(رأيت كثيرًا من الناس يتحرزون من رشاش نجاسة، ولا يتحاشون من غيبة! ويكثرون من الصدقة، ولا يبالون بمعاملات الربا! ويتهجدون بالليل، ويؤخرون الفريضة عن الوقت في أشياء يطول عددها، من حفظ فروع، وتضييع أصول، فبحثت عن سبب ذلك؟ فوجدته من شيئين: أحدهما: العادة. والثاني: غلبة الهوى في تحصيل المطلوب، فإنه قد يغلب، فلا يترك سمعًا ولا بصرًا). كتاب صيد الخاطر ص١٩٣-١٩٤.
زۆر کەسم بینیوە
کە خۆیان دەپاراست لە پرژەی ئاوێکی پیس، بەڵام خۆیان نەدەپاراست لە غەیبەت!
خێرو صەدەقەی
زۆریان ئەنجام دەدا، کەچی گوێیان نەدەدا بە مامەڵەی ڕیبا!
بە شەوان شەونوێژیان
ئەنجام دەدا، کەچی نوێژە فەرزەکان دوادەخست و لەکاتی خۆیدا ئەنجامی نادەن!
وە زۆر شتی تری
لەم بابەتانە کە لە ئەژمار نایەن لە پارێزگاری کردن لە شتە فەرعییەکان و چواندنی ئەصڵەکان،
منیش بە دوای هۆکاری ئەمەدا گەڕام؟ بینیم هۆکارەکەی دوو شتە:
یەکەمیان: عادەت
و خوپێوەگرتن،
وە دووەم: زاڵ
بوونی هەواو ئارەزوو بۆ گەیشتن بەو شتە داواکراوەکان،
چونکە هەواو
ئارەزوو زاڵ دەبێت بەسەر مرۆڤدا ئەوکات نە بیستن ئەهێڵێت و نە بینین.