عَنْ عَائِشَةَ، رَضِيَ اللَّهُ
عَنْهَا، قَالَتْ: " كَانَ يَوْمُ عَاشُورَاءَ يَوْمًا تَصُومُهُ قُرَيْشٌ
فِي الجَاهِلِيَّةِ، وَكَانَ النَّبِيُّ(صلى الله عليه وسلم) يَصُومُهُ، فَلَمَّا
قَدِمَ المَدِينَةَ صَامَهُ، وَأَمَرَ بِصِيَامِهِ، فَلَمَّا نَزَلَ رَمَضَانُ
كَانَ مَنْ شَاءَ صَامَهُ، وَمَنْ شَاءَ لاَ يَصُومُهُ" البخاري (3831)،
ومسلم (1125).
واتە: ڕۆژی عاشورا ڕۆژێک بوو قوڕەیشییەکان لە سەردەمی نەفامیدا تیایدا بەڕۆژوو دەبوون، وە پێغەمبەری خواش(صلى الله عليه وسلم) بە ڕۆژوو دەبوو تیایدا، جا کاتێ تەشریفی هاتە شاری مەدینە بە ڕۆژوو دەبوو تیایداو فەرمانیشی کرد کە موسڵمانان بە ڕۆژوو بن، بەڵام کە فەرز بوونی مانگی ڕەمەزان لە قورئاندا دابەزی ئیتر ڕۆژووی عاشورا بوو بە سوننەت و موسڵمانان سەرپشک کران ئەگەر کەسێک بیویستایە بە ڕۆژوو دەبوو تیایداو هەرکەسێکیش ویستی بوایە بە ڕۆژوو نەدەبوو.
ڕۆژووی ڕەمەزان لە ساڵی دووەمی
کۆچیدا فەرز کرا. واتە پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) نۆ مانگی ڕەمەزان بە
ڕۆژوو بووە.
ڕۆژووی ڕەمەزانیش بە سێ قۆناغ فەرز
کرا:
قۆناغی یەکەم: موسڵمانان سەرپشک بوون لە نێوان بە ڕۆژوو بوون،
یان بەرۆژوو نەبوون، بەڵام دەبوو لە بری هەر ڕۆژێک کە بەڕۆژوو نەبوون تیایدا خواردنی
هەژارێکیان بدایە:
خوای گەورە دەفەرموێت: ( وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ
مِسْكِينٍ فَمَنْ تَطَوَّعَ خَيْرًا فَهُوَ خَيْرٌ لَهُ وَأَنْ تَصُومُوا خَيْرٌ
لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ). البقرة /184.
واتە: وە ئهو كهسانهش ناتوانن
بهئاسانی بهرۆژوو بن و، زۆر بهسهختی بۆیان دهگیرێ؛ ئهوه پێویسته له باتی
ههر رۆژهی له رۆژووهكه خواردنی ژهمێ خۆراك بدهنه ههژارێ . جا ئهوهی زیاتر
ببهخشێت ئهوه باشتره بۆی، بێگومان ئهگهر بهڕۆژوو بن چاكترهو پاداشتی زۆرتره
ئهگهر بزانن.
عَنْ سَلَمَةَ بْنِ الأَكْوَعِ،
قَالَ: " لَمَّا نَزَلَتْ (وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ) كَانَ مَنْ أَرَادَ أَنْ يُفْطِرَ وَيَفْتَدِيَ، حَتَّى
نَزَلَتِ الآيَةُ الَّتِي بَعْدَهَا فَنَسَخَتْهَا ) رواه البخاري (4507)، ومسلم
(1145).
واتە: کاتێ ئایەتی (وَعَلَى الَّذِينَ
يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ )
دابەزی هەرکەسێک بیویستایە ئەیتوانی بە رۆژوو نەبێت و لە بری ئەوە فیدییە بدات،
هەتا ئایەتەکەی دواتر دابەزی و ئەمەی نەسخ کردەوە.
قۆناغی دووەم: پابەند کردنی هەموو کەسێک کە بتوانێت بە ڕۆژوو
بێت و لابردنی سەرپشک بوون:
خوای گەورە دەفەرموێت: (شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي
أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى
وَالْفُرْقَانِ فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَنْ كَانَ
مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُرِيدُ اللَّهُ
بِكُمُ الْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ
وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ). البقرة /185.
واتە: مانگی ڕهمهزان (ئهو مانگهیه)
كه قورئانی تیادا هاتۆته خوارهوه، لهكاتێكدا ئهم قورئانه ڕێنموویی بهخشه
به خهڵكی و بهڵگهی زۆری تیادایه، له ڕێنموویی و جیاكردنهوهی ڕاست و ناڕاست
و حهق و ناحهق، جا كهسێك له ئێوه مانگی ڕهمهزانی بینی (یان ههواڵی بینینی
پێدرا)، دهبا ئهو مانگه بهڕۆژوو بێت، ئهوهش كه نهخۆش بێت یان له سهفهردا
بێت با لهڕۆژانی تردا بهو ئهندازه بیگرێتهوه، چونكه خوا ئاسانكاری بۆ ئێوه
دهوێت و نایهوێت (پهرستن و فهرزهكانتان) لهسهر قورس و گران بكات و بۆ ئهوهی
ئهو ماوه دیاریكراوه تهواو بكهن و خوا بهگهوره بگرن و سوپاسگوزاریشی بكهن
لهسهر ئهوهی كه ڕێنموویی كردوون.
وعلّق البخاري في صحيحه بصيغة
الجزم عن ابْن أَبِي لَيْلَى، أنّه قال: "حَدَّثَنَا أَصْحَابُ مُحَمَّدٍ(صلى
الله عليه وسلم): نَزَلَ رَمَضَانُ فَشَقَّ عَلَيْهِمْ، فَكَانَ مَنْ أَطْعَمَ
كُلَّ يَوْمٍ مِسْكِينًا تَرَكَ الصَّوْمَ، مِمَّنْ يُطِيقُهُ، وَرُخِّصَ لَهُمْ
فِي ذَلِكَ، فَنَسَخَتْهَا: (وَأَنْ تَصُومُوا خَيْرٌ لَكُمْ) فَأُمِرُوا بِالصَّوْمِ" . "فتح الباري" (4
/ 187).
واتە: هاوەڵانی پێغەمبەری خوا(صلى
الله عليه وسلم) بۆیان باس کردوین کە: کاتێ مانگی ڕەمەزان فەرز کرا سەرەتا قرس بوو
لەسەریان، لەبەر ئەوە ئەگەر کەسێک لە بری هەر ڕۆژێک خواردنی هەژارێکی بدایە
ئەیتوانی بە رۆژوو نەبێت ئەگەر لەسەری قورس بوایە، وە ڕوخسەتی ئەمەیان پێ درابوو،
تا دوایی نەسخ بویەوە بە ئایەتی (وَأَنْ تَصُومُوا خَيْرٌ لَكُمْ) ئیتر فەرمانیان پێ کرا بە ڕۆژوو بن.
قۆناغی سێیەم: لە سەرەتای فەرز بوونیدا هەرکەسێک دوای مەغریب
خەوی لێ بکەوتایە وبەربانگی نەکردایەتەوە: حەرام بوو لەسەری خواردن و خواردنەوە
بخوات هەتا شەوی دواتر:
پاشان ئەم حوکمە نەسخ بویەوەو ئیتر
دروست بوو ڕۆژووەوان لە دوای مەغریبەوە خواردن و خواردنەوە بخوات هەر کات ویستی
بوو پێش خەوتن بێت یان دوای:
عَنِ البَرَاءِ رَضِيَ اللَّهُ
عَنْهُ، قَالَ: " كَانَ أَصْحَابُ مُحَمَّدٍ(صلى الله عليه وسلم) إِذَا
كَانَ الرَّجُلُ صَائِمًا، فَحَضَرَ الإِفْطَارُ، فَنَامَ قَبْلَ أَنْ يُفْطِرَ
لَمْ يَأْكُلْ لَيْلَتَهُ وَلاَ يَوْمَهُ حَتَّى يُمْسِيَ، وَإِنَّ قَيْسَ بْنَ
صِرْمَةَ الأَنْصَارِيَّ كَانَ صَائِمًا، فَلَمَّا حَضَرَ الإِفْطَارُ أَتَى
امْرَأَتَهُ، فَقَالَ لَهَا: أَعِنْدَكِ طَعَامٌ؟ قَالَتْ: لاَ، وَلَكِنْ
أَنْطَلِقُ فَأَطْلُبُ لَكَ، وَكَانَ يَوْمَهُ يَعْمَلُ، فَغَلَبَتْهُ عَيْنَاهُ،
فَجَاءَتْهُ امْرَأَتُهُ، فَلَمَّا رَأَتْهُ قَالَتْ: خَيْبَةً لَكَ، فَلَمَّا
انْتَصَفَ النَّهَارُ غُشِيَ عَلَيْهِ، فَذُكِرَ ذَلِكَ لِلنَّبِيِّ(صلى الله عليه
وسلم)، فَنَزَلَتْ هَذِهِ الآيَةُ: (أُحِلَّ لَكُمْ لَيْلَةَ الصِّيَامِ الرَّفَثُ إِلَى
نِسَائِكُمْ)، فَفَرِحُوا بِهَا
فَرَحًا شَدِيدًا، وَنَزَلَتْ: (وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الخَيْطُ
الأَبْيَضُ مِنَ الخَيْطِ الأَسْوَدِ) " رواه
البخاري (1915).
واتە: هاوەڵانی پێغەمبەری خوا(صلى
الله عليه وسلم) لە سەرەتادا ئەگەر پیاوێک بە ڕۆژوو بوایە و کاتی بەربانگ بهاتایەو
پێش ئەوەی بەربانگ بکاتەوە خەوی لێ بکەوتایە ئەبوو هەموو ئەو شەوەو ڕۆژی سبەینێش
هیچی نەخواردایە هەتا ئێوارەی بەسەردا دەهاتەوە. ڕۆژێک قەیسی کوڕی صورمەی ئەنصاری
بەڕۆژوو بوو، کاتێ ئێوارەی بەسەردا هات گەڕایەوە بۆ لای هاوسەرەکەی و پێی ووت:
خواردنمان هەیە؟ ووتی: نەخێر نیمانە، بەڵام ئێستا ئەچم بزانم شتێکت بۆ دەست دەخەم،
هەموو ئەو ڕۆژەش قەیس لە ئیش و کار بوو ماندووێتی زۆری بۆ هێناو خەوی پێدا کەوت،
کاتێ هاوسەرەکەی گەڕایەوەو بینی ووتی: ئای بێ بەش و داماو. ئیتر هیچی نەخوارد. بۆ
ڕۆژی دواتر لە نیوەڕۆدا لە هۆش خۆی چوو بورایەوە. هەواڵەکەیان گەیاندە پێغەمبەری
خوا(صلى الله عليه وسلم)، ئیتر ئەم ئایەتە دابەزی کە دەفەرموێت: (أُحِلَّ لَكُمْ لَيْلَةَ
الصِّيَامِ الرَّفَثُ إِلَى نِسَائِكُمْ ) ئەوانیش زۆر دڵخۆش بوون بەمە، وە ئەم ئایەتەش
دابەزی کە دەفەرموێت: (وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الخَيْطُ
الأَبْيَضُ مِنَ الخَيْطِ الأَسْوَد).
پاشان ڕۆژووە سوننەتەکان دانە دانە
تەشریع کرا....
والله أعلم.