
شێخ عبدالرحمن الجبرتی مێژوونوس کە لەو زەمەنەدا ژیاوە هۆکارى ئەم گرنگى پێدانەى فەڕەنسییەکان بۆ یادى مەولود بۆ ئەو هەموو ناشەرعى و تێکەڵاوى سەماو ئەنجامدانى حەرامانە دەگێڕیتەوە کە لەو بۆنەیەدا ئەنجام دەدرا..( حقوق النبي صلى الله عليه وسلم بين الإجلال والإخلال)
ئەمە کارى ئەو ناپلیۆنە بوو کە بە سەدان هەزارى لە میصرىیەکان کوشت, کەچى بۆ گەوجاندنى خەڵکەکەى خۆى وا نیشان دەدات کە ڕێز لە ئیسلام دەگرێت...!!
کەواتە ئاساییە ئەگەر کەسانێک ببینین بانگەوازکارى ڕێبازى عەلمانییەتن و ئەصڵەن دین و بەرنامەکەى پێغەمبەرى خوایان(صلى الله علیه وسلم) قبوڵ نییە بکرێتە دەستورى ژیان و کارى پێ بکرێت..بێن و بەشدارى بکەن لە مەولودداو پیرۆزبایى لە خەڵکى عەوام بکەن بەو بۆنەیەوە..!!
چونکە بێ بڕوایان دڵخۆشن بە زیندو کردنەوەى بیدعەو شارەزان بەوەى هەر کاتێک بیدعەیەک زیندوو کرایەوە..سوننەتێک دەمرێنرێت..