نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی چه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه فشاری گه‌وره‌و قورسی ده‌رونی كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر مووی سه‌رو ده‌بیبَته هۆی سپی بوونی, كه ئه‌مه‌ش خوای گه‌وره له باسی ناره‌حه‌تییه‌كانی رۆژی دواییدا ئاماژه‌ی پێ داوه
ئه‌وه ئه‌و ڕۆژه پڕ له ناسۆری‌و ژان و میحنه‌تییه‌یه كه ئێمه لێ‌ی بێ ئاگاین, ئه‌و ڕۆژه‌ی گرنگترین ڕۆژه له ژیانی مرۆڤایه‌تیدا,
به جۆرێ مرۆڤ ئه‌وه‌نده ناڕه‌حه‌تیو میحنه‌تی ده‌بینێ كه شاخه‌كان توانای خۆڕاگرتنیان نییه له ئاستیدا,چونكه له‌و ڕۆژه‌دا خوای به‌دیهێنه‌ری بوونه‌وه‌ر تووڕه‌بونێك تووڕه‌یه كه هه‌رگیز وا تووڕه نه‌بووه, وه ڕۆژی تۆڵه كردنه‌وه‌یه له تاوانبار‌و جینایه‌تكارو خۆبه‌زلزانه‌كان. خوای گه‌وره‌ش به كۆمه‌ڵێكی زۆر وه‌سف وه‌سفی ئه‌و ڕۆژه‌ی كردووه, له‌وانه فه‌رمویه‌تی ڕۆژێكه منداڵی ساوا سه‌ری سپی ده‌بێت له‌تاو ناڕه‌حه‌تی, وه‌ك ده‌فه‌رموێت: (فَكَيْفَ تَتَّقُونَ إِنْ كَفَرْتُمْ يَوْمًا يَجْعَلُ الْوِلْدَانَ شِيبًا) [المزمل: 17].
جا ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ زانست سه‌لماندویه‌تی ئه‌وه‌یه كه فشاری ده‌رونی قورس ده‌بێته هۆی سپی بوونی مووه‌كانی سه‌ری مرۆڤ, كه‌واته سپی بوونی مووه‌كان ئاماژه‌یه بۆ بوونی فشاری ده‌رونی وه‌ك نوێترین لێكۆڵینه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌ویش زانایانی یابان كه‌شفیان كردووه كه له‌كاتی تێپه‌ڕینی مرۆڤدا به‌و ساته قورسه ده‌رونییانه‌دا ئه‌و خانانه‌ی موو كه به‌رپرسن له ڕه‌نگ كردنی مووه‌كان به ره‌نگی سروشتی تیاده‌چن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پیری.
جا ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه ڕاده‌ی ئه‌و فشاره ده‌روونییه‌ی كه مرۆڤ له ڕۆژی دواییدا تووشی ده‌بێت, ده‌بینین به ڕه‌هایی به‌هێزترین فشار‌و ناره‌حه‌تییه, به‌جۆرێ به ته‌واوی خانه به‌رپرسه‌كانی ڕه‌نگ كردنی مووی قژ تێكده‌شكێت و زۆر به خێرایی مووه‌كان سپی ده‌بن, كه بێ گومان ئه‌مه‌ش ئاماژه‌بۆكردنێكی زۆر ووردی قورئانییه بۆ ئه‌ندازه‌ی كاریگه‌ری ڕۆژی دوایی له‌سه‌ر مرۆڤ.
ئه‌مه‌ش ڕاستیه‌كی زانستییه, چونكه رۆژنامه‌ی (دیلی تلغراف) له (ئیمی نیشیمورا)ی لێكۆڵه‌ره‌وه كه له زانكۆی (كانازاوا)یه له یابان رایگه‌یاند كه: خانه‌كانی موو له‌كاتی تووش بوونیان به فشارێكی جینیدا ترشی نه‌وه‌وی ریبی له له‌شدا له‌ناو ده‌به‌ن, وه ترشی نه‌وه‌وی ریبی به‌رده‌وام توشی هێرشی ده‌بێته‌وه له لایه‌ن كارلێكه‌ره زیانبه‌خشه‌كانه‌وه به وێنه‌ی تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌ییو تیشكه‌كانی تر, به جۆرێك یه‌ك خانه‌ی زینده‌وه‌ره شیرده‌ره‌كان له‌وانه تووشی نزیكه‌ی سه‌د هه‌زار حاڵه‌تی تێكده‌ر بێته‌وه كه رۆژانه تووشی ترشی نه‌وه‌وی ریبی ده‌بێته‌وه.
وه نیشیمورا پێ‌ی وایه كه له‌ده‌ستدانی ره‌نگی سروشتی قژ ده‌بێته هۆی مردنێكی ته‌دریجی خانه‌كانی به‌رپرس له ره‌نگ كردنی سروشتی و گه‌نجێتی, وه له لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشوودا كه له‌سه‌ر مشك كراوه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و تیاچوونه‌ی تووشی ترشی نه‌وه‌وی ریبی ده‌بێته‌وه به هیچ جۆرێك ناتوانرێت چاك بكرێته‌وه‌و زیندوو بكرێته‌وه.
جا ئه‌گه‌ر كه‌سێك بپرسێت و بڵێت: له‌ناو ئه‌و هه‌موو گۆڕانكارییه‌دا بۆچی خوای گه‌وره باسی له گۆڕانی ره‌نگی قژ كردووه له كاتی بینینی ناره‌حه‌تییه‌كانی رۆژی دواییدا؟ له‌كاتێكدا كاریگه‌ری رۆژی دوایی كار له هه‌موو ئه‌ندامانی لاشه ده‌كات؟ ده‌ڵێین: هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك به هۆی فشاری ده‌رونییه‌وه به‌سه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێكی لاشه‌دا بێت ده‌توانرێت نه‌هێڵرێت و چاره‌سه‌ر بكرێت یان به ته‌دریجی به هۆی كات و زه‌مه‌نه‌وه نه‌مێنێت, به‌ڵام تیاچوونی خانه جینییه‌كان به هۆی فشاری ده‌رونیو سپی بوونی مووه‌كان ئه‌مه قابیلی گۆڕان و چاره‌سه‌ر نییه.
ئه‌وه‌نده ماوه بڵێین: خوایه په‌نات پێ ئه‌گرین له ناڕه‌حه‌تیو ناسۆرییه‌كانی ئه‌و رۆژه‌ی چركه چركه لێ‌ی نزیك ده‌بینه‌وه.
و. مامۆستا حه‌مزه به‌رزنجی