حه‌مزه به‌رزنجی حه‌مزه به‌رزنجی
کتێبخانه

کتێبی نوێ

کتێبخانه
گشت بابه‌ته‌کان
چاوەڕوانبە ...
گشت بابه‌ته‌کان

کۆتا کەس کە لە دۆزەخ دەردەهێنرێت و دەچێتە بەهەشتەوە؟

حه‌مزه به‌رزنجیعَنْ أَبِى ذَرٍّ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ(صلى الله عليه وسلم): « إِنِّى لأَعْلَمُ آخِرَ أَهْلِ الْجَنَّةِ دُخُولاً الْجَنَّةَ, وَآخِرَ أَهْلِ النَّارِ خُرُوجًا مِنْهَا: رَجُلٌ يُؤْتَى بِهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَيُقَالُ اعْرِضُوا عَلَيْهِ صِغَارَ ذُنُوبِهِ وَارْفَعُوا عَنْهُ كِبَارَهَا. فَتُعْرَضُ عَلَيْهِ صِغَارُ ذُنُوبِهِ, فَيُقَالُ عَمِلْتَ يَوْمَ كَذَا وَكَذَا كَذَا وَكَذَا وَعَمِلْتَ يَوْمَ كَذَا وَكَذَا كَذَا وَكَذَا. فَيَقُولُ نَعَمْ. لاَ يَسْتَطِيعُ أَنْ يُنْكِرَ وَهُوَ مُشْفِقٌ مِنْ كِبَارِ ذُنُوبِهِ أَنْ تُعْرَضَ عَلَيْهِ. فَيُقَالُ لَهُ فَإِنَّ لَكَ مَكَانَ كُلِّ سَيِّئَةٍ حَسَنَةً. فَيَقُولُ رَبِّ قَدْ عَمِلْتُ أَشْيَاءَ لاَ أَرَاهَا هَا هُنَا ». فَلَقَدْ رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ -صلى الله عليه وسلم- ضَحِكَ حَتَّى بَدَتْ نَوَاجِذُهُ.// صحيح مسلم (1/ 121) برقم(487)

واتە: من ئەزانم کۆتا کەسى ئەهلى بەهەشت کە دەچێتە بەهەشتەوەو کۆتا کەسى ئەهلى دۆزەخ(کە سزا دراوەو ئەهلى شیرک نییە)و لێى دێتە دەرەوە کێیە: پیاوێکە لە ڕۆژى قیامەتدا دەهێنرێت و دەوترێت: گوناهە بچوکەکانى خۆى نیشان بدەن و گوناهە گەورەکانى لێ بشارنەوە, پێى دەوترێت: فڵانە ڕۆژ ئەو گوناهەو ئەو گوناهەت ئەنجامداوەو فڵانە ڕۆژیش ئاواو ئاوات کرد, ئەویش دەڵێت: بەڵی ئەنجامم داوە, ناتوانێت ئینکارى بکات, لە کاتێکدا زۆریش دەترسێت گوناهە گەورەکانى نیشان بدرێت, ئەو کات پێى دەوترێت: دەى بەرامبەر هەر یەکێک لەو گوناهانەى نیشانت درا بۆت کراوە بە چاکەیەک, ئیتر ئەویش ئەوکات دەڵی: ئەى پەروەردگارا من کۆمەڵێک گوناهى ترم هەیە لەم گوناهانەدا نایانبینم!!
ئەبو ذەر(ڕەزاى خواى لێ بێت) دەفەرموێت: لەو کاتەدا بینیم پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) پێکەنى هەتا ددانەکانى دواوەى دەرکەوتن.

التعليقات



جميع الحقوق محفوظة

حه‌مزه به‌رزنجی

2018


تطوير

ahmed shapaan