خوای گەورە دەفەرموێت: ( إِنَّ الَّذِينَ يُحِبُّونَ أَنْ تَشِيعَ الْفَاحِشَةُ فِي الَّذِينَ آمَنُوا لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ) (19)النور
هەركاتێك چاوێك بە ڕابووردووی ئەم میللەتەدا دەگێڕین و بەراوردێكی دەكەین لەگەڵ ئێستایدا..بەڕوونی و ئاشكرایی بەرهەمی هەوڵی شەوو ڕۆژی زیاد لە بیست ساڵی حوكمی ڕێكخراوو پارتە عەلمانییە دوژمن بە دین و ڕەوشتەكانی كوردستان دەبینین, كە دوای ئەوەی قوسوریان نەكرد لە بە كوشتدانی رۆڵەی ئەم میللەتە لە پێناو سەقامگیر كردنی خۆیان, دەستیاندایە لایەنی ڕاگەیاندن و جەنگی فیكرو سەرقاڵ كردنی خەڵكی موسڵمان بە دونیاو مادەو ئافرەت و ڕابواردنەوە, گومانی تێدا نییە ئەم كارەش پیلانی گەورە ئاغاكانیانە لە سەهیۆنیەتی جیهانیو جێبەجێ كردنی پرۆتۆكۆلاتە ترسناكەكانیانە.
زۆربەی پارەو سامانی دزراوی ئەم میللەتە دەخرێتە خزمەتی زیاد لە (26) كەناڵی ئاسمانیو دەیان كەناڵی ناوخۆییو سەدان گۆڤارو رۆژنامەو سایتی ئینتەرنێتی خەڵك بەرەو دۆزەخ بەرەوە كە بێ پەردە ملی كۆمەڵگا بەو زەلكاوی بێ ئەخلاقی بەكێش دەكات, بە ئاشكراو نهێنی لە هەوڵی ناشیرین كردنی ڕەوشتە بەرزەكانی ئیسلامدان تا وای لێ هات بە بێ پەردە عەمەلییەی زینایان لە كەناڵەكانیانەوە پەخش كردوو هیچ كەس و پارتێكی خۆ بە نوێنەری ئیسلامزانیش نوتقی لێ نەهات, بە هۆی سەختی ئەم هێرش و جەنگەوە زۆر موسڵمان و بگرە كەسانی ناو بزوتنەوە ئیسلامییەكانیش بە نەزانی بێت یان زۆرزانی بوونەتە كاوێژكەرەوەی فیكرە گەنیوو پڕ مەبەستەكانیان هەر لە ووروژاندنی مەسەلەی خەتەنەی ئافرەتان و باوك سالاری و ئازادی ڕەهای ئافرەت و نەهێشتنی كوشتن لە ژێرناوی شەرەفو و دیموكراتیەت و ...هتد
زیادبوونی بەرچاوی دیاردەی لەش فرۆشی و باندی تلیاك و دزیو خراپەكاریو كردنەوەی چەندان هۆڵی بالیەو سەماو دیسكۆی پڕ لەتاوان, هێنانی ئافرەتانی ئاسیاو ئەوروپی بە ناوی ئیش و خزمەتكاری و كردنەوەی هۆڵی مەساج و شێلان, كە ئەگەر لە بەر خاتری لایەنی شەرعی نەبیوایە بە دەیان لینكی دۆكیۆمینیم دادەنا بۆ سەلماندنی ئەو راستیانەی سەرەوە كە مرۆڤ ڕشانەوەی دێت لە كاتی بینینیاندا, دەعوەت كردنی گروپی گۆرانیو رەقس و بەناوهونەرمەندە دوژمن بە دین و رەوشتەكانی ووڵاتانی ترو سەرفكردنی سەدان ملیۆن دینارو دۆلار لەم ڕێگەیەدا هۆكارو حیكمەتی ئەبێ چی بێت؟ ئەمە لە كاتێكدایە كە گەنجانی ئەم ووڵاتە بێ شوان و دەمڕاستە لەبەر قورسی بژێویو كەم دەرامەتی توانای دروستكردنی خێزان و هاوسەرگیریان نییە.
لە بەرامبەریشدا بێ دەنگ و بێ هەڵوێستی موسڵمانان و بگرە ئولفەت پێوەگرتن بە هەموو ئەم هێرشە گەورەیەوە كە ڕۆژ نییە نێچیری تر نەكاتە سووتی ئەم پیلانانە وای كردووە ئەوان زیاتر هەوڵ بدەن و بەو كەمە ڕازی نەبن, بێ هەڵوێستی لەم مونكەرە هەرە گەورەیەو لە بیركردنی و خۆسەرقاڵكردن بە لایەنی جوزئییەوە وەك تاوانێكی گەورەیە دەرئەنجامەشی بە كاڵ بوونەوەی ڕەسەنایەتی لایەنە ئیسلامییەكان كۆتایی دێت و بونیان دەخاتە ژێر پرسیارەوە, وەك بەڵگەشە لەسەر ئەوەی چەندێك دوورن لەو فیهی واقیعەی خەڵكی تری بە بێئاگا لەبارەیەوە پێ تاوانبار دەكەن.
ئەوان وەك بێهەڵوێست و كەڕن لە ووتنی حەق. رۆژ بەرۆژ بەرەو دواوە دێنەوەو ئەو سنوورە قەدەغانەی شەرع دەبەزێنن كە تادوێنی مانشێتی ووتارو موحازەرەكانیان بوو لە مەسەلەی تێكەڵاوی حەرام و گۆرانیو دڵداریو كرداری جاهیلیەت.. بۆ ئەمەش تەماشایەكی ئاهەنگی دامەزراندنی حیزبەكانیان بكەیت ئارەقەی شەرمەزاری دەچۆڕێنیت! كە چۆن ئەو هەموو مەلاو زانایانەیان بێ دەنگ و ئیقراركەری ئەو تاوانەن!! سەیری حەلقە دۆبلاژكراوە ئیرانییەكانیان بكەیت غەیری بانگەشە بۆ خەڵوەت و حەزحەزێنەی حەرامی نێوان گەنجەكان و شیرین كردنی دڵداری هەدەفی تر نابینیت بیپێكێت. بەڵێ ئەمەیە واقیعی ئێمە.
بەڵام وەك موسڵمان ئەبێت ئەو حەقیقەتە نەگۆڕو بێ گومانە بزانین كە ئەوانەی پیلانی بێ دین و بێ ڕەوشتكردنی میللەت دادەڕژن..ئەوانەی لەهەوڵی ئەوەدان كۆمەڵگا بەرەو خراپەكاریو نەفامێتی بەرنەوە...ئەوانەی ئەیانەوێت ئێرەش بەدەردی ئەوروپای داڕماو لە قییەم و نقوم بوو لە ناو فەسادو گرفتار بەدەست نەخۆشییە ترسناكەكان بەرن..ئەوە سەرەنجامی دونیاو قیامەتیان رووڕەشیو خەجاَڵەتییە.