
واتە: پرسیار كرا لە ئیمامی ئەحمەد: ڕەحمەتی خوات لێ بێت چی دەڵیت دەربارەی كەسێك ئەڵێت: من ناڵێم موعاویە نوسەری وەحی بووە و ناڵێم ئەو خاڵی ئیمانادرانە, چونكە ئەو بە زۆرو شمشێر دەستەڵاتی گرتووە؟ ئەبو عبدالله فەرموی: ئەمە قسەیەكی یەجگار خراپ و بۆگەنە, دەبێت ئەو جۆرە كەسانە خۆیان لێ بە دوور بگیرێت و لەگەڵیان دانەنیشن و ئەو سیفاتەشیان بۆ خەڵك ڕوون بكرێتەوە.