حه‌مزه به‌رزنجی حه‌مزه به‌رزنجی
کتێبخانه

کتێبی نوێ

کتێبخانه
گشت بابه‌ته‌کان
چاوەڕوانبە ...
گشت بابه‌ته‌کان

گەورەیی سەردانی کردنی نەخۆش

 عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم):
(إِنَّ اللَّهَ عَزَّ وَجَلَّ يَقُولُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ: يَا ابْنَ آدَمَ مَرِضْتُ فَلَمْ تَعُدْنِى. قَالَ: يَا رَبِّ كَيْفَ أَعُودُكَ وَأَنْتَ رَبُّ الْعَالَمِينَ؟ قَالَ: أَمَا عَلِمْتَ أَنَّ عَبْدِى فُلاَنًا مَرِضَ فَلَمْ تَعُدْهُ، أَمَا عَلِمْتَ أَنَّكَ لَوْ عُدْتَهُ لَوَجَدْتَنِى عِنْدَهُ، يَا ابْنَ آدَمَ اسْتَطْعَمْتُكَ فَلَمْ تُطْعِمْنِى. قَالَ: يَا رَبِّ وَكَيْفَ أُطْعِمُكَ وَأَنْتَ رَبُّ الْعَالَمِينَ؟ قَالَ: أَمَا عَلِمْتَ أَنَّهُ اسْتَطْعَمَكَ عَبْدِى فُلاَنٌ فَلَمْ تُطْعِمْهُ، أَمَا عَلِمْتَ أَنَّكَ لَوْ أَطْعَمْتَهُ لَوَجَدْتَ ذَلِكَ عِنْدِى؟ يَا ابْنَ آدَمَ اسْتَسْقَيْتُكَ فَلَمْ تَسْقِنِى. قَالَ: يَا رَبِّ كَيْفَ أَسْقِيكَ وَأَنْتَ رَبُّ الْعَالَمِينَ؟ قَالَ اسْتَسْقَاكَ عَبْدِى فُلاَنٌ فَلَمْ تَسْقِهِ، أَمَا إِنَّكَ لَوْ سَقَيْتَهُ وَجَدْتَ ذَلِكَ عِنْدِى ». صحيح مسلم (2569)

واتە: خوای پەروەردگار لە ڕۆژی دواییدا دەفەرموێت: ئەی نەوەی ئادەم نەخۆش كەوتم سەردانت نەكردم!
بەندە دەڵێت: ئەی پەروەردگارا من چۆن سەردانت بكەم كە تۆ پەروەردگاری جیهانیانی؟!
دەفەرموێت: ئایا نەتزانی فڵانە عەبدم نەخۆش كەوت و تۆش نەچویتە سەردانی، ئایا نەتزانی ئەگەر تۆ سەردانت بكردایە منت دەبینییەوە لە لای!
ئەی نەوەی ئادەم داوای خواردنم لێ كردیت تۆش خواردنت نەدامێ‌.
دەڵێت: ئەی پەروەردگارا چۆن خواردنت بدەمێ كە تۆ پەروەردگاری جیهانیانیت؟
دەفەرموێت: ئەی نەتزانی فڵانە عەبدم داوای خواردنی لێ كردیت و تۆش خواردنت نەدایە، ئایا نەتزانی ئەگەر خواردنت بدایەتێ پاداشتی ئەوەت لای من دەبینییەوە؟
ئەی نەوەی ئادەم داوای ئاوم لێ كردیت و تۆش نەتدامێ.
دەڵێت: ئەی پەروەردگارا چۆن ئاوت بدەمێ كە تۆ پەروەردگاری جیهانیانیت؟
دەفەرموێت: فڵانە عەبدم داوای ئاوی لێ كردیت و تۆش نەتدایە، خۆ ئەگەر ئاوت بدایەتێ پاداشتی ئەوەت لای من دەبینییەوە.

ئیبن القیم(ڕەحمەتی خوای لێ بێت) فەرمویەتی: (فتأمل قوله في الإطعام والإسقاء لوجدت ذلك عندي، وقوله في العيادة لوجدتني عنده، ولم يقل لوجدت ذلك عندي، إيذانا بقربه من المريض، وأنه عنده لذله وخضوعه وانكسار قلبه وافتقاره إلى ربه، فأوجب ذلك وجود الله عنده، هذا وهو فوق سمواته مستو على عرشه بائن من خلقه وهو عند عبده) مدارج السالكين (3/ 411)

واتە: سەرنج بدە لە باسی خواردن و خواردنەوەدا دەفەرموێت: (لوجدت ذلك عندي) پاداشتی ئەوەت لە لای من دەبینییەوە، وە لە كاتی باسی سەردانی نەخۆشدا دەفەرموێت: (لوجدتني عنده) منت دەبینییەوە، وە نافەرموێت ئەوەت لە لای من دەبینییەوە، وەك ئاگاداركردنەوەیەك بەوەی خوای گەورە نزیكە لە نەخۆشەوەو لەگەڵیدایە لەبەر كەساسی و زەلیلی و دڵ شكاوی نەخۆش و ئاتاجی بە پەروەردگاری، بەو هۆیەشەوە خوای گەورە لەگەڵیدایە، لە كاتێكدا پەروەردگار بە زاتی خۆی لەسەر عەرشەكەیەتی.

حەمزە بەرزنجی

التعليقات



جميع الحقوق محفوظة

حه‌مزه به‌رزنجی

2018


تطوير

ahmed shapaan