حه‌مزه به‌رزنجی حه‌مزه به‌رزنجی
کتێبخانه

کتێبی نوێ

کتێبخانه
گشت بابه‌ته‌کان
چاوەڕوانبە ...
گشت بابه‌ته‌کان

ئەگەر لە دونیادا مەسخ نەبێت..ئەوا لە ناو گۆڕەکەیدا یان لە قیامەتدا مەسخ دەبێت..

حه‌مزه به‌رزنجیئيبن القيم(ڕەحمەتى خواى لێ بێت) دواى ئەوەى چەند فەرمودەو بەسەرهاتێک دەگێڕێتەوە لەسەر خەسف بوون(واتە ڕۆچوون بە زەوىدا) و مەسخ بوون(بوون بە مەیمون و بەراز)ى هەندێک لە تاوانباران لە ئاخیر زەماندا ئەوانەى جۆرێک لە تاوان ئەنجام دەدەن کە ئەو هەڕەشەیەى لەسەرە... پاشان دەفەرموێت:

(فالمسخ على صورة القردة والخنازير واقع في هذه الأمة ولابد وهو في طائفتين : علماء السوء الكاذبين على الله ورسوله الذين قلبوا دين الله تعالى وشرعه فقلب الله تعالى صورهم كما قلبوا دينه والمجاهرين المتهتكين بالفسق والمحارم ومن لم يمسخ منهم في الدنيا مسخ في قبره أو يوم القيامة./ إغاثة اللهفان (1/ 345)
واتە: جا مەسخ بوون و گۆڕانى خەڵکى بۆ سەر شێوەى مەیمون و بەراز لەم ئوممەتەدا ڕوودەدات و هەر دەبێت ڕووبدات, ئەویش لە ناو دوو کۆمەڵدا دەبێت: زانایانى خراپ ئەوانەى درۆ دەکەن بە ناوى خواو پێغەمبەرەوە(صلى الله علیه وسلم) ئەوانەى دینى خواى گەورەو شەرعەکەیان هەڵگێڕاوەتەوە خواى گەورەش لە سزاى ئەو کارەیاندا دیمەن و ڕواڵەتیان هەڵدەگێڕێتەوەو دەگۆڕێت هەروەک چۆن ئەوان دینەکەیان گۆڕیوە, وە ئەو تاوانبارانەى بە ئاشکرا تاوان و سەرپێچى دەکەن و ئاشکراى دەکەن و پەردەى نهێنى سەریان لەکاتى فیسق و ئەنجامدانى حەرامەکاندا دەدڕینن, وە هەرکەسێک لەوان لە دونیادا مەسخ نەبێت ئەوا لە ناو گۆڕەکەىدا یان لە قیامەتدا مەسخ دەبێت..

التعليقات



جميع الحقوق محفوظة

حه‌مزه به‌رزنجی

2018


تطوير

ahmed shapaan