حه‌مزه به‌رزنجی حه‌مزه به‌رزنجی
کتێبخانه

کتێبی نوێ

کتێبخانه
گشت بابه‌ته‌کان
چاوەڕوانبە ...
گشت بابه‌ته‌کان

دەروازەیەك بۆ ناسینى زیكرو یادی خوای گەورە

حه‌مزه به‌رزنجیگومانی تێدا نییە زیكری خوای گەورە چاكترین كارێكە كە مرۆڤ كاتەكانی خۆی لەگەڵدا سەرف بكات چونكە گەورەترین عیبادەت و كلیلی هەموو چاكەیەكە كە لە دونیاو قیامەتدا موسڵمان دەستگیری دەبێت, هەركاتێكیش مرۆڤ دوور بوو لەم خەیرە گەورەیە باری دڵی دەشێوێت و فیكرو بیركردنەوەی تێكدەچێت و هیممەت و ئیرادەی لاواز دەبێت. چونكە خوای گەورە فەرمویەتی: [ الَّذِينَ آمَنُوا وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُمْ بِذِكْرِ اللَّهِ أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ] سورة الرعد، الآية: (28).

واتە: ئەوكەسانەی كە بڕوای چاك و پوختیان هێناوەو، هەر بەئیتاعەو یادی خوایش دڵیان دادەمەزرێ و ئاسوودە دەبێت, جا چاك بزانن! بەیادی خوا دڵەكان ئۆقرە دەگرن و ئاسوودە دەبن، بۆیە باوەڕدارانیش دڵەكانیان هەردەم ئاسوودەو دامەزراوە.
زیكر هێڵی جیاكەرەوەی كەسە زیندووەكانە لە مردووەكان, زیكر ڕازێنەرەوەی كاتەكانە, هەر ساتێك بە زیكر كردنەوە سەرف نەكرابێت لە قیامەتدا خاوەنەكەی ئازارو پەشیمانی دەچێژێت بۆی, زیكر یەكێكە لە گەورەترین جۆرەكانی عیبادەت و لە زۆرێك لە چاكەكان خێری زیاترە, ئاسانترین عیبادەتێكە كە موسڵمان بە كەمترین ماندوبوون گەورەترین پاداشتی دەستگیر دەبێت, مایەی لێبوردن و لێخۆشبوونی خوای گەورەیە لە بەندە, هۆكاری بەدەستهێنانی پلەی بەرزو بڵندە, لە دونیاشدا گەورەتین هۆكاری شادومانی و ئاوەدانی و كامەرانی دڵ و دەرونە.
پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: (مثُل الذي يَذكًر رَبّه وَاَلذي لايَذكر رَبّه. مثَل الحيّ والميّت). البخاري 11/208.
واتە: نموونەی ئەو كەسەی یادی خوای گەورە دەكات و ئەوەی یادی ناكات وەك زیندوو مردوو وایە .
في شعب الإيمان للبيهقي، والحلية لأبي نعيم من حديث أم المؤمنين عائشة رضي الله عنها أنَّه قال: "ما من ساعة تمرُّ بابن آدم لا يذكر الله تعالى فيها إلاّ تحسّر عليها يوم القيامة". شعب الإيمان (رقم:508)، الحلية (5/362)، وحسنه العلامة الألباني في صحيح الجامع (رقم:5720).
واتە: هیچ ساتێك نییە كە بەسەر نەوەی ئادەمدا تێ دەپەڕێت و زیكرو یادی خوای گەورەی تێدا نەكردبێت ئیلا لە ڕۆژی قیامەتدا داخ و خەفەتی بۆ دەخوات.

وروى مسلم في صحيحه، من حديث أبي هريرة رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم أنّه قال: "سبق المُفرِّدون، قالوا: وما المُفرِّدون يا رسول الله؟ قال: الذّاكرون الله كثيراً والذّاكرات". صحيح مسلم (رقم:2676).
واتە: پێشكەوتوون ئەوانەی كەناریان گرتووەو تەنها كەوتوون بۆ عیبادەت, ووتیان تەنها كەوتووەكان چین ئەی پێغەمبەری خوا؟ فەرموی: ئەو موسڵمانانەن كە زۆر یادی خوای گەورە دەكەن جا نێر بن یان مێ.
پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: (ألا اُنَبِئًكم بِخَيرِ أَعمالِكَم . وَأَزكاها عِندَ مَليكِكم . وَأَرفَعَها في دَرَجاتِكم . وَ خَيرِ لَكم مِن إِنفاقِ اَلذّهَب وَاَلوَرِق .وَخَيرِ لَكم مِن أَن تلقُوا عَدَوّكم فَتَضرِبوا أَعناقهم وَ يَضرِبوا أَعناقَكُم ؟ قالوا: بَلى. قال : ذِكرُ اللهِ ). صَحيح اِبن ماجه 2/316 وصَحيح الترمذي 3/139.
واتە: ئایا هەواڵتان بدەمێ بەچاكترینی كردەوەكانتان و پاكترینیان لەلای پەروەردگارتان و بەڕێزترینیان لەپلەتاندا. وەچاكتر لە بەخشینی ئاڵتون وزیو. وەچاكتر بۆ ئێوە لەوەی بگەن بە دوژمنتان و بدەن لە گەردنیان و بدەن لە گەردنتان ؟ ووتیان: بەڵێ. فەرمووی: یادی خوای گەورە
پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: "ما اجتمع قوم على ذكر فتفرقوا عنه إلا قيل لهم: قوموا مغفوراً لكم". صححه الألباني في صحيح الجامع برقم (5507).
واتە: هیچ كاتێك كۆمەڵێك كۆنابنەوەو لەسەر زیكرو یادی خوای گەورەو دواتر بڵاونابنەوە ئیلا پێیان دەوترێت: هەستن خوای گەورە لە گوناهەكانتان خۆش بووە.

عن أنس (رضي الله عنه) عن رسول الله(صلى الله عليه وسلم) قال: "ما من قوم اجتمعوا يذكرون الله عز وجل لا يريدون بذلك إلا وجهه إلا ناداهم منادٍ من السماء أن قوموا مغفوراً لكم قد بدلت سيئاتكم حسنات". رواه أحمد (3/142)، وقال الهيثمي في المجمع (10/76): رواه أحمد وأبو يعلى والبزار والطبراني في الأوسط ، وصححه الألباني في صحيح الجامع (5486).
واتە: هیچ كاتێك كۆمەڵێك كۆنابنەوە كە یادی خوای گەورە بكەن و تەنها مەبەستیان لەو كارەدا ڕەزامەندی خوای گەورە بێت ئیلا بانگ كارێك لە ئاسمان بانگیان دەكات و دەفەرموێت: هەستن گوناهەكانتان چاو پۆشی لێكراوەو خراپەكانیشتان بۆ گۆڕین بە چاكە.
وعن أبي الدرداء - رضي الله عنه - قال: قال رسول الله - صلى الله عليه وسلم - : "ليبعثن الله أقواماً يوم القيامة في وجوههم النور على منابر اللؤلؤ يغبطهم الناس ليسوا بأنبياء ولا شهداء".
قال: فجثا أعرابي على ركبتيه فقال: يا رسول الله جلهم لنا نعرفهم قال: هم المتحابون في الله من قبائل شتى وبلاد شتى يجتمعون على ذكر الله". رواه الطبراني في مجمع الزوائد بإسناد حسن (10/77). وصححه الألباني في صحيح الترغيب والترهيب(1509)
واتە: لە ڕۆژی دواییدا خوای گەورە كۆمەڵە كەسێك زیندوو دەكاتەوە لە دەموچاویاندا نور هەیەو لەسەر مینبەری مروارین, خەڵكی ئاوات بە وێنەی ئەو پلەیەیان دەخوازێت, ئەوانە نە پێغەمبەرن نە شەهید.
پیاوێكی ئەعرابی بە چۆكدا كەوت و فەرموی: ئەی پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) وەسفی ئەو كەسانەمان بۆ بكە تا بیانناسین. فەرموی: ئەوان ئەو كەسانەن كە لەبەر خوای گەورە یەكتریان خۆش دەوێت, لە هۆزو تیرەی جیاو شاری جیان لەسەر یادو زیكری خوا كۆبونەتەوە.
ماناو مەبەست بە (زیكر) چییە؟
زیكر: بریتییە لە دەربڕینی چەند ووشەیەك بە دەم یان لەدەروون دا بەو شێوەیەی كە خوای گەورە پاشان پێغەمبەرەكەی(صلى الله عليه وسلم) ڕێ‌یان پێ‌داوەو تیایدا بە گەورە زانین و پاك ڕاگرتن و ستایش كردن و یادكردنی پەروەردگاری تێدایە. وە بەندە لەسەری پاداشت وەردەگرێتەوەو تای تەرازووی چاكەكانی پێ‌دەوڵەمەندو قورس دەكات، وە بەهۆیەوە لە دنیاشدا دەپارێزێ‌ لە شەیطانو خراپە .

لە (الموسوعة الفقهیة21/220، والفتوحات الربانیة1/18) بەم جۆرە پێناسە كراوە:
(هەر ووتەیەكە كە ستایش و پاڕانەوەی تێدا بێت, واتە عیبادەتێكی گوفتارییەو بە گەورەگرتن و ستایشی خوای گەورەی تێدایە بە ناوو سیفاتەكانی, وەك بە گەورەگرتن و بە تەنها پەرستنی وە سوپاس و ستایشی, یان بە خوێندنەوەی قورئانەكەی, یان بە داواكردن و پاڕانەوە لێی).
ابن حجر(ڕەحمەتی خوای لێ بێت)فەرمویەتی: (وَالْمُرَاد بِالذِّكْرِ هُنَا الْإِتْيَان بِالْأَلْفَاظِ الَّتِي وَرَدَ التَّرْغِيب فِي قَوْلهَا وَالْإِكْثَار مِنْهَا مِثْل الْبَاقِيَات الصَّالِحَات وَهِيَ " سُبْحَان اللَّه وَالْحَمْد لِلَّهِ وَلَا إِلَه إِلَّا اللَّه وَاَللَّه أَكْبَر " وَمَا يَلْتَحِق بِهَا مِنْ الْحَوْقَلَة وَالْبَسْمَلَة وَالْحَسْبَلَة وَالِاسْتِغْفَار وَنَحْو ذَلِكَ وَالدُّعَاء بِخَيْرَيْ الدُّنْيَا وَالْآخِرَة ، وَيُطْلَق ذِكْر اللَّه أَيْضًا وَيُرَاد بِهِ الْمُوَاظَبَة عَلَى الْعَمَل بِمَا أَوْجَبَهُ أَوْ نَدَبَ إِلَيْهِ كَتِلَاوَةِ الْقُرْآن وَقِرَاءَة الْحَدِيث وَمُدَارَسَة الْعِلْم وَالتَّنَفُّل بِالصَّلَاةِ ، ثُمَّ الذِّكْر يَقَع تَارَة بِاللِّسَانِ وَيُؤْجَر عَلَيْهِ النَّاطِق، وَلَا يُشْتَرَط اِسْتِحْضَاره لِمَعْنَاهُ وَلَكِنْ يُشْتَرَط أَنْ لَا يَقْصِد بِهِ غَيْر مَعْنَاهُ ، وَإِنْ اِنْضَافَ إِلَى النُّطْق الذِّكْر بِالْقَلْبِ فَهُوَ أَكْمَل ، فَإِنْ اِنْضَافَ إِلَى ذَلِكَ اِسْتِحْضَار مَعْنَى الذِّكْر وَمَا اِشْتَمَلَ عَلَيْهِ مِنْ تَعْظِيم اللَّه تَعَالَى وَنَفْي النَّقَائِص عَنْهُ اِزْدَادَ كَمَالًا ، فَإِنْ وَقَعَ ذَلِكَ فِي عَمَل صَالِح مَهْمَا فُرِضَ مِنْ صَلَاة أَوْ جِهَاد أَوْ غَيْرهمَا اِزْدَادَ كَمَالًا ، فَإِنْ صَحَّحَ التَّوَجُّه وَأَخْلَصَ لِلَّهِ تَعَالَى فِي ذَلِكَ فَهُوَ أَبْلَغ الْكَمَال) فتح الباري18/210.
واتە: مەبەست بە زیكر لێرەدا وتنی ئەو لەفزانەیە كە هاندان هاتووە لەسەر وتنیو زۆر دوبارەكردنەوەی بە نمونەی الباقیات الصالحات كە بریتییە لە وتنی"سبحان الله والحمد لله ولا إله إلا الله والله أكبر" ئەو زیكرانەی تریش كە وەك ئەو وان لە: الحوقلة والبسملة والحسبلة والاستغفار و لەو جۆرانە و پاڕانەوەو داوا كردنی خێری دونیاو قیامەت ، هەروەها زیكری خوا بەكاردەهێنرێت بە مەبەستی بەردەوامی لەسەر ئەو كردەوانەی واجبن یان هاندراوین بۆ ئەنجامدانی لە نمونەی خوێندنەوەی قورئان و فەرمودەو دیراسە كردنی زانستی شەرعی و نوێژی سوننەت.
پاشان زیكر هەندێك جار بە زوبان دەوترێت و كەسەكەش پاداشتی لەسەر وەردەگرێت, وە مەرج نییە كە دەبێت ماناكەی بهێنێتەوە بیری خۆی, بەڵام مەرجە غەیری ئەو مانایەی مەبەست نەبێت كە هەیەتی, خۆ ئەگەر لەگەڵ وتنی زاردا دڵیشی لەگەڵدا بێت ئەوە تەواوترە. ئەگەر لەگەڵی دا مانای زیكرەكەو ئەوەش كە لەخۆی گرتووە لە بەگەورەگرتنی خوای گەورەو نەفی كردنی نوقصانی لێی بهێنێتەوە بیری خۆی ئەوا زیاتر تەواوتر دەبێت. خۆ ئەگەر ئەو زیكرە لە كردەوەیەكی چاكی فەرزدا بێت وەك نوێژ یان جیهاد یان غەیری ئەمانە زیاتر تەواوترە. ئەگەر بە ڕاستی و دروستی و ئیخلاصەوە بێت ئەوە ئەوپەڕی تەواوێتی دەبێت.
شێخ السعدی دەفەرموێت: (الذكر لله الذي أمر به، وأثنى على الذاكرين، وذكر جزاءهم العاجل والآجل هو: عند الإطلاق، يشمل جميع ما يقرب إلى الله: من عقيدة، أو فكر نافع، أو خلق جميل، أو عمل قلبي أو بدني، أو ثناء على الله، أو تسبيح ونحوه، أو تعلم أحكام الشرع الأصولية والفروعية، أو ما يعين على ذلك، فكله داخل في ذكر الله). تفسير السعدي1/945.
واتە: ئەو زیكرەی كە خوای گەورە فەرمانی پێ‌ كردووەو ستایشی زیكركەرانی كردووەو باسی لە پاداشتی خێراو دواخراوی كردوون ڕەهاییەو هەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە كە لە خوای گەورەت نزیك دەكاتەوە لە: بیروباوەڕ, یان بیركردنەوەی بەسوود, یان ڕەوشتی جوان, یان كردەوەی دڵ یان لاشە, یان ستایش كردنی خوای گەورە یان تەسبیح و هاووێنەكانی, یان فێربوونی ئەحكامە ئوصولیو فەرعییەكانی شەرع, یان هەر زانستێك یارمەتی دەر بێت بۆ ئەوانە, هەموو ئەمانە دەچنە ناو بازنەی زیكری خوا.
كەواتە قورئان ژیكرە و گەورەترین ژیكره، خوای گەورە دەفەرموێ‌: [وَمَنْ أعرَضَ عن ذِكري فإنَّ له مَعيشَةً ضَنكاً وَ نَحشُرهُ يومَ القيامةِ أعمى.. ] (طه: 124)
واتە: ئەوەیش ڕوو وەربگێرێت لە بەرنامە و یادی من پشتی تێ بكات، بێگومان بۆ ئەو جۆرە كەسانە ژیانێكی ترش و تاڵ و ناخۆش پێش دێت، لە ڕۆژی قیامەتیشدا بەكوێری حەشری دەكەین.
وە نوێژ كردن ژیكره: خوای گەورە دەفەرموێ‌: [ ياأيهُّـا الذينَ آمنوا إذا نُودِيَ للِصّلاة مِنْ يَومِ الجُمُعَةِ فاسعَوا إلى ذِكرِ اللهِ وذَروا البَيعَ.. ] (الجمعة:9)
واتە: ئەی ئەوانەی باوڕتان هێناوە كاتێ كە بانگ درا بۆ نوێژ لە ڕۆژی هەینیدا، ئێوە بە پەلە بچن بەدەم یادی خواوە و واز لە كڕین و فرۆشتن بهێنن...
هەروەها پاڕانەوەو صڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) ژیكرهو فێركردنی خەڵكی لە زانستی شەرعی ژیكرهو زۆربەی هەڵس و كەوتەكانی تری ڕۆژانەش ژیكری تایبەتی هەیە.

زیكر عیبادەتەو پێویستی بە مەرجەكانی دروستی عیبادەت هەیە:
زیكر كردن بەشێكە لە عیبادەت و بگرە لە چاكترینی پەرستشەكانەو هیچ عیبادەتێكیش وەگیراو نابێت هەتا دوو مەرجی تێدا نەیەتە جێ‌:
1- لەبەر خوا بێت و مەبەست و نیاز تێیدا تەنها ڕەزامەندی خوا بێت.
2- بە پێی شەرعی خوا بێت و لەسەر بەڵگە ئەنجام بدرێت. نەك بە پێی هەواو داهێنراو.
شێخی ئیسلام ئیبن تەیمییە(ڕەحمەتی خوای لێ بێت) فەرمویەتی: (لَا رَيْبَ أَنَّ الْأَذْكَارَ وَالدَّعَوَاتِ مِنْ أَفْضَلِ الْعِبَادَاتِ وَالْعِبَادَاتُ مَبْنَاهَا عَلَى التَّوْقِيفِ وَالِاتِّبَاعِ لَا عَلَى الْهَوَى وَالِابْتِدَاعِ فَالْأَدْعِيَةُ وَالْأَذْكَارُ النَّبَوِيَّةُ هِيَ أَفْضَلُ مَا يَتَحَرَّاهُ الْمُتَحَرِّي مِنْ الذِّكْرِ وَالدُّعَاءِ وَسَالِكُهَا عَلَى سَبِيلِ أَمَانٍ وَسَلَامَةٍ وَالْفَوَائِدُ وَالنَّتَائِجُ الَّتِي تَحْصُلُ لَا يُعَبِّرُ عَنْهُ لِسَانٌ وَلَا يُحِيطُ بِهِ إنْسَانٌ وَمَا سِوَاهَا مِنْ الْأَذْكَارِ قَدْ يَكُونُ مُحَرَّمًا وَقَدْ يَكُونُ مَكْرُوهًا وَقَدْ يَكُونُ فِيهِ شِرْكٌ مِمَّا لَا يَهْتَدِي إلَيْهِ أَكْثَرُ النَّاسِ وَهِيَ جُمْلَةٌ يَطُولُ تَفْصِيلُهَا. وَلَيْسَ لِأَحَدِ أَنْ يَسُنَّ لِلنَّاسِ نَوْعًا مِنْ الْأَذْكَارِ وَالْأَدْعِيَةِ غَيْرِ الْمَسْنُونِ وَيَجْعَلَهَا عِبَادَةً رَاتِبَةً يُوَاظِبُ النَّاسُ عَلَيْهَا كَمَا يُوَاظِبُونَ عَلَى الصَّلَوَاتِ الْخَمْسِ ؛ بَلْ هَذَا ابْتِدَاعُ دِينٍ لَمْ يَأْذَنْ اللَّهُ بِهِ ؛ بِخِلَافِ مَا يَدْعُو بِهِ الْمَرْءُ أَحْيَانًا مِنْ غَيْرِ أَنْ يَجْعَلَهُ لِلنَّاسِ سُنَّةً فَهَذَا إذَا لَمْ يُعْلَمْ أَنَّهُ يَتَضَمَّنُ مَعْنًى مُحَرَّمًا لَمْ يَجُزْ الْجَزْمُ بِتَحْرِيمِهِ ؛ لَكِنْ قَدْ يَكُونُ فِيهِ ذَلِكَ وَالْإِنْسَانُ لَا يَشْعُرُ بِهِ . وَهَذَا كَمَا أَنَّ الْإِنْسَانَ عِنْدَ الضَّرُورَةِ يَدْعُو بِأَدْعِيَةِ تُفْتَحُ عَلَيْهِ ذَلِكَ الْوَقْتَ فَهَذَا وَأَمْثَالُهُ قَرِيبٌ . وَأَمَّا اتِّخَاذُ وِرْدٍ غَيْرِ شَرْعِيٍّ وَاسْتِنَانُ ذِكْرٍ غَيْرِ شَرْعِيٍّ: فَهَذَا مِمَّا يُنْهَى عَنْهُ وَمَعَ هَذَا فَفِي الْأَدْعِيَةِ الشَّرْعِيَّةِ وَالْأَذْكَارِ الشَّرْعِيَّةِ غَايَةُ الْمَطَالِبِ الصَّحِيحَةِ وَنِهَايَةُ الْمَقَاصِدِ الْعَلِيَّةِ وَلَا يَعْدِلُ عَنْهَا إلَى غَيْرِهَا مِنْ الْأَذْكَارِ الْمُحْدَثَةِ الْمُبْتَدَعَةِ إلَّا جَاهِلٌ أَوْ مُفَرِّطٌ أَوْ مُتَعَدٍّ). مجموع الفتاوى لابن تيمية (22/510،511).
واتە: گومانی تێدا نییە زیكرو پاڕانەوەكان لە چاكترینی پەرستشەكانن, وە پەرستش(عیبادەت)ەكانیش وەستاوەتە سەر بەبەڵگە كاركردن(التوقیف) و شوێنكەوتن (الاتباع), نەك هەواو ئارەزوو داهێنان, وە ئەو پاڕاناوەو زیكرانەی پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرمونی چاكترین جۆرە بۆ كەسێك بە دوای زیكرو پارانەوەدا بگەڕێ, هەر كەسێكیش شوێن ئەم ڕێگایە بكەوێت لەسەر ڕێگای ئەمینی و سەلامەتییە, وە ئەو سودو بەرهەمانەی بەهۆی ئەو زیكرانەوە دەستگیر دەبێت زمان ناتوانێت تەعبیری بكات و مرۆڤ ناتوانێت ئیحاتەی پێ بدات, بەڵام زیكری تری غەیری زیكرەكانی پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) یان حەرامن یان مەكروهـ و ئەشگونجێت شیركی تێدابێت و زۆرێك لە خەڵك نەیزانن, ئەمەش كۆمەڵكی زۆر دەگرێتەوە كە باس كردنی درێژە دەخایەنێت, وە بۆ هیچ كەسێك نییە جۆرە زیكرێكی دیاری كراو جگە لە سوننەتەكان دابهێنێت و بیكات بە عیبادەتێكی دیاری كراوو خەڵكی پابەند بكات پێوەی وەك چۆن پابەند دەبن بە پێنج نوێژە فەرزەكەوە, بگرە ئەمە داهێنانی دیندارییەكە كە خوای گەورە ڕێگای نەداوە پێی, بە پێچەوانەی ئەوەوە كە ئەگەر جارو بار خۆی بە چەند پاڕانەوەو نزایەك بپاڕێتەوەو نەیكاتە سوننەت لە خەڵكی ئەمەیان ئەگەر زانرا مانای حەرامی تێدا نییە دروست نییە بە جەزمی بوترێت حەرامە, بەڵام لەوانەیە ووشەی حەرامی تێدا بێت و مرۆڤ هەستی پێ نەكات, ئەمەش وەك ئەوەیە مرۆڤ لە كاتی پێویستیدا بە چەند دوعاو پاڕٍانەوەیەك دەپاڕێتەوە كە لەو كاتەدا بۆی دێت, ئەمە نزیكە لەوەو هاو وێنەی ئەمەوە, بەڵام دانانی ویردێك جگە لە ویردە شەرعییەكان و بە سوننەت دانانی زیكرێك جگە لە زیكرە شەرعییەكان ئەمە لەو شتانەیە كە نەهی لێ دەكرێت, لەگەڵ ئەمەشدا لە دوعا و زیكرە شەرعییەكاندا ئەو پەڕی داواكارییە ڕاست و دروست و مەبەستە بەرزەكانی تیایەو كەسیش پشت لەوانە ناكات و بچێت بۆ لای زیكری داهێنراو مەگەر كەسێكی نەفام یان بە زایەدەر یان سنوور بەزێن.

وە فەرمویەتی: "ومن أشدِّ الناس عيباً من يتّخذ حزباً ليس بمأثور عن النبي صلى الله عليه وسلم وإن كان حزباً لبعض المشايخ، ويَدَعُ الأحزاب النبوية التي كان يقولها سيِّد بني آدم، وإمام الخلق وحجّة الله على عباده" مجموع الفتاوى لابن تيمية (22/525).
واتە: لە هەموو كەس عەیبدارتر ئەو كەسەیە جۆرە زیكرێكی بۆ خۆی داناوە كە لە پێغەمبەری خواوە(صلى الله عليه وسلم) ریوایەت نەكراوە, جا با ئەو جۆرە زیكرە لە هەندێك لە زاناكانیشەوە هاتبێت, وە وازی هێناوە لەو جۆرە زیكرە نەبەوەییەی سەرداری نەوەكانی ئادەم و پێشەوای دروستكراوان فەرمویەتی(صلى الله عليه وسلم).

سوودو بەرهەمەكانی زیكر كردن
وە ئیمامی ئیبن القیم(ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت) لە كتێبی (الوابل الصيِّب من الكَلِمِ الطيِّب) لاپەڕە 84 دا فەرمویەتی: لە زیكر كردندا سەد سوود هەیە..پاشان دەست دەكات بە ژماردنیان و زیاد لە حەفتا سوود دەژمێرێت, ئەمە كورتەی ئەو سوودانەیەو هیوادارین هاندەرێك بێت بۆ هەموو لایەك بۆ زیاتر گرنگیدان بە زیكرو یادی خوا:
1- زیكر كردن دەبێتە هۆی دوورخستنەوەو دەركردنی شەیتان و سەركوتكردنی.
3- خەم و خەفەت لادەبات و مەراق و دڵتەنگی دەڕەوێنێتەوە. چالاكی دێنێت بۆ دڵ
4- مایەی بەدەستهێنانی خۆشی و شادیە بۆ دڵ.
5- زیكر كردن دڵ و جەستە بەهێز دەكات.
6- دڵ و ڕوخسار ڕۆشن دەكاتەوە و نورانییان دەكات.
7- زیكر كردن هۆیە بۆ بەدەست هێنانی ڕزق و ڕۆزی.
8- خاوەنەكەی بەكاڵای شكۆمەندی و شیرینی و گەشاوەی دەپۆشێت.
9- خۆشەویستی خوای پێ‌ دەبەخشێ‌.
10- چاودێریكردنی خوای گەورەی لەلا بەدی دێنێت و دەیگەیەنێتە پلەی ئیحسان.
11- دەبێتە هۆی گەڕانەوە (الانابة) بۆ لای پەروەردگار.
12- دەبێتە هۆی نزیك بوونەوە لە پەروەردگار.
13- دەروازەیەكی گەورە لە دەروازەكانی زانیاری بۆ خاوەنەكەی دەكاتەوە.
14- ترسی خوای گەورەی لە دڵدا دەڕوێنێت.
15- خوای گەورە باسی خاوەنەكەی دەكات ، (فاذكروني اذكركم).
16- ژیان و زیندوویی دڵ فەراهەم دێنێت وەكو شیخ الاسلام ابن تیمیە فەرموویەتی ( یادی خوا بۆ دڵ وەك ئاوە بۆ ماسی، جا ئایا حاڵی ماسی بەبێ ئاو چۆنە ؟ )ـ
17- خۆراكی دڵ و گیانە .
18- دڵ لە ژەنگی بێئاگاییو ئارەزوو پاك دەكاتەوە. چونكە ژەنگی دڵ بەهۆی دوو شتەوەیە: بێ ئاگایی و تاوان, لابردنیشی بە هۆی دوو شتەوەیە: ئیستیغفار و زیكر.
19- دەبێتە هۆی هەڵوەراندنی تاوان و گوناه ـ
20- بێزاریی غەفڵەت لە نێوان بەندەو پەروەردگاردا دەڕەوێنێتەوە .
21- لە كاتی تەنگانەدا خوودی زیكرەكان یادی خاوەنەكانیان دەكەنەوەو باسیان دەكەن بۆ ئەوەی خوای گەورە بە هانایانەوە بچێت ـ
22- ئەگەر بەندە لەكاتی خۆشیدا یادی خوای كرد، خوای گەورەش لە كاتی ناڕەحەتی و ناخۆشیدا بەسەری دەكاتەوە.
23- دەبێتە هۆی ڕزگار بوون لە سزای خوای گەورە ـ
24- هۆیەكە بۆ دابەزینی دڵنیایی و بەدەست هێنانی ڕەحمەتی خواو هەروەها دەورەدانی فریشتەكان وەك لە فەرمودەدا هاتووە.
25- زمان دەپارێزێت لە پاش ملە باس كردن و دووزمانیو فیتنەییو درۆو هەموو قسەیەكی ناشرین.
26- ئەو كەسەی یادی خوا دەكات لەگەڵ فریشتەكاندا دانیشتووە، چونكە كۆڕی زیكر كۆڕی فریشتەكانەـ
27- خۆی شادمان دەبێت بە یادكردنەكەی خۆی و بەختەوەریش دەبەخشێت بەو كەسانەی لە گەڵیدا دانیشتوون.
28- بەندە ڕزگار دەكات لە داخ و حەسرەتی ڕۆژی دوایی، چونكە هەموو ئەو كاتانەی یادی خوای تیا ناكرێت دەبێت بە داخ و حەسرەت لە ڕۆژیی دواییدا ـ
29- یادی خواو گریان بە تەنیایی دەبێتە هۆی ئەوەی لە ڕۆژی قیامەتدا خاوەنەكەی بچێتە ژێر سایەی عەرشی خواوە ـ
30- خوای گەورە هەرچی ببەخشێت بەو كەسانەی لێی دەپاڕێنەوە، باشترینیان دەبەخشێت بەو كەسەی لە جیاتی داواكردن خەریك بووە بەیادی خواوەـ
31- ئاسانترین جۆری خوا پەرستییە، لەگەڵ ئەوەشدا یەكێكە لە گەورەترین و باشترینی پەرستشەكان ـ
32- هە ر یادێكی خوای گەورە لە دنیادا، ناشتنی نەمامێكە لە بە هەشتداـ
33- ئەو پاداشت و چاكەیەی بەرامبەر بەیادی خوا دانراوە بەرامبەر بە هیچ كام لە كردەوەكانی تر دانەنراوەـ
34- بەردەوامی یاد كردن بەندە دەپارێزێت لەوەی كە خوای گەورە لە بیر بكات و ببێتە هۆی بەدبەختی دنیاو قیامەتیـ
35- هیچ كردەوەیەك وەكو یادكردن هەموو كات و ساتە كانی ژیان ناگرێتەوە بە دانیشتن و رۆیشتن و راكشان و سەرجەم كاتەكانی تر.
36- زیكرو یادی خوا نورێكە بۆ خاوەنەكەی لە دنیاداو لە ناو قەبرو لەڕۆژی دواییداو هەروەها لەسەر پردی صیراتیش لە پێش خاوەنەكەیەوە دەڕوات و ڕێی بۆ ڕۆشن دەكاتەوە.
37- هەركەسێك دەروازەی زیكری بە ڕوودا بكرێتەوە ئەوا دەروازەیەكی بەرەو لای خوای گەورە بۆ كراوەتەوە .
38- دڵ هەژاری و پەژارەو پێویستییەكی وەهای تیایە، تەنها بەیادی خوای گەورە پڕدەبێتەوە
39- زیكر كردن ویست و نیازی مرۆڤ كۆدەكاتەوە، خەم و خەفەتیشی لێ‌ دەڕەوێنێتەوەو، ڕۆژی دوایشی لێ‌ نزیك دەكاتەوەو دنیاشی لێ‌ دوور دەخاتەوە.
40- دڵ بە ئاگا دەهێنێتەوە لەخەوی غەفڵەت و چوست و چالاكی دەكات بۆ خوا پەرستی.
41- زیكر درەختێكە ئەو زانیاریو پلەو پایانە بەرهەم دێنێت كە خواناسان هەوڵیان داوە پێی بگەن .
42- ئەو كەسەی یادی خوا دەكات لە خواوە نزیكەو، خوای گەورە لەگەڵیەتیو خۆشەویستیو پشتیوانیو سەرخستنی خۆی پێدەبەخشێت.
43- پاداشتی زیكر هێندەی پاداشتی ئازادكردنی بەندەو بەخشینی ماڵ و سامان و ئامادەكردنی سواری بۆ جیهادو لێدانە بە شمشێر لە كاتی جیهاددا.
44- زیكرو یادی خوا لوتكەی سوپاس بژێرییە و هەركەسێك یادی خوا نەكات ئەوا سوپاسی خوای نەكردووە.
45- لە ڕیزی كەسانی خاوەن تەقوادا، بەڕێزترینیان لای خوا ئەو كەسەیە كە هەمیشە زمانی تەڕو پاراوە بە یادی خواوە.
46- زیكر كردن ڕەقی دڵ دەتوێنێتەوە.
47- زیكر كردن دەرمان و شیفای دڵەكانە.
48- زیكر كردن بنەڕەت و لوتكەی خۆشەویستی خوایە.
49- زیكر كردن هۆی فەراهەمهێنانی نیعمەتەكان و دوور خستنەوەی بەڵاكانە .
50- یادی خوا هۆكارێكە بۆ ئەوەی خوای گەورە بەزەیی خۆی بڕژێت بەسەر خاوەنەكەیداو فریشتەكانیش داوای لێخۆشبوونی بۆ بكەن .
51- هەر كەس بیەوێت لە دنیادا بچێتە ناو باخچەكانی بەهەشتەوە، ئەوا با بەشداری بكات لە كۆڕەكانی یادی خوادا چونكە ئەو كۆڕانە بریتین لە باخچەكانی بەهەشت.
52- كۆڕەكانی یادی خوا كۆڕی فریشتەكانن. (كۆڕەكانی باسی خواناسیو خوێندن و فێربوونی قورئان و زانستە شەرعییەكان و بانگەواز بۆ ئیسلام و .....هتد هەموویان كۆڕی زیكرن ).
53- خوای گەورە لەلای فریشتەكانی شانازی بەو بەندانەوە دەكات كە یادی دەكەن .
54- ئەو كەسەی بە هەمیشەیی یادی خوا دەكات، بە پێكەنینەوە دەچێتە ناو بەهەشتەوە.
55- هەموو پەرستنەكانی تر بۆئەوە دانراون كە مرۆڤ یادی خوای گەورە بكات.
56- باشترین كەس لە نێوان ئەنجامدەرانی پەرستشەكانی تردا ئەوانەن كە یادی خوا زیاتر دەكەن. بۆ نموونە: لە نێوان ڕۆژووەواندا باشترینیان ئەوانەن كە لە كاتی ڕۆژووەكەیاندا زیاتر یادی خوا دەكەن.
57- ئەو كەسانەی توانای داراییان نیە كە لێی ببەخشین و هەندێ‌ پەرستشی تری پێ‌ ئەنجام بدەن، دەتوانین بە یادی خوا جێی ئەو بەخشین و پەرستشانە پڕ بكەنەوە.
58- یادی خوای گەورە یەكێكە لە گەورەترین هۆكاری ڕێخۆشكردن بەرەو گوێڕایەڵی فەرمانەكانی خوای گەورە، بە جۆرێك كە كارەكان لەسەر شانی مرۆڤ ئاسان دەبێت و خۆشەویست دەبن لەلای .
59- یادی خوای گەورە هەموو كارێكی قورس و گرانی پێ‌ ئاسان و ساكار دەبێت و، ناڕەحەتیەكانیش سووك دەكات .
60- زیكرو یادی خوای گەورە هەموو ترسێك لە دڵ دەردەكات و دڵنیایی دەبەخشێت بە خاوەنەكەی.
61- زیكرو یادی خوای گەورە هێزو توانای مرۆڤ زیاد دەكات.
62- لە نێوان ئەوانەی لە بواری چاكەكاریدا خۆیان بۆ قیامەت ماندوو دەكەن، ئەوكەسانەی زیكری خوا دەكەن لە پێش هەموویانەوەن و پێشڕەوی گشتیانن .
63- زیكرو یادی خوای گەورە هۆكارێكە بۆ ئەوەی بەندە لە ڕیزی ڕاسگۆیاندا دابنرێت و حەشر بكرێت چونكە كاتێك یادی خوا دەكات بە وتنی سیفات و ناوە جوانەكانی، لە بەرامبەردا خوای گەورە بەو كەسە دەفەرموێت: ڕاستت كرد.
64- خانوەكانی بەهەشت بە یادی خوا بنیات دەنرێت، چەندە یاد بكەێت هێندەت بۆ بنیات دەنرێت.
65- زیكرو یادی خوا بەربەستێكە لە نێوان بەندەو دۆزەخدا .
66- فریشتەكان داوای لێخۆشبوون دەكەن بۆ ئەو كەسای یادی خوا دەكات.
67- چیاكان و بیابانەكان خۆشحاڵن بەو كەسانەی یادی خوایان لەسەر دەكەن و شانازیان پێوە دەكەن لە نێوان خۆیاندا .
68- زۆر یادكردنی خوای گەورە لە دووڕوویی دورت دەخاتەوە .
69- یادی خوای گەورە چێژێكی تایبەتی هەیە كە هیچ كارو كردەوەیەكی تر چێژی وەك ئەو نیە.
70- یادی خوا ڕوخساری خاوەنەكەی گەشاوە دەكات و لە قیامەتیشدا نورانی دەكات.
71- بەردەوامی یادی خوا لە هەموو كات و شوێنێكدا هۆكارێكە بۆ زیاد بوونی شایەتەكان لەسەر چاكی خاوەنەكەی لە ڕۆژی دوایدا .
72- خەریك بوون بە یادی خواوە دەتپارێزێت لە قسەی پڕوو پووچ .
73- یادی خوا قەڵایەكە خاوەنەكەی لە هەموو شەیتانەكان دەپارێزێت.

چەند ئادابێكی زیكرو یادی خوای گەورە:
1-زیكر كردن تا بە پەنهانی و تەنهایی بێت زیاتر نزیكترە لە ئیخلاصەوەو دوورترە لە ڕیا‌و, خوای گەورە دەفەرموێت: [وَاذْكُرْ رَبَّكَ فِي نَفْسِكَ تَضَرُّعاً وَخِيفَةً وَدُونَ الجَهْرِ مِنَ القَوْلِ بِالغُدُوِّ وَالآصَالِ وَلاَ تَكُنْ مِنَ الغَافِلِينَ] سورة الأعراف، الآية: (205).
واتە: یادی پەروەردگارت لە دڵ و دەروونی خۆتدا بە لاڵانەوەو ترسەوە بكەو، بێ دەنگ بەرز كردنەوە ( لە نێوان چپە و ئاشكرادا)، لە بەیانیان و دەمە و ئێواراندا، لەبێئاگایان مەبە (ئەوانەی دڵیان غافڵە).
2-بە شێوەی لاڵانەوەوە ئەنجام بدرێت ئەویش زەلیلی دەربڕین و دان نانە بە كەمتەرخەمیدا تا بە تەواوی عبودیەت بنوێنرێت بۆ گەورەیی پەروەردگار. وەك لە ئایەتە پیرۆزەكەی پێشوودا خوای گەورە فەرمویەتی.
3-بە ترسەوە بوترێت بترسێت لەوەی كەمتەرخەمی تیا بێت و وەرنەگیرێت, خوای گەورە لە باسی سیفەتی ئەو ئیماندارانەی پێشبڕكێیانە لە چاكەكاندا تا پلەی بەرز بەدەست بهێنن دەفەرموێت: [وَالَّذِينَ يُؤُتونَ مَا آتَوا وَقُلُوبُهُمْ وَجِلَةٌ أَنَّهُمْ إِلَى رَبِّهِمْ رَاجِعُونَ، أُولَئِكَ يُسَارِعُونَ فِي الخَيْرَاتِ وَهُمْ لَهَا سَابِقُونَ] سورة المؤمنون، الآية: (60-61)
واتە: ئەوانەش كە دەبەخشن لە زەكات و خێر دڵیان دەترسێت، نەوەكو لێیان وەرنەگیرێت، چونكە ئەوانە بێگومانن كە بۆ لای پەروەردگاریان دەگەڕێنەوە.‌ ئا ئەوانە بە پەلەن بۆ ئەنجامدانی هەموو چاكەیەك و پێشبڕكێش دەكەن لە چاكەدا.
عن عائشة رضي الله عنها قالت: قلت يا رسول الله: ( الذين يؤتون ما آتوا وقلوبهم وجلة ) هو الذي يزني ويشرب الخمر ويسرق)؟ قال: " لا يا ابنة الصديق ولكنه الرجل يصوم ويصلي ويتصدق ويخاف أن لا يقبل منه). المسند (6/159،205). وحسنه الألباني في شرح العقيدة الطحاوية (ص: 365).
واتە: عائیشە(ڕەزای خوای لێ بێت) دەفەرموێت: ووتم ئەی پێغەمبەری خوا مەبەست بەم ئایەتە: [وَالَّذِينَ يُؤُتونَ مَا آتَوا وَقُلُوبُهُمْ وَجِلَةٌ..] ئەو كەسەیە كە زینا دەكات و شەراب دەخوات و دزی دەكات؟ فەرموی: نا ئەی كچەكەی صدیق, بەڵكو مەبەست بەو پیاوەیە بەڕۆژو دەبێت و نوێژ دەكات و خێرو صەدەقە دەبەخشێت, لەگەڵ ئەوەشدا دەترسێت كە لێی وەرنەگیرێت و قبوڵ نەبوبێت.
4-تا ئەتوانێت زیكر كردنەكەی بە ئاشكرا نەبێت, كە ئەوە نزیكترە لە زیاتر بیركردنەوە لە ماناكانی و تێگەیشتن لێی.
ئیمام ابن كثیر(ڕەحمەتی خوای لێ بێت) فەرمویەتی: (ولهذا قال: {وَدُونَ الجَهْرِ مِنَ القَوْلِ} وهكذا يُستحبُّ أن يكون الذِّكر، لا يكون نداءً وجهرًا بليغاً". تفسير القرآن العظيم (3/544).
واتە: هەر بۆیە فەرمویەتی: {ۆدُونَ الجَهْڕ مِنَ القَوْلِ} بێ دەنگ بەرز كردنەوە ( لە نێوان چپە و ئاشكرادا), چاك وایە زیكر كردن ئاوا ئەنجام بدرێت, نەك بە شێوەی بانگ كردن و دەنگی بەرزو قایم.
وفي الصحيحين عن أبي موسى الأشعري رضي الله عنه قال: رفع النّاس أصواتهم بالدعاء في بعض الأسفار فقال لهم النبي صلى الله عليه وسلم: "ياأيُّها الناس أربعوا على أنفسكم، فإنّكم لا تدعون أصمّ ولا غائبًا، إنّ الذي تدعونه سميعٌ قريبٌ أقرب إلى أحدكم من عنق راحلته". صحيح البخاري (رقم:4205)، وصحيح مسلم (رقم:2704).
واتە: لە یەكێك لە سەفەرەكاندا خەڵكی بە دەنگی بەرز دەستیان كرد بە پاڕانەوە, پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) پێی فەرمون: ئەی خەڵكینە لەسەرخۆ بن, خۆ ئێوە بانگ لە كەڕو غائیب ناكەن, ئەو خوایەی ئێوە بانگی دەكەن و لێی دەپاڕێنەوە بیسەرو نزیكە, لە هەر یەكێك لە ئێوەوە نزیكترە گەردنی ووشترەكانتان.
5- ئەو جێگایەی زیكری تێدا دەكات پاك و خاوێن بێت و خاڵی بێت لەو شتانەی مێشك سەرقاڵ دەكات بەشتی ترەوە, هەر بۆیە مزگەوت چاكترین شوێنێكە بۆ زیكر كردن.
6-هەموو ژیكرێك تەواو نییە تا بە زوبان نەوترێت و دەرنەبڕدرێت بەجۆرێك خۆی بیبیستێ‌ ئەگەر بیستنی تەواو بوو.
7- یادكردن(ذكر)ی خوای گەورە بەدڵا و زوبان چاكترە لە یادكردنی خوا تەنها بەدڵا، وە یادكردنی خوا تەنها بەدڵا چاكترە لە یادكردنی خوا تەنها بە زوبان، وە پێویستە كەسی ژیكركەر مانای ئەو ژیكرانه بزانێ‌و داڵغەی لەلای بێ‌.
ئیبن القیم (ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت) فەرمویەتی: "وأفضل الذِّكر وأنفعُه ما واطأ القلبُ اللسانَ، وكان من الأذكار النبوية، وشهد الذَّاكر معانيه ومقاصده". الفوائد لابن القيم (ص:247).
واتە: چاكترین و بە سوودترین جۆری زیكر ئەوەیە كە دڵ و زمان بەشداربن تیایداو لە زیكرەكانی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بێت و ئەو كەسەی زیكردەكە دەكات ئاگای لە ماناو مەبەستەكەی بێت.
8- زۆر جار چاك وایە لەكاتی ژیكركردندا بیپچرێت‌و دوایی بچێتەوە سەری لەبەر چەند هۆیەكی گرنگ. وەكو وەڵام دانەوەی سڵاوكەرێك یان یەكێك پژمیو ووتی (الحمد لله) پێویستە وەڵامی بداتەوە بە (ێرحَمُكَ الله) یان وەڵام دانەوەی تەلەفۆن…
9- لەش گران‌و ئافرەتی بێ‌نوێژو زەیستان (الحائضة والنفسا‌ء) دەتوانێت بەدڵ‌و زوبان ژیكر بخوێنێ‌‌و جائیزە وەكو تەسبیحات‌و پاڕانەوە….
10- خوێندنی قورئان ئەگەر ئایەتێك یان چەند ئایەتێك بێت دروست نییە لەسەر لەش گران‌و ئافرەتی بێ‌نوێژو زەیستان. بەڵام ئەگەر ژیكرێكی دەخوێندو لە ژیكرەكەدا ئایەتێك یان زیاتری تێدابوو ئەوە دروستە بەمەرجێ‌ مەبەستی سوننەتەكە بێت.
11- ئەگەر كرا بە دەست نوێژەوە زیكر بكرێت باشترە, خۆ ئەگەر دەستنوێژیشی نەبێت دروستە.
12- ژیكركردن لە هەموو كاتێكدا چاكەو جائیزە تەنها لەچەند كاتێكی شازدا نەبێت, وەكو كاتی سەرئاوكردن یان كاتی جیماع یان كاتی گوێگرتن لە وتاری هەینی یان كاتی خەواڵویی.
13- ئەگەر دەمت پاك نەبوو ئەوا بەئاو پاكی بكەرەوە. وە ئەگەر تامی گۆڕابوو ئەوا بەسیواك پاكی بكەرەوەو ئینجا ژیكر بخوێنە، چونكە ژیكركردن یان قورئان خوێندن بەدەمی ناخاوێنەوە مەكروهە بەڵام حەرام نییە.
14- ژیكری خوا لە هەموو حاڵەتێكی لەشداو بەهەموو شێوەیەك جائیزە. ئەگەر بەوەستانەوە بێت یان دانیشتن یان ڕاكشاوی یان بەڕێگاوەو بەڕۆیشتن یان بەسواری، خوای گەورە دەفەرموێت: [ الًّذين يَذكُرونَ اللهَ قِياماً وَقُعُوداً وَعَلى جُنُوبِهِم…]. (آل عمران: 191)
واتە: ئەو ئیماندارە ژیرو تێ‌گەیشتوانەی كە یادی خوا دەكەن بە پێوەو لە كاتی دانیشتن و لە كاتێكدا لەسەرلاو تەنیشت كەوتوون.
15- ئەگەر بۆ كاتێك یان شوێنێكی دیاری كراو چەند ژیكرێك هاتبوو لە فەرموودەی صەحیح دا: ئەوا چاك وایە هەرجارەو یەكێكیان بووترێ‌، چونكە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) وای كردووە. وە چاك وایە خوو نەگرین بە دانەیەكیانەوە. تا لە خێرو پاداشتی هەموویان بێ‌بەش نەبین.

خوای گەورە تەوفیقمان بدات لە یادی خۆی بێ ئاگا نەبین و هەردەم زمانمان بە زیكری ئەو پاراو بێت....
والحمدلله رب العالمین

التعليقات



جميع الحقوق محفوظة

حه‌مزه به‌رزنجی

2018


تطوير

ahmed shapaan