
واتە: من لە خزمەت سوفیانى ثەورىدا بووم و بەرەو مەککە دەچوین, زۆر دەگریا, پێم ووت: ئەى باوکى عبدالله ئایا ئەم گریانەت لە ترسى گوناه و تاوانە؟, دەفەرموێت: ئەویش چیلکەیەکى هەڵگرت و فرێى دا و فەرموى: گوناهەکانم بەلامەوە لەمە کەمترە, بەڵام خەمى من لەوەیە ئەترسم یەکخواپەرستى و تەوحید لە دەست بدەم.