وە پیاوێک هات جاسوسی بەسەر کەسێکەوە کردبوو هەواڵەکەی هێنا بۆ بیلالی کوڕی ئەبی بوردە، لە کاتێکدا ئەمیری شاری بەصرە بوو، ئەویش پێی ووت: (انصرف حتي أكشف عنك).
واتە: بڕۆ هەتا لە حاڵی تۆ دەکۆڵمەوە.
کاتێ بە دوادا چوونی بۆ کرد بینی کوڕی باوکی نییە، واتە منداڵی زینایە.!
((الإعلام بفوائد عمدة الأحكام)) لابن الملقن (١/ ٥٤٧).
بیلالی کوڕی ئەبی بوردە کێ بوو؟
بلال بن أبي بردة عامر بن أبي موسى الأشعري:
پێشەواو قازی شاری بەصرە بووە، ڕاوییەکی زمان پاراوو زمانزان بووە، خالیدی قەسری کردی بە والی هەروا مایەوە هەتا یوسفی ثەقەفی هات و لە والییەتی لایبردو حەبسی کرد، لە زیندان مایەوە هەتا وەفاتی کرد... الاعلام للزركلي
حەمزە بەرزنجی