومن ادعى دعوى الجاهلية فإنه من جثا جهنم فقال رجل يا رسول الله وإن صلى وصام قال وإن صلى وصام فادعوا بدعوى الله الذي سماكم المسلمين المؤمنين عباد الله). أخرجه الترمذي وقال هذا حديث حسن صحيح غريب وصححه الألباني أنظر المشكاة (3694) ، التعليق الرغيب (1/189-190) ، صحيح الجامع (1724).
واتە: هەركەسێك بانگەوازی ڕێرەوی نەفامێتی بكات ئەوە لە ڕۆژی دواییدا لە كۆمەڵ و كۆتەڵەو سوتەمەنی دۆزەخە, پیاوێك فەرموی: ئەی پێغەمبەری خوا(ﷺ) ئەگەر نوێژیش بكات و ڕۆژویش بگرێت؟ فەرموی: ئەگەر نوێژیش بكات و ڕۆژویش بگرێت, جا بەوەوە شانازی بكەن كە خوای گەورە ناوی لێ‌ ناون پێی كە موسڵمانێتی و ئیماندارێتی و بەندەی خوایە.

التعليقات



جميع الحقوق محفوظة

حه‌مزه به‌رزنجی

2018


تطوير

ahmed shapaan